|
سه‌رۆكی ئه‌رژه‌نتین توشی
شێرپه‌نجه بووه‌و هه‌فته‌ی داهاتوو نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ده‌كرێت
و/ نه‌وشیروان ئه‌حمه‌د
28-12-2011
هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆكی ئه‌رژه‌نتین نه‌شته‌رگه‌ری رژێنی ده‌ره‌قی بۆ
ده‌كرێت ئه‌مه‌ش دوا ئه‌وه دێت كه‌پزیشك ده‌تنیشانی بوونی شێرپه‌نجه‌ی
رژێنی ده‌ره‌قی كرد له‌و خانمه‌دا.
وته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆك رایگه‌یاند: دوای پشكنینی ئاسایی هه‌فتانه بۆ
كریستینا فیراندێس دی كیرشنه‌ر-ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، پزیشكه‌كه‌ی پێی
راگه‌یاندووه كه توشی شێرپه‌نجه‌ی رژێنی ده‌ره‌قی بووه به‌ڵام پشكنینه
پزیشكییه‌كان ده‌ریانخستووه كه شێرپه‌نجه‌كه بڵاونه‌بووه‌ته‌وه بۆ
لیمفه‌گرێكانی .
بۆ رێگرتنی خێرا له‌بڵابوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه پزیشكه‌كه‌ی رایگه‌یاند
كه‌ده‌بێت له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا نه‌شته‌رگه‌ری بكرێت.
شێرپه‌نجه‌ی رژێنه‌كان شێرپه‌نجه‌یه‌كی باوه له‌وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای
باشوور‌و و له‌م دواییانه‌دا ئه‌م جۆره‌یان له‌ناو سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی
ئه‌و قارِه‌یه‌دا ده‌ستنیشانكراوه.
كریستینا فیراندێس ته‌مه‌نی 58 ساڵه، له‌ساڵی 2007 دوای به‌ده‌ستهێنانی
54% ی ده‌نگه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا توانی سه‌ربكه‌وێت
به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یدا كه له ساڵی 2003وه تا 2007 سه‌رۆك بوو.
شایه‌نی باسه دوای ئه‌وه‌ی كه فیراندێس پۆستی سه‌رۆكایه‌تی گرته‌ده‌ست
ئابوری ئه‌و وڵاته ساڵانه به‌ڕێژه‌ی 8% گه‌شه‌یكردوه. |