|
دوو رێگه بۆ خاوێن راگرتنی
ژووری منداڵه‌كه‌ت
و/ دیار ئه‌كره‌م 29-1-2011
ئایا ده‌توانین باس له رِه‌وشی ژووری منداڵانمان بكه‌ین؟ لای زۆرێك
له‌ئێمه ژووری منداڵان وه‌ك شوێنێكی فه‌رامۆشكراو وایه. به‌ڵام
له‌رِاستیدا مه‌سه‌له‌كه هیچ شتێك نیه جگه له‌رِه‌فتاری نه‌زانانه‌ی
كه‌سێكی بچووك نه‌بێت. به‌بێ به‌شداری كردنت تۆ هه‌رگیز ژووری نووستنی
خاوێن به‌دی ناكه‌یت ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت فێری مه‌شقی خاوێنی و ژیانێكی
رِێكخراو نه‌كه‌یت. ئێستا ئاماژه به‌و دوو رِێگه‌یه ده‌ده‌ین به‌هۆیه‌وه
ده‌توانیت حه‌وت رِۆژه‌كه‌ی هه‌فته ژوورێكی خاوێن رِێك بخه‌یت.
گۆرِانكاری ده‌ست به‌جێ
ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌رایه به‌ته‌واوی كۆنترۆڵنه‌كراو بوو ئه‌وا رِه‌نگه
شێوازێكی خێرا به‌كاربێنیت. له‌رِاستیدا ئه‌و كاره به‌نده به‌وه‌ی تۆ
ده‌ته‌وێت كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه بكه‌یت یاخود نا. ئه‌گه‌ر به‌و كاره
هه‌ڵنه‌سیت ئه‌وا منداڵه‌كه‌ت هه‌تا گه‌وره‌تر بێت له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا
خراپتر ده‌بێت. دوو جانتا و ژوورێكی گه‌نجینه كه‌كلیل و قفڵی هه‌بێت بۆخۆت
بدۆزه‌ره‌وه. رِێگه به‌منداڵه‌كه‌ت بده یه‌كێك له‌یارییه‌كانی
له‌ژووره‌كه‌دا دابنێ و شته‌كانی تر هه‌مووی بپارێزه. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی
له‌ژووره‌كه‌یدا ده‌مێننه‌وه پێویسته ته‌نها جله‌كانی و یارییه‌كی
منداڵانه و چه‌ند وێنه‌یه‌كی كه‌می به‌دیواری ژووره‌كه بێت. ژووره‌كه
پێویسته ئه‌وه‌نده رِێكوپێك بێت بۆئه‌وه‌ی یارییه‌كی تری بۆبهێنرێت.
هه‌موو دووهه‌فته جارێك من ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌م. هه‌ر یارییه‌ك
بۆدوو هه‌فته. ته‌نها یه‌ك یاری. ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پلانه مه‌به و
گرنگی به‌هاواركردنی مه‌ده، ئه‌گه‌ر وانه‌بێ ئه‌وا تاكه كه‌سێك هاوار
ده‌كات تۆده‌بیت له‌و كاته‌ی منداڵه‌كه‌ت ده‌بێته هه‌رزه‌كارێكیش !!
سه‌به‌ته‌ی رِه‌نگاورِه‌نگ
ئه‌گه‌ر پێت وایه نا‌توانیت ئه‌و شێوازه‌ی سه‌ره‌وه جێبه‌جێ بكه‌یت (كه
به‌باشی كاری خۆی ده‌كات) له‌بری ئه‌وه ده‌توانیت ئه‌م شێوازه‌ی تر تاقی
بكه‌یته‌وه. چوار سه‌به‌ته یان سندوق بكرِه یاخود په‌یدابكه. له‌گه‌ڵ
منداڵه‌كه‌ت دانیشه‌و ئه‌و سندوقه یان سه‌به‌ته رِه‌نگاو رِه‌نگه
ده‌ستنیشان بكه كه‌پێویسته هه‌ر جۆره یارییه‌كی تیا هه‌ڵبگیرێت. به‌ڵام
له‌وانه‌یه ئه‌م شێوازه بۆمنداڵه‌كه‌ت كه‌مێ قورس بێت چونكه هه‌رمنداڵێك
چه‌ند یارییه‌كی له‌رِه‌نگی جۆراوجۆر هه‌یه.
سه‌رچاوه: www.ezinearticles.com
|