|
منداڵان پێویستیان به چی
هه‌یه؟
و/ لیدا 3-4-2011
• كاتێك رووبه‌ڕووی بارودۆخێكی كێشه‌ساز ده‌بنه‌وه به به‌رده‌وامی
به‌رنامه‌كه‌یان بۆخۆیان دوپات بكه‌نه‌وه‌و خۆیان هان بده‌ن بۆ
جێبه‌جێكردنی ئه‌وه.
• قۆناغی جێبه‌جیًكردنی تاقیكردنه‌وه‌و كۆتایی به‌رنامه‌كه
له‌به‌رخۆتانه‌وه دووباره بكه‌نه‌وه.
بۆ هه‌ر سه‌ركه‌وتنێكی كه به‌رده‌ستتان هێناوه خۆتان هان بده‌ن بۆ
نموونه بڵێن: "زۆرچاك بووم"، "من توانیم ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌م" یان
"من به‌راستی ئه‌و كاره‌م به‌باشی ئه‌نجامداوه"، "رێك وه‌كو خودی
به‌رنامه‌كه".
جۆرێكی تر له‌قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خوددا "خۆد وتاری" كه‌زۆر گرنگه
به‌ده‌ستهێنانی دڵنیاییه له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی كه‌نه‌كا كێشه‌كه‌مان
له‌راده‌به‌ده‌ر بۆ خۆمان گه‌وره كردبێته‌وه. ده‌توانین یارمه‌تی منداڵان
بده‌ین تا به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ناپه‌یوه‌ست وه‌كو: "هه‌موو كه‌س رقیان
له‌منه"، یان به‌واتای نادروستی كێشه‌ی قوتابخانه وه‌كو: "من ئیتر
نائومێدم له‌درێژه‌پێدان به‌خوێندنه‌وه" رزگاری ببێت و هان بدرێت تا
روانگه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ترو به‌رچاوتر بۆ مه‌سه‌له‌كه ببینه‌وه ناسینێكی
باش له‌و باره‌یه‌وه په‌یدا بكه‌ین.
كاتێك به‌كێشه‌یه‌ك دڵ‌سارد ده‌بین هه‌ستێكی خراپمان ده‌بێت نابێت خۆمان
به‌م بیرۆكانه ته‌مبی بكه‌ین "هه‌موو تاوانه‌كان له‌ئه‌ستۆی ئێمه‌یه"
نابێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌كی بچوك به‌دوای كتێبی زۆردا بگه‌ڕێین یان
شكستێكی بچووك بكه‌ینه كاره‌ساتێكی گه‌وره. بۆ دوورگرتن له‌و كاره
منداڵه‌كانتان وا فێربكه‌ن:
1. تا ئه‌و راده‌یه‌ی بۆیان ده‌لوێت راسته‌قینه‌تر و به‌بی هه‌ستیاربوون
رووبه‌ڕووی ئه‌و كێشه‌یه ببنه‌وه.
2. پاش وتنی كێشه‌كه به‌دانانی وشه‌ی "وه‌ڵام" له‌راستیدا ئاماژه به
خاڵی پۆزه‌تیڤی باروۆخی كێشه دروستكه‌ره‌كه بده‌ین بۆ نموونه: "من
له‌گه‌ڵ كچان بووه به‌شه‌رم..."
• ...، به‌ڵام ئه‌وه دواین جاره كه له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت به‌شه‌ڕم،
دیسانه‌وه سبه‌ی پێكه‌وه ئاشت ده‌بینه‌وه.
• به‌ڵام گرنگ نییه، چونكه من هێشتا له‌گه‌ڵ "چرۆ" هاوڕێم.
• ...، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و هه‌ندێك ره‌فتاری خراپ بوو، پێم وا نییه هه‌ڵه
له‌منه‌وه بووبێت.
هه‌ر ئه‌م شێوازه‌ش ده‌توانیت بۆ هه‌ندێ كێشه له‌بارودۆخی جیاوازدا كه
له‌و دۆخانه‌دا ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدان یان زیان پێگه‌یشتنی خۆباوه‌ڕی تیایدا
به‌دیبكرێت كه‌ڵكی لێوه‌ربگرین:
• "تێگه‌یشتن و لێكدانی بیركاری به‌راستی دژواره به‌ڵام له‌تاقیكردنه‌وه‌ی
ئینگلیزی و زینده‌وه‌رزانیدا نمره‌ی باشم هێناوه"
• پێم وایه هه‌رگیز ناتوانم له‌یاری تۆپی پێدا سه‌ركه‌وتوو بم، به‌ڵام
له‌مه‌له‌كردندا ده‌چمه ریزی باشترین منداڵانی پۆله‌وه. زۆرچاكه،
ره‌نگه من له‌منداڵانی تر بچوكتر بم به‌ڵام ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نابێته
رێگر كه نه‌توانم كاره‌كانم به‌باشی ئه‌نجام بده‌م.
• "ره‌نگه نه‌ختی قه‌ڵه‌و بم به‌ڵام به‌وه‌رزش كردنی زیاتر ده‌توانم كێشم
كه‌م بكه‌مه‌وه"
• من خۆ ئه‌كته‌ری سینه‌ما نیم تا ناوبانگ ده‌ربكه‌م، به‌ڵام پێم وایه
كه‌سایه‌تییه‌كی باشم هه‌یه.
به‌گشتی بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خوددا به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی خۆباوه‌ڕی،
هه‌ندی بنه‌ماو رێسای بنه‌ڕه‌تی هه‌یه كه له خواره‌وه ئاماژه‌یان
پێدراوه:
• ئاگادار نه‌بوون له‌كاریگه‌ری خۆد وتاری نێگه‌تیڤ ده‌بێته هۆی
كه‌مكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕبه‌خۆبوون.
• جێگۆركێكردنی وتاری نێگه‌تیڤ بۆ پۆزه‌تیڤ و دڵگه‌رم كه‌ره‌وه.
• كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌چوار قۆناغی شێوازی چاره‌سه‌ری كێشه "كه‌بریتییه
له‌هاندانی زیاتری خود بۆ به‌ده‌سهێنانی سه‌ركه‌وتنی زیاتر".
• گه‌ڕان به‌دوای تایبتمه‌ندی پۆرزه‌تیڤ كه له‌ژێر گردێك
له‌ره‌شبینییه‌وه شاردراوه‌ته‌وه. منداڵان به‌گۆره‌ی ته‌مه‌ن و
ئه‌زمونیان ده‌توانن جۆری جیاواز له‌شێوازی خۆد وتاری ئه‌نجام بده‌ن: بۆ
نموونه وه‌كو به‌ئارامی قسه‌كردن، چپه چپ یان بیركردنه‌وه له‌گه‌ڵ
خۆیاندا منداڵان هه‌رچه‌ند بچوكتر بن یان خوویه‌كی كه‌متریان تیادا دروست
بووبێت ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه كه‌ڵك له‌قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خۆیاندا له‌شێوزای
ئارام قسه‌كردن یان چپه كردن وه‌ربگرن. هه‌رچه‌ند منداڵه‌كه گه‌وره‌ترو
به‌ئه‌زمون تر بێت، باشتر‌و زیاتر ده‌توانێت له‌شێوازی خۆد وتاری و بیر‌و
زه‌ین كه‌ڵك وه‌ربگرێت.
|