|
سیستمی هه‌ناسه‌دان
ئا/ هانا 14-2-2011
• مرۆڤ بۆ ئه‌نجامدانی كاره ده‌روونییه‌كانی جه‌سته‌ی خۆی پێویستی به چ
شتێك هه‌یه و له‌كوێوه دابین ده‌كرێت؟
o ته‌نانه‌ت قوتابییه‌كی قوتابخانه‌ش ده‌توانێت كه‌وزه بۆ كاری سه‌ره‌كی
ژیان و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو خواردنه‌كان.
• خواردن چ وزه‌یه‌ك دابین ده‌كات؟
o ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گرنگه مادده‌ی خۆراكی له‌جه‌سته‌وه
وه‌ریده‌گرێت بۆ دابینكردنی وزه ده‌سوتێن یان پێی ده‌وترێت ئۆكسیده
ده‌بێت. هه‌ر له‌م كاته‌دا دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌گه‌ڵ ئاودا ئازاد
ده‌بێت.
• كام سیستمی جه‌سته كاریكی ئۆكسیداسیۆم ئه‌نجام ده‌دات و كاری ئازادكردنی
دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و ئاو ئه‌نجام ده‌دات.
o وه‌ڵامه‌كه‌ت ده‌بێته سیستمی هه‌ناسه‌دانی جه‌سته كه ئه‌ركی
دیاریكراوی دابین كردنی ئۆكسجین و ئازادكردنی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و
ئاوه كه به‌رهه‌می دابین كراوی چالاكی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌یه
له‌راستیدا له‌جه‌سته‌ماندا دوو جۆر هه‌ناسه‌دان ئه‌نجام ده‌درێت و
بریتییه له:
1. هه‌ناسه‌دانی ده‌ره‌كی.
2. هه‌ناسه‌دانی ناوه‌كی.
• چۆن ده‌توانین ئه‌وانه له‌یه‌ك جیا بكه‌ینه‌وه؟
o هه‌ناسه‌دانی ده‌ره‌كی به‌وشێوه‌یه له‌ناوه‌كه‌یدا دیاره پیشانده‌ری
ئه‌وه‌یه كه ئۆكسجین له‌ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته واته له‌هه‌وا وه‌ریده‌گرێت.
ئه‌و هه‌وایه كه وه‌رگیراوه له‌ژینگه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناو خوێن و
دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆنیش له‌رێگه‌ی سییه‌كانه‌وه وه‌رده‌گیردرێت.
• كه‌واته هه‌ناسه‌دانی ناوه‌كیش له‌ناوه‌وه‌ی جه‌سته ئه‌نجام ده‌درێت،
وایه؟
o زۆر راسته. ئۆكسجین له‌رێگای خوێنه‌وه ناو جه‌سته‌وه به‌ناو
خانه‌كاندا بڵاو ده‌بێته‌وه و دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌وانه
كۆده‌بێته‌وه.
• ئه‌و كاره چۆن ئه‌نجام ده‌درێت؟
o به‌شێوه‌ی گواستنه‌وه. هه‌موو خانه‌كان له‌ناو ده‌ماره خوێنییه
ناسكه‌كاندا كه پێیان ده‌وترێت ملوله له‌وێدان. دوو گازی ئۆكسجین و
دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌خانه‌كاندا جێگۆڕكی ده‌كه‌ن و له‌ئه‌نجامی ئه‌و
كاره‌دا ره‌نگه خوێن له‌سوڕێكی كاڵ ده‌گۆڕێت بۆ شینێكی تۆخ.
• ئایا هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه ئه‌نجام ده‌درێت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه؟
o نه‌خێر با ئاگادار بین ئه‌و جێگۆرشكێی گازانه له‌هه‌وا بۆ ناو خوێن و
له‌خوێن بۆ ناو ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌و دیسانه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یان
له‌ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته بۆ ناو خوێن هه‌موویان له‌رێگای كارتێكردنه‌وه
ئه‌نجام ده‌درێت. جیا له‌وه‌ش بۆ جێگۆڕكێی گازه‌كان له‌ناوه‌وه‌ی سییه‌كان
پێویستی به‌راده‌یه‌كی زۆری خوێن هه‌یه تا به‌ر هه‌وا بكه‌وێت
له‌ژینگه‌دا.
• سییه‌كان شێوه‌یان چۆنه؟
o سییه‌كان ئه‌ندامێكی په‌مه‌یی ره‌نگ و ئیسفنجین له‌به‌رئه‌وه پێیان
ده‌ڵێن سی چونكه دوو دانه‌ن. سییه‌كان زۆر ناسكن و ئاستێكی پانیان هه‌یه‌و
له‌شوێنێكی بچوكدا دانراون.
• ئه‌و كاره چۆن ئه‌نجام دراوه؟
o سییه‌كان له‌هه‌ندی كیسه‌ی بچوك پێكهاتووه كه به‌سه‌ر یه‌كدا ده‌ق
ده‌به‌ستن و پزیشكه‌كان پێیان ده‌ڵێن ئالڤیۆلی (Alveoli). ئالڤیۆلییه‌كان
له‌رێگای توێژێكی تاك خانه‌یی داپۆشراون. سییه‌كان تۆڕێكی داخراو‌و چڕ‌و
پڕیان هه‌یه له‌ده‌ماری زۆری ناسكی خوێندا ملوله‌كان.
• بۆچی ده‌بێت له‌سییه‌كاندا رێژه‌یه‌كی زۆر ده‌مار هه‌بێت و بۆچی ناسكن؟
o له‌به‌رئه‌وه‌ی گازه‌كان ده‌بێت له‌سییه‌كاندا جێگۆڕكی بكه‌ن و بۆیه
دیواره‌ی ناسكی ئالڤیۆلییه‌كان و ملوله‌كان ئه‌و كاره به‌خێرایی ئه‌نجام
ده‌ده‌ن. بۆ ئه‌و كاره‌ش پێویست تۆڕێكی به‌ربڵاو ده‌كات. چونكه سییه‌كان
وه‌كو كارگه‌یه‌كن كه خوێن له‌و رێگایه‌وه پاك ده‌بێته‌وه. له‌راستیدا
ئه‌و شته‌ی له‌و كارگه‌یه‌دا رووده‌دات ئه‌وه‌یه كه‌سییه‌كان گرژ ده‌بن و
ده‌كرێنه‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌ندی جوڵه‌وه وه‌كو به‌رزبوونه‌وه‌ی
قه‌فه‌زه‌ی سنگ به‌ئاسانی هه‌ستی پێده‌كرێت و به‌و كاره‌ش ده‌بێته هۆی
ئه‌وه‌ی هه‌وا بڕواته ناوه‌وه بێته ده‌ره‌وه.
• ئێمه هه‌ندێجار هه‌وا له‌رێگای لوت و هه‌ندێجاریش له‌ده‌مه‌وه
هه‌ڵده‌مژین، وایه؟
o به‌ڵی هه‌روایه، به‌ڵام بۆرییه‌ك هه‌یه كه لوت و ده‌م ده‌گه‌یه‌نێته
سییه‌كان و هه‌میشه وه‌كو بۆری هه‌وا ده‌ناسرێت كه پزیشكان پێی ده‌ڵێن
بۆری هه‌ناسه.
• ئێستا ئه‌گه‌ر ده‌كرێت له‌باره‌ی ئه‌و بۆری هه‌وایه زیاتر باسمان بۆ
بكه‌یت؟
o بۆری هه‌وا له لوته‌وه ده‌ست پێده‌كات و به‌ره‌و قوڕگ و ده‌نگه‌ژی
ده‌ڕوات و له‌وێوه ده‌گاته بۆری هه‌ناسه. بۆری هه‌ناسه به دوو لق
دابه‌ش ده‌بێت كه به‌ناوی برونشی (Bronchi) ناسراوه. هه‌ردوو ئه‌و
برونشییانه ده‌چنه ناو سییه‌كان و هه‌روه‌ها هه‌ركامه‌یان به‌لقی بچوكتر
دابه‌ش ده‌بن كه‌پێیان ده‌وترێت برنشی بچوك كه خودی ئه‌وانه‌ش دیسانه‌وه
دابه‌ش ده‌بن و ده‌گه‌نه برونشییه كۆتاییه‌كان كه‌پێیان ده‌وترێت كیسه‌ی
هه‌وا یان ئالڤیۆلییه‌كان.
• سییه‌كان به چ شێوه‌یه‌ك دۆخی بۆری خۆیان ده‌پارێزن و تێكناچن؟
o ئه‌و پرسیاره لێره‌دا زۆر چاكه. له‌ناوه‌وه‌ی بۆری هه‌ناسه‌و
برونشیه‌كان و هه‌ندی ئه‌ڵقه هه‌یه كه ده‌یانكاته‌وه. بوونی ئه‌و
ئه‌ڵقانه به‌تایبه‌ت كاتێك كه گوشاری ناو بۆرییه‌كان نزمه زۆر پێویسته
به‌رگری ده‌كات له داخرانیان.
• ناوه‌وه‌ی بۆری هه‌ناسه‌و برۆنشییه‌كان به چ شێوه‌یه‌كه؟
o ئه‌و شوێنانه‌ی كه هه‌وا پێیدا ده‌ڕوات به‌رێژه‌یه‌كی زۆر له موو
داپۆشراوه كه‌پێیان ده‌وترێت مژكه. هه‌روه‌ها به به‌رده‌وامی بۆ پێش و
دواوه ده‌جوڵێن.
• بۆچی به به‌رده‌وامی له‌جوڵه‌دان؟
o باشه ئه‌و كاره زۆر پێویسته چونكه ئه‌وانه ته‌پ وتۆزو به‌كتریا
له‌هه‌وای ناپاك كه هه‌ڵیده‌مژین وه‌ریده‌گرێت جیا له‌وه‌ش له‌بۆری
هه‌ناسه‌كاندا ماده‌یه‌كی لینج هه‌یه كه یارمه‌تی ئه‌و شتانه ده‌دات بۆ
به‌رگری له‌و ته‌پ وتۆزانه كه نه‌چنه ناو سییه‌كان.
• ئه‌و ته‌پ وتۆزانه له‌كۆتاییدا بۆ كوی ده‌ڕۆن؟
o ئه‌و ته‌پ وتۆزانه له‌ناوده‌چن و یان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ده‌نگه‌ژێی و
سورێنچك له‌وه به‌دواوه قوت ده‌درێن یان به‌لوت به‌ریان پێ ده‌گیردرێت
دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
• ئه‌و سییه ناسك و ئیسفنجییانه چۆن ده‌پارێزرێن؟
o ئه‌وانه له شوێنێكی داخراودان به‌ناو قه‌فه‌زه‌ی سنگ. ئه‌و شوێنه
له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه دوانزه په‌راسوی هه‌یه مرۆڤ ده‌توانێت و هه‌ستی پێ
بكات. ئه‌و په‌راسووانه له پشته‌وه ده‌لكێن به‌بڕه‌بڕه‌ی پشته‌وه‌و
له‌پێشه‌وه‌ش ده‌لكێن ئێسكی سنگه‌وه.
• ئاستی ئه‌و شوێنه به چ شێوازێكه؟
o ئه‌و شوێنه ئاستێكی ماسولكه‌ییه كه سه‌قفی سك پێكدێنێت كه له‌ێر
ئه‌وه‌وه‌یه. ئه‌و ئاسته پێی ده‌وترێت دیافراگم.
ئه‌و ئاسته له سنگ ئه‌ندازه‌كه‌ی چه‌نده‌و چۆن ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا دێت؟
o ماسولكه‌كان ده‌توانن قه‌باره‌و شێوه‌ی ئه‌و شوێنه یان قه‌فه‌زه‌ی سنگ
بگۆڕن، به‌ڵام ئاگاداربن له‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌دا سییه‌كان گرژ ده‌بن و
ده‌كرێنه‌وه‌و هاوكاتبوونی جوڵه‌ی سییه‌كان و ماسولكه‌كان ده‌بێته هۆی
هه‌ناسه‌ی ئاسان و به‌بی كێشه.
• ئه‌و كاره چۆن ئه‌نجام ده‌درێت؟
o هه‌ر سییه‌ك به‌ش به‌حاڵی خۆی له‌توێژێكی لینج كه‌به‌شێوه‌ی كیسه‌یه‌كه‌و
پێی ده‌وترێت په‌رده‌ی لاوه‌كی. به‌شی ناوه‌وه‌ی ئه‌و توێژه لینجه ئاستی
سییه‌كان داده‌پۆشێت له‌حاڵێكدا كه به‌شی ده‌ره‌وه‌ی ئاستی ناوه‌وه‌ی
سییه‌كان داده‌پۆشێت كه له‌ته‌نیشت ئه‌وه‌وه‌یه. هه‌ردوو به‌شه‌كه
به‌یه‌كه‌وه لكێنراون و ماوه‌ی نێوانیان پێی ده‌وترێت ئاستی لاوه‌كی.
له‌نێوان ئه‌و دوو به‌شه‌دا ماده‌یه‌كی ره‌وان هه‌یه كه لێكترازانیان
به‌سه‌ر یه‌كتردا ئاسان ده‌كاته‌وه.
• به‌ڵام خودی كاری هه‌ناسه‌دان چۆن ئه‌نجام ده‌درێت؟
ماسولكه‌ی قه‌فه‌زه‌ی سنگ به‌گرژبوون و كردنه‌وه‌ی ده‌بنه‌ی هۆی جوڵه‌ی
دیافراگم و ناوه‌وه‌ی سنگ ئه‌و كاره‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌وا
هه‌ڵبمژرێت و بدرێته ده‌ره‌وه. |