|
فه‌یسبوك و گوگڵ خه‌می
داهاتوی سایته‌كانیانه
و/ جوتیار خالد 16-1-2011
ئه‌درێسی سایته‌كان له‌وانه‌یه له مانگی 11ی 2011دا كۆتاییان بێت،
له‌به‌رئه‌وه هه‌ردوو سایتی فه‌یسبوك و گوگڵ له مانگی 6ی ئه‌مساڵدا
سیسته‌می وێب سایته‌كانیان ده‌گۆڕن بۆ شیوازێكی نوێ.
له‌ڕۆژی 8-6ی ئه‌مساڵدا، گۆگڵ و فه‌یسبوك و یاهوو چه‌ند كۆمپانیایه‌كی
گه‌وره‌ی بواری ئینته‌رنێت شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی وێبسایته‌كانیان ده‌گۆڕن.
سیسته‌مه تازه‌كه به Pv6 ناوده‌برێت و به‌شێوه‌یه‌ك دروستكراوه كه ڕێ
له ته‌واوبونی ئه‌درێسه‌كانی ئینته‌رنێت بگرێت كه ئامێر و شوێنی وێب
سایته‌كه ده‌شارنه‌وه. ئێستا ته‌نها 0.2% ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌نته‌رنێت
ده‌توانن ئه‌م پرۆتۆكۆڵه به‌كاربهێنن.
ڤێنت سێرف، یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی وێبسایت، كامپینێكی
جیهانی بۆ هاندانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ITو دابینكه‌ری خزمه‌تگوزاری
ئه‌نته‌رنێت به‌ڕێوه ده‌بات بۆئه‌وه‌ی سیسته‌می باوی IPv4 بۆ IPv6 بگۆڕن.
ئه‌م سیسته‌مه نوێیه ده‌توانێت چه‌ندین ترلیۆن ناونیشانی ئه‌نته‌رنێت
پێشكه‌شبكات، به‌ڵام ناتوانرێت له‌و مۆدێمانه‌وه به‌كاربهێنرێت كه
سیسته‌می IPn4ی له‌سه‌ره. به ده‌سگیركردنی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه ،
ده‌توانرێت ئامێری زیات ربۆ په‌یوه‌ندیكردن به ئه‌نته‌رنێته‌وه
به‌كاربهێنرێت
http://www.telegraph.co.uk/technology/internet/8259347/Google-and-Facebook-join-warnings-over-future-of-the-web.html
|