القسم العربي                                           به‌شی كوردی                                                English Section

 

 

 

 

چالاكوانێك: یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان لەخزمەتی ژندا نییە

25-12-2011
ژنە ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا رایگەیاند، نەبوونی یاسای پێویست لەئەنجومەنی پارێزگاكاندا رێگرە لە سەرخستن و پێشكەوتنی ژنان و چاككردنی واقیعی ژیانییان.

چالاكوانی ژنان و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا (مەهدیە عەبدولموحسین) رایگەیاند، نەبوونی یاسای پێویست و دەسەڵاتی یاسادانانی گونجاو لە ئەنجومەنی پارێزگاكان وایكردووە هەموو هەوڵەكانی تایبەت بە پێشخستنی ژنان هەوڵی خودی بن و ئەمەش گەورەترین رێگرە لە بەردەم پێشكەوتنی ژنان.

گوتیشی "پێویستە یاسای ژمارەی (21)ی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەموار بكرێت، بۆ ئەوەی رێگەی زیاتر بە ژنان بدرێت و لەرێگەیەوە كار بۆ سەرخستنی ژن و باشتركردنی واقیعییان بكرێت".

هەروەها گوتیشی "ئەوەی ئێستا لە پێناو ژناندا ئەنجام دەدرێت، هەوڵێكی رێكخراو نییە، بەڵكو هەوڵێكی خودییەو ئەمەش لە ئاستی ئەو مەینەتی و قەیرانانەدا نییە كە رووبەڕووی ژنانی عێراق بووەتەوە".

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی ئەخبارییە