|
گه‌رمكردنی مه‌مكه‌مژه
ئا/ نی‌نا 20-2-2011
كاتێك مه‌مكه مژه‌كه له سه‌لاجه دێننه ده‌ره‌وه به باشی ته‌كانی
بده‌ن تا چه‌وریی شیر به دروستی له‌گه‌لڕ پاشماوه‌ی شیردا تێكه‌لڕ ببێت.
مه‌مكه مژه‌كه له ناو مه‌نجه‌ڵ یان سوراحییه‌كی ئاوی گه‌رمدا گرِی
پێبده‌ن. ئه‌گه‌ر ئاوی گه‌رمتان له به‌ر ده‌ستدا نیه به كارهێنانی
سوراحی ئه‌له‌كتریكی بۆ گه‌رم كردنی ئاو كاره‌كه ئاسانتر ده‌كاته‌وه.
زۆربه‌ی كۆرپه‌كان پێیان خۆشه گه‌رمای شیر به راده‌ی گه‌رمای جه‌سته
بێت. باشترین رێگا بۆ زانینی پله‌ی گه‌رمای شیر، دلۆپاندنی چه‌ند دڵۆپه
شیره له مه‌مكه مژه‌كه بۆ سه‌ر پێستی مه‌چه‌كی ده‌ست له ناوه‌وه. له
كاتی پێدانی مه‌مكه مژه‌دا له سه‌ر كورسیه‌كی ره‌حه‌ت دابنیشن و
كۆرپه‌كه به شێوه‌یه‌ك له باوه‌ش بكه‌ن وه‌ك بڵی شیری خۆتی پێده‌ده‌یت.
له كاتی شیرپێداندا بنی مه‌مكه مژه‌كه بۆ لای سه‌ره‌وه خوار بكه‌نه‌وه
به شێوه‌یه‌ك كه سه‌ری مه‌مكه مژه‌كه و ملی مه‌مكه مژه‌كه به
ته‌واوی پرِ بێت له شیر. زۆربه‌ی كۆرپه‌كان پێیان خۆشه مه‌مكه مژه‌كه
ه‌ه بێ راوه‌ستان تا ئاخر بمژن تا ته‌واو بێت. هه‌ندێ له كۆرپه‌كان له
كاتی شیرخواردندا راده‌یه‌كی زۆر هه‌وا ده‌خۆن ، ئه‌گه‌ر بڵقی ئه‌و
هه‌وایه‌ی كه ده‌یخۆن له ماعیده‌دا گه‌وره بێت ئازار به كۆرپه
ده‌گه‌یه‌نێت و به ناچار شیرپێدانی كۆرپه‌كه راوه‌ستێنن . ئه‌گه‌ر شتێكی
وه‌ها روویدا ده‌بێ بڵقی هه‌وا به شێوه‌ی قرقێنه له ماعیده‌ی كۆرپه‌كه
ده‌ربچێت تا كۆرپه بتوانێت درێژه به شیرخواردن بدات. هه‌ندێ له منداڵان
له كاتی شیرخواردندا ده‌بێ بڵقی هه‌وا دوو سێ جار ده‌ربكرێت و له لایه‌كی
تره‌وه له هه‌ندێ له كۆرپه‌كاندا ئه‌و كاره هیچ پێویست ناكات. پاش
ماوه‌یه‌كی كورت به باشی تێده‌گه‌ن كۆرپه‌كان ره‌فتاری چۆنه.
له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌ی كۆرپه ده‌ست له شیرخواردن به‌ر بدات و وا بێته به‌رچاو
تێر بوو بێت، شیرپێدانه‌كه‌ی راوه‌ستێنن. خودی كۆرپه‌كه باشتر له هه‌ر
كه‌سێكی تر ده‌زانێت پێویستی به چه‌نده شیر هه‌یه.
ئایا ده‌كرێ سه‌نیا یان سه‌رین له ژێر مه‌مكه مژه‌كه‌دا دابنرێت؟
زۆر باشتره له كاتی شیرپێداندا كۆرپه‌كه‌تان له باوه‌ش بكه‌ن چونكه
ئه‌و كاره دایك و كۆرپه نزیكی یه‌كتر ده‌كاته‌وه. له باوه‌ش كردنی
كۆرپه له كاتی شیرخواردن دا رێگایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی دایك و كۆرپه بتوانن
به باشی سه‌یری روخساری یه‌كتر بكه‌ن چونكه خواردن و خۆراك بۆ كۆرپه‌ی
شیره‌خۆره گه‌وره‌ترین چێژه. به‌ڵام بۆ دایكێكی میهره‌بان و داماو
هه‌ندێجار قه‌یناكا ئه‌گه‌ر سه‌نیایه‌ك له ژێر مه‌مكه مژه‌دا دابنێت.
زۆربه‌ی دایكان سه‌نیا یان كۆنه‌ی ده‌قكراوی كۆرپه‌كه له ژێر مه‌مكه
مژه‌كه‌دا داده‌نێن به‌ڵام هه‌ندێ ئامیرِی دروست كردووه كه ئه‌و كاره
باشتر و كاریگه‌رتر ئه‌نجام ده‌دات.
|