|
هه‌ندێك زانیاری له‌سه‌ر
گرنگی یاریكردنی منداڵان
و/ رێناس مسته‌فا 29-1-2011
له‌م سه‌رده‌مه‌دا منداڵان وه‌كو پێویست چالاك نین و ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی
گه‌وره‌یه .منداڵان پێویسته چالاك بن و وه‌رزش بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش
یارمه‌تی گه‌شه‌كردنیان ده‌دات .ته‌نها چالاكی فیزیكی هۆكارنییه بۆ ۆه‌رزش
كردنی منداڵان به‌ڵكو هه‌ندێك كاریگه‌ری و هۆكاری تریش هه‌ن .لێره‌دا
هه‌ندێك له‌و گرنگی یانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
*كاتێك منداڵان یاری ده‌كه‌ن ئه‌وه فێرده‌بن كه چۆن په‌یوه‌ندی كۆ
مه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌كانیان دروست بكه‌ن و ئه‌وه‌ش هه‌ندێك جار
وا ده‌كات كه بتوانن ته‌نانه‌ت یاری له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌شدا بكه‌ن كه
زۆر هاورێ نین و حه‌ز به‌هاورێیه‌تی یان ناكه‌ن و و وه‌ك یارمیتی ده‌رێك
وایه بۆ ئاماده كردنی منداڵ بۆ گه‌ووره بوونی و چۆنێتی كاركردنی له
داهاتوو دا و فێریان ده‌كات كه چۆن هه‌مویان بۆ یه‌ك مه‌به‌ست پێكه‌وه
كه بردنه‌وه‌ی یاری یه‌كه‌یه كات به‌سه‌ر به‌رن.
* هه‌روه‌ك ده‌زانین سروشتی ژیان پێشبركێ یه هه‌ر ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه
گرنگ بێت منداڵ فێری پێشبركێ و بردنه‌وه و دۆران ببێت ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی
مامۆستایان و دایك و باوك و سه‌رپه‌رشتیارانه‌وه‌وفێری منداڵ ده‌كرێت كه
ژیان ته‌نها وه‌ك ئه‌و یارییه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن بردنه‌وه و دۆران و
هه‌وڵدانه بۆ بردنه‌وه له جارێكی تردا.
*شتێكی تریش سه‌باره‌ت به یاری كردن ئه‌وه‌یه كه كاتێك منداڵ یاری
ده‌كات له ناخۆشی و ئه‌ركه‌كانی ژیانی دوورده‌كه‌وێته‌وه كاتێك له
ماڵه‌وه هه‌وڵ بۆ وانه‌كانیان ده‌ده‌ن ده‌بینین ده‌بێت زیاتر و زیاتر بۆ
به ده‌ست هێنانی نمره‌ی زۆرتر هه‌ولبده‌ن و ره‌نگه ئه‌مه‌ش قورس و
ئاڵۆزبێت بۆیان به‌ڵام له‌كاتی یاری كردنیان دا یاری یه‌كه چه‌ندێك زیاتر
بخایه‌نێت بۆ ئه‌وان زیاتر مایه‌ی خۆشی یه، ئایا ئه‌مه ئه‌و مه‌به‌سته
نییه كه ئێمه له منداڵه‌كانمان ده‌وێت؟
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ندێك هۆكارن بۆ یاری كردنی منداڵان و سه‌ره‌رای
ئه‌وه‌ش ده‌زانرێت كه منداڵ برێكی زۆری ووزه له له‌شی دا هه‌یه و
ده‌بێت سه‌رف بكرێت و ئه‌مه‌ش جیاوازه و به پێی منداڵه‌كان له
یه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر ده‌گۆرێت .
www.bauzzle.com
|