|
پاڵنه‌ره‌كانی گه‌شه‌كردن
و/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی
30-1-2011
ئاستێكی تایبه‌ت له‌هاندان له‌راستیدا خۆراكی گه‌شه‌سه‌ندنی خۆباوه‌رِی
منداڵانه، پاڵنه‌رێكی باشه‌و له‌كاتی خۆیدا یارمه‌تیده‌ره بۆ منداڵان بۆ
شت فێربوون، هه‌روه‌ها دڵگه‌رمیان ده‌كات و سه‌ركه‌وتن و هه‌وڵدانه‌كانیان
ئاشكرا ده‌كات و تواناكانیان ده‌سه‌لمێنێت. ئه‌و منداڵانه‌ی كه
له‌خێزانێكی وادا ده‌ژین و زۆربه‌ی ئه‌و رێنوێنیانه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد
له‌خێزانه‌كانیاندا سه‌رنج ده‌درێن ره‌نگه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كیان
هه‌بێت:
•هه‌ستێكی رێزگرتنی به‌هێز و پته‌ویان بۆخۆیان هه‌یه.
•سه‌ربه‌خۆبوون و خاوه‌نی متمانه‌و گه‌شبین و باوه‌رِبه‌خۆبوون.
•رێز و بایه‌خ بۆ كه‌سایه‌تی تایبه‌ت به‌خۆیان داده‌نێن.
•به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه ده‌رِواننه لاوازییه كاتییه‌كان و تواناكانی
خۆیان.
•متمانه‌یان به‌توانای خۆیان هه‌یه.
•به‌بێ ئه‌وه‌ی تورِه بن ره‌خنه‌و شكست قبوڵ ده‌كه‌ن.
•له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا هاورِێن و ئه‌وانه به‌باشی په‌سه‌ند ده‌كه‌ن به‌بی
ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت زیانیان پێ بگه‌یه‌نن یان پێشێلیان بكه‌ن.
•له‌كاتی روونكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی پۆزه‌تیڤی ئه‌و منداڵانه‌ی
كه‌خۆباوه‌رِییه‌كی به‌هێزیان هه‌یه ده‌بی سه‌رنجی ئه‌و خاڵه گرنگه
بده‌ین كه به‌ربه‌رده‌امی و له‌هه‌موو كاتێكدا پۆزه‌تیڤانه ره‌فتار
ناكه‌ن و به‌و شێوه‌یه نییه كه‌هیچ كات هه‌ڵه‌یه‌ك نه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها
ره‌نگه ئه‌و جۆره منداڵانه زۆرجار ره‌فتاری باشتر له‌منداڵانی تر
بنوێنن، به‌ڵام له‌بارودۆخێكی تردا ره‌فتاری ناعاقڵانه‌و نادروست یان
توندوتیژییانه بنوێنرێت. ته‌نانه‌ت ره‌نگه هه‌ندێجار له‌كاره‌كانیاندا شك
دروست ببێت و نیگه‌ران بن و ره‌خنه له‌خۆیان بگرن.
•خاڵێكی گرنگ كه‌شیاوی باسكردن بێت ئه‌وه‌یه ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌خاوه‌ن
خۆباوه‌رِییه‌كی به‌رزن كه‌سایه‌تییه‌كی پته‌و له‌ناخه‌وه پۆزه‌تیڤیان
هه‌یه. ئه‌و جۆره كه‌سایه‌تییه یارمه‌تیده‌ریانه تا به‌باشترین شێوه
زاڵ بن به‌سه‌ر كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانی ژیانیاندا، به‌ڵام ره‌نگه
دیسانه‌وه جارناجار وه‌كو داشی شه‌تره‌نج كه‌ڵك له‌باوك و دایكیان
وه‌ربگرن.
•ئه‌و وێناكردنه كه‌بۆ په‌روه‌رده‌كردنی باوه‌رِی منداڵان ده‌بێت
به‌شێوه‌یه‌كی ساویلكانه له ناوه‌ند و ئارِاسته‌ی ژیاندا دابنێین و
ته‌نها سه‌رنج بده‌ینه ره‌فتارو داواكارییه‌كانیان و وێنایه‌كی زۆر
هه‌ڵه‌یه. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و كارانه كارێكه له‌ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی
په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌سه‌ندنی دروستی منداڵان زیاتر هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌یه
كه‌منداڵێك پێویستی به‌ئێمه‌یه كه‌ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی
خۆشیه‌وه په‌روه‌رده‌ی بكه‌ین، به‌ڵام هه‌ر گرێدراوی ئێمه ده‌بێت.
منداڵان گرنگن به‌ڵام ناتوانن به به‌رده‌وامی و له‌راده به‌ده‌ر سه‌رنج و
وزه‌ی ئێوه بۆخۆیان سه‌رف بكه‌ن. من دڵنیام ئێستا ئێوه بۆ خۆتان زۆر
زیاتر له‌و شتانه‌ی له‌م كتێبه‌دا باسكراوه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. سه‌ره‌رِای
ئه‌وه‌ش ره‌نگه هه‌ندێ بیروبۆچوون و بابه‌ت له‌م كتێبه‌دا به‌لاتانه‌وه
تازه بێت و بتانه‌وێت جێبه‌جێیان بكه‌ن. ره‌نگه له‌گه‌لڕ هه‌ندآ له‌و
بابه‌تانه‌دا هاورِا بن و له‌گه‌لڕ هه‌ندێكی تریاندا هاودژ بن. به‌هه‌رحاڵ
هیوادارم له‌باره‌ی ئه‌و بیروبۆچوونانه‌وه، وتوێژێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ
هاوسه‌ره‌كانتاندا ئه‌نجام بده‌ن.
•دواین قسه‌م ئه‌وه‌یه هیوادارم خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه بتوانێت
په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌و پته‌و و خۆشه‌ویستییه‌كی به‌هێز له‌نێوان ئێوه‌و
منداڵه‌كانتاندا دروستبكات.
|