|
په‌یوه‌ندی رۆژانه‌مان
له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان
و/ رۆژان 16-1-2011
هه‌ریه‌ك له‌ئێمه شێوه‌ی تایبه‌تمان بۆ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانمان
له‌به‌رده‌ستدایه كه له‌ڕاستیدا كاردانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیمانه. ئه‌و
شێوازانه له‌هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌وه كاریگه‌ری وه‌رده‌گرن كه
كه‌سایه‌تیمان ده‌ستنیشان ده‌كات، هه‌ندێ هۆكاری وه‌كو جۆری په‌روه‌رده‌و
كه‌سایه‌تی و ئه‌و بایه‌خانه‌ی كه‌پابه‌ندین پێیانه‌وه. هه‌ریه‌ك له‌و
هۆكارانه به‌گوێره‌ی رۆڵی په‌روه‌رده‌كردنمان كاریگه‌ری بۆ منداڵه‌كانمان
هه‌یه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر روانگه‌مان داده‌نێت و ره‌فتارمان له‌به‌رامبه‌ر
منداڵه‌كانماندا ده‌خاته ژێر كاریگه‌رییه‌وه. شێوازی تایبه‌تیمان بۆ
په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر متمانه
به‌خۆبوونیان، چونكه جۆری په‌یوه‌ندی رۆژانه‌مان له‌گه‌ڵیاندا
دیاریده‌كات. زۆربه‌ی كار‌و كاردانه‌وه‌كانمان له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
منداڵه‌كانماندا به‌گوێره‌ی چۆنێتی و شێوازی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌مان
كاریگه‌رییه‌كی به‌هێز و نه‌گۆڕ له‌سه‌ر بڕوا به‌خۆبوونی منداڵه‌كانمان
داده‌نێت، چ به‌شێوه‌ی پۆزه‌تیڤانه‌و چ به‌شێوه‌ی نێگه‌تیڤانه.
له‌م به‌شه‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی شێوازی
په‌روه‌رده‌یی. ئه‌و لایه‌نانه بریتین له‌هه‌ندێ بایه‌خی گرنگ بۆ خۆمان و
پێوانه‌و چاوه‌ڕوانی و چۆنێتی ئه‌نجامدانی چاودێریكردنی له‌سه‌ر
منداڵه‌كانمان.
ئه‌و بایه‌خانه‌ی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه له‌راستیدا بیروبۆچوونی
ئێمه‌یه له‌باره‌ی باشی و خراپی و راست و هه‌ڵه‌بوونی ئه‌و (ده‌بێت و
نابێتانه‌ی) به‌لامانه‌وه په‌سه‌نده. ئه‌و بایه‌خانه كاریگه‌ری گرنگی
له‌سه‌ر شێوازی په‌روه‌رده‌یی منداڵه‌كانمان هه‌یه، چونكه بمانه‌وێ و
نه‌مانه‌وێ خۆمان پێوانه‌مان بۆ دۆخی سروشتی ره‌فتاری منداڵه‌كانمان
داناوه. ئه‌گه‌ر تا راده‌ی پێویست به‌گوێره‌ی بنه‌مای بایه‌خه
راسته‌قینه‌كانمان و بوونی راستی و دروستی و راشكاو‌و قسه‌كردنمان بین،
كارێكی زۆر گرنگمان ئه‌نجامداوه ئه‌گه‌ر له‌زه‌ینی خۆماندا به‌ئاشكرایی و
راشكاوی له‌باره‌ی ئه‌و شێوازانه‌وه بیربكه‌ینه‌وه وه‌كو باوك ودایك
ئه‌ركی خۆمانمان ساده‌ترو ئاسانتر كردۆته‌وه، چونكه به‌و كاره ده‌توانین
هه‌ندێ رێنوێنی تایبه‌ت بۆ منداڵه‌كانمان رێكبخه‌ین و كه‌ڵكی لێوه‌ربگرین،
ئه‌و رێنوێنییانه‌ی كه‌چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ین بۆ یارمه‌تیدان و
سه‌قامگیربوونی كه‌سایه‌تی ئه‌وان.
بوونی پێوانه‌ی روون و راشكاو له‌به‌ر هۆكارێكی زۆر ده‌بێته هۆی
ئاگاداربوون و چاودێریكردنی منداڵه‌كان به‌سه‌ر ره‌فتاری تایبه‌تی خۆیاندا.
1. منداڵانی بچوك پێیان خۆشه سنوری ره‌فتاری تایبه‌تیان بۆ دیاریبكرێت،
چونكه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یارمه‌تییان ده‌دات تا دنیای خۆیان به‌گوێره‌ی
شتێكی تایبه‌ت بنیات بنێن و به‌گوێره‌ی ئه‌وه هه‌سته‌كانیان ده‌رببڕن.
ئه‌و كاره ده‌بێته هۆی دابینكردنی هه‌ستی ئاسووده‌یی ده‌روونیان.
2. ره‌فتاری مرۆڤ به‌شێوازێكی تایبه‌ت له‌رێگای وتوێژه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌ستی
خۆیاندا رێنوێنی و چاودێری ده‌كرێت. وتوێژ له‌گه‌ڵ نه‌ستی خۆددا به‌واتای
بیركردنه‌وه له‌چۆنێتی ئه‌و كاره‌ی كه‌ده‌بێت له‌بارودۆخی تایبه‌تدا
ئه‌نجام بدرێت.
3. ئه‌گه‌ر منداڵانی بچوك كۆمه‌ڵێك له‌زه‌مینه‌ی پێوانه‌و بایه‌خه‌كانیان
له‌به‌رده‌ستدا هه‌بووبێت له‌كاتی بڕیاردان له‌باره‌ی شێوه‌ی
ره‌فتاریانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ خودی خۆیان و رێگای دروست ده‌دۆزنه‌وه،
هه‌ندێ پێوانه‌ی وه‌كو:
" وا باش نییه شتێك كه‌هی تۆ نییه هه‌ڵی بگریت."، "باشتر وایه ئیجازه
بده‌یت هاوڕێكه‌شت له‌گه‌ڵ تۆ‌و بووكه‌شوشه‌كانتدا یاری بكات"، "له‌ناو
خێزانی ئێمه‌دا كه‌س درۆ ناكات". كاتێك منداڵانی پێش سه‌ره‌تایی و
سه‌ره‌تایی له‌هێزێكی وه‌های یاسایی تێبگه‌ن له‌راستیدا ده‌توانن بچنه
قۆناغی تازه‌تره‌وه، خۆیان ده‌ربخه‌ن بۆ نموونه بڵێن: "ئێمه ئیجازه‌ی
ئه‌وه‌مان نییه..."، "دایكم وتی ئێمه ده‌بێت..."، "مامۆستاكه‌مان وتی
ئێمه ناتوانین ... یان ئێمه ده‌توانین..." وه‌ها بنوێنن كه‌خاوه‌ن
یاسایه‌كی جیهانی ئاڵوگۆڕ هه‌ڵنه‌گره كه‌ده‌توانن په‌پڕه‌وی له‌یاسا
باشه‌كان بكه‌ن. باوكان و دایكان ده‌توانن بۆ رێنوێنی ره‌فتاره
تایبه‌ته‌كانیان، سوود له‌م قۆناغه تازه‌یه‌ی گه‌شه‌كردنی منداڵان واتا
قبوڵكردنی پێوانه‌كان وه‌ربگرن. هه‌روه‌ها ده‌توانرێت یه‌ك له‌دوای یه‌ك
سود له‌و رێنوێنیانه‌ش وه‌ربگیردرێت كه‌پێشتر ئاماده‌كراوه. به‌هه‌رحاڵ
پێویست ناكات ئه‌وه‌نده یاسا دابنێین و بیكه‌ین به‌كتێبێكی گه‌وره.
ته‌نها رێژه‌یه‌كی كه‌م له‌و یاسایانه‌ی كه‌به‌رای خۆتان بایه‌خێكی زۆریان
هه‌یه پێوانه‌و بایه‌خه گرنگه‌كانتان له‌خۆ ده‌گرێت و ره‌نگه بتوانن
له‌بارودۆخی جۆراوجۆردا كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن هه‌رئه‌وه‌نده به‌سه.
له‌مڕووه‌وه منداڵه‌كانتان له‌ئاسووده‌ییه‌كه‌ی زیاتره‌وه ده‌توانن ئه‌و
بایه‌خانه بخه‌نه زه‌ینیانه‌وه به‌شێوه‌ی سمبولییه‌كی تایبه‌ت بۆ
ره‌فتاره‌كانیان بیخه‌نه كار.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌ك هه‌ر ده‌بێته هۆی ئه‌وه هه‌ست به‌وه بكه‌ن دنیا
شیاوی پێشبینی رێكوپێكییه، به‌ڵكو ده‌رفه‌تێكی زیاتره بۆ ئه‌نجامدانی
ئه‌و كارانه‌ی به‌دروستی دابینی ده‌كه‌ن تا به‌ئه‌نجامدانیان رێكه‌وتی
ته‌واوی ئێوه بۆلای خۆیان رابكێشن.
زۆربه‌ی منداڵان ئه‌گه‌ر گرنگی به‌ره‌فتاره باشه‌كانیان بدرێت و سه‌رنجیان
لێبدرێت هه‌ستی باشتر له‌به‌رامبه‌ر خۆیاندا ده‌دۆزنه‌وه. مه‌به‌ست ئه‌وه
نییه كه‌خانووه‌كه‌تان وه‌كو سه‌ربازگه‌یه‌ك كه هه‌موو جۆره یاسایه‌كی
تیا راده‌گه‌یه‌نرێت و مه‌دالیا بۆ ره‌فتاری باش و زیندانیكردن بۆ نه‌بوونی
په‌یڕه‌وی له‌ده‌ستووره‌كاندا دابنرێت. حوكم كردنی به‌و شێوه زاڵمانه‌یه
هه‌رچه‌ند ده‌توانێت سه‌ربازه‌كان به‌باشی په‌روه‌رده بكات، به‌ڵام به‌و
شێوازه‌ی كه له‌وتاره‌كانی دواییدا ده‌یبینین یه‌كێكه له‌و رێگایانه‌ی
زۆر لاوازتره له‌گه‌ڵ پێوانه‌كردنی شێوازه‌كانی تری په‌روه‌رده‌ییدا.
به‌هه‌رحاڵ به‌راستی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م كه ئه‌گه‌ر چه‌ند ساتێكتان
ته‌رخان بكه‌ن بۆ بیركردنه‌وه‌ی ته‌واوو، شته بایه‌خداره‌كانتان روون
بكه‌نه‌وه و روانگه‌كانتان له‌باره‌ی رۆڵگێڕانی باوكایه‌تی و دایكایه‌تی
بناسن ئه‌و ئامانجانه‌ی كه‌بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانتان
له‌به‌رچاودایه دیاریبكه‌ن، ئه‌وا به‌راستی كارێكی به‌سوودتان
ئه‌نجامداوه.
|