|
تێگه‌یشتن له ره‌فتاری
توندوتیژی منداڵ و هه‌رزه‌كاران
و/ دیار ئه‌كره‌م 16-1-2011
نیگه‌رانیه‌كی زۆر هه‌یه سه‌باره‌ت به‌بوونی ره‌فتاری توند‌و تیژی له‌منداڵ
و هه‌رزه‌كاراندا. ئه‌مه‌ش پرسێكی ئاڵۆز‌و پڕ له‌گرفته، بۆیه پێویسته
دایكان و باوكان، مامۆستایان، كه‌سانی تری پێگه‌یشتوو له‌و راستیه
تێبگه‌ن.
مندالاَن له‌قۆناغی باخچه‌ی ساوایانه‌وه ده‌توانن ره‌فتاری شه‌ڕه‌نگێزی
نیشان بده‌ن. دایكان و باوكان و هه‌روه‌ها كه‌سانی تری پێگه‌یشتوو
به‌بینینی ئه‌م ره‌فتاره ره‌نگه نیگه‌ران بن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان
هیوادارن مندالاَن له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی توند‌و تیژی گه‌شه بكه‌ن.
توندوتیژی له‌هه‌ر ته‌مه‌نێكی ژیانی منداڵدا بێت پێویسته جێگه‌ی سه‌رنج
بێت. نابێت ته‌نها وه‌ك (قۆناغێك كه ئه‌وان پیایدا تێپه‌ڕ ده‌بن) لێی
بڕوانرێت.
بواری ره‌فتاری توندوتیژی
ڕه‌فتاری توندوتیژی له‌مندالاَن و هه‌رزه‌كاراندا بوارێكی فراوان له‌خۆ
ده‌گرێت. هه‌ڵچوونه به‌هێزه ده‌روونیه‌كان، شه‌ڕخوازی جه‌سته‌یی،
شه‌ڕكردن، هه‌ڕه‌شه و هه‌وڵدان بۆئازاردانی كه‌سانی تر (بیری كوشتنیش
له‌خۆ ده‌گرێت)، به‌كارهێنانی چه‌ك، بێبه‌زه‌یی نواندن به‌رامبه‌ر
ئاژه‌ڵان، ئاگرنانه‌وه، كاولكاری خانووبه‌ره به‌مه‌به‌ست و شڕه‌خۆری.
ئه‌و فاكته‌رانه‌ی ده‌بنه هۆی زیادكردنی مه‌ترسی ره‌فتاری توندوتیژی:
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌توێژینه‌وه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی
كۆمه‌ڵه فاكته‌رێك ده‌بنه هۆی زیادكردنی مه‌ترسی ره‌فتاری توندوتیژی له
مندالاَن و هه‌رزه‌كاراندا. ئه‌و فاكته‌رانه‌ش بریتین له:
- شه‌ڕخوازی پێشینه‌یی یان ره‌فتاری توندوتیژ .
- له ئه‌نجامی بوونه قوربانی مامه‌ڵه‌ی خراپی جه‌سته‌یی یان سێكسی .
- نمایشكردنی توندوتیژی له‌نێو ماڵ و كۆمه‌ڵگه‌دا.
- نمایشكردنی توندوتیژی له‌هۆكاره‌كانی راگه‌یاندندا له‌نموونه‌ی
ته‌له‌فزیۆن، فیلم...هتد.
- فاكته‌ره بۆماوه‌ییه‌كان (بۆماوه‌ی خێزانی) .
- به‌كارهێنانی كحول و مادده هۆشبه‌ره‌كان .
- كارلێكردنی فاكته‌ره ئابووری و كۆمه‌لاَیه‌تیه دژواره‌كانی نێو خێزان
وه‌ك (هه‌ژاری، جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رێتی، له‌ده‌ستدانی دایك یان باوك،
بێكاری، له‌ده‌ستدانی هاوكاری له‌لایه‌ن خێزانانی تره‌وه.
- بوونی چه‌كی كلاَشینكۆف له نێو ماڵدا .
- زیان گه‌یشتن به‌مێشك له ئه‌نجامی برینداربوونی سه‌ر.
نیشانه مه‌ترسیداره‌كان كامانه‌ن سه‌باره‌ت به ره‌فتاری توندوتیژی له
منالاَندا ؟
ئه‌و مندالاَنه‌ی چه‌ندین فاكته‌ری مه‌ترسیدارو هه‌روه‌ها ئه‌م
ره‌فتارانه‌ی خواره‌وه‌یان تیا به‌دی ده‌كرێت پێویسته به‌ئاگاوه
هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ئه‌نجامبدرێت :
- تووڕه‌یی زۆر.
- له‌ده‌ستدانی میزاژ و هه‌ڵچوونی ناوبه‌ناو.
- زوو تووڕه‌بوون.
- هه‌ڵه‌شه‌یی بێئه‌ندازه .
- زوو بی ئومێد بوون.
دایكان و باوكان و مامۆستایان پێویسته به‌ئاگابن تا ئه‌م ره‌فتارانه لای
منداڵ زیاد نه‌كه‌ن.
چی بكرێت ئه‌گه‌ر منداڵێك ره‌فتاری توندوتیژی نیشان دا ؟
هه‌ركاتی دایكان و باوكان یاخود پێگه‌یشتووان نیگه‌ران بوون، پێویسته
هه‌ڵسه‌نگاندنێكی گشتگیری ده‌روونی و ته‌ندروستی پرۆفیشناڵی بۆئه‌نجام
بده‌ن. هه‌ندی كات چاره‌سه‌ری پێشینه له‌لایه‌ن كه‌سێكی پرۆفیشناڵه‌وه
یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت. ئامانجه‌كانی ئه‌و چاره‌سه‌ره به‌شێوه‌یه‌كی
نموونه‌یی پێداگری ده‌كات به‌وه‌ی كه منداڵ كۆنتۆڵی هه‌ڵچوونی بكات
هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی دروست گوزارشت له‌تووڕه‌یی و بێئومێدی خۆی بكات،
لێپرسراو بێت به‌رامبه‌ر كارداره‌كانی و ده‌رئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند بكات.
وێڕای ئه‌وه‌ش پێویسته ململانی خێزانیه‌كان و پرۆگرامه‌كانی خوێندن و
گرفته كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان له‌یاد نه‌كرێن.
ئایا هیچ شتێك رێگری له توندوتیژی مندالاَن ده‌كات ؟
تویژینه‌وه‌كان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن زۆرێك له‌ڕه‌فتاری توندوتیژی مندالاَن
ده‌شێت كه‌م بكرێته‌وه یان ته‌نانه‌ت رێگری بكرێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و
فاكته‌رانه مه‌ترسیدارانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدرا كه‌م كرایه‌وه.
خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌بێت هه‌وڵه‌كان رووه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی
یه‌كانی مندالاَن و هه‌رزه‌كاران له‌نێوماڵ، كۆمه‌ڵگه و میدیاكان ئاڕاسته
بكرێن. ئاشكرایه توندوتیژی ده‌بێته هۆی به‌رپاكردنی توندوتیژی. ئه‌م
ستراتیژانه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌توانن توندوتیژی كه‌م بكه‌نه‌وه یان رێگری لی
بكه‌ن:
- رێگرتن له‌خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مندالاَندا ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی مه‌شق
پێكردنی دایكان و باوكان، پرۆگرامی هاوكاری خێزان و هتد.
- پرۆگرامی رۆشنبیری سێكسی بۆ هه‌رزه‌كاران.
- پرۆگرامی رێگریكردن له توندوتیژی لاوان.
- چاودێریكردنی مندالاَن له‌بینینی دیمه‌نی توندوتیژی كه له ته‌له‌فزێۆن،
فیلمی ڤیدیۆكاندا نمایشده‌كرێت.
سه‌رچاوه: www.aacap.org
|