|
رێزگرتن له مرۆڤ
له‌منداڵییه‌وه
رۆژان 7-2-2011
گومانی تیادا نییه كه‌خۆشه‌ویشتی له‌سه‌دا سه‌د یه‌كه‌م شته كه‌ده‌بێت
بپارێزرێت و منداڵ به‌بی هه‌ستی خۆشه‌ویستی باوك و دایكی خۆی و ئه‌و
بایه‌خه‌ی كه بۆی داده‌نێن هیچ پاڵپشتێكی پته‌وی نییه تا بتوانێت هه‌ستی
گرنگی به‌خۆدان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بنیات بنێته‌وه. ده‌توانین ئه‌و
حه‌زو خۆشه‌ویستییه له‌رێگای وشه‌و ره‌فتاری خۆشه‌ویستی ئاسا‌و
دڵنیاكه‌ره‌وه بۆ به‌دیهێنانی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی منداڵه‌كان
پیشان بده‌ین. پێداویستی سه‌ره‌كی منداڵان له‌پێداویستی ژینگه‌دا كۆتایی پێ
نایه‌ت، به‌ڵكو هاندانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی و گه‌شه‌سه‌ندنی
رێز له‌خۆگرتن یه‌كێكه له‌پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانیان.
ئێمه به‌شێوه‌ی پراكتیكی و به‌پاراستنی مافی منداڵان، هه‌روه‌ها
په‌سه‌ندكردنی كه‌سایه‌تی تایبه‌ت به‌خۆیان كه‌وه‌كو موڵكی خۆمان "پاره‌و
ماڵ" حسابیان بۆ نه‌كه‌ین هه‌روه‌ها سه‌رنجدان له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی
كه‌هه‌موو ئه‌و كارانه به‌شێكن له‌ئه‌ركی ئێمه جگه له‌وه‌ش هه‌ر كارێكی
تر زیاده‌یه‌و نابێت بكرێت. ئه‌گه‌ر به‌جوانی و رێكوپێكی گوی له‌قسه‌كانیان
بگرین هه‌روه‌ها به‌رێزلێگرتنیان ده‌توانین ئه‌وه پیشان بده‌ین
كه‌گرنگییان پێده‌ده‌ین. كاتێك ورده ورده گه‌وره‌تر ده‌بن ده‌بێت
ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردنیان پی بده‌ین متمانه‌یان پێ ببه‌خشین كه‌ده‌توانن
كارێك به‌دروستی ئه‌نجام بده‌ن، دیسانه‌وه بایه‌خیان پێبده‌ین و رێزی
خۆمانیان به‌ئاشكرا پیشان بده‌ین. هه‌روه‌ها سه‌رنجدان و هه‌ڵكه‌وتنی
منداڵان كه له‌راستیدا به‌شێوه‌ی تاكێكی تایبه‌ت به‌خۆیان گه‌وره بوون،
هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك كه‌ئێمه ده‌توانین بیكه‌ین بۆ
په‌روه‌رده‌كردن و گه‌شه‌سه‌ندنیان، به‌مه‌رجێك سومبولمان بۆ ئه‌و كارانه
هه‌بێت.
په‌روه‌ده‌كردنی منداڵ به‌شێوه‌ی ئازادانه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی زۆری بۆ
گه‌شه‌سه‌ندن و به‌هێزكردنی باوه‌ڕبه‌خۆبوونی منداڵان هه‌یه. ئه‌و
به‌رژه‌وه‌ندییانه له‌رێگای وتووێژ له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی رۆژانه‌ی ژیان و
راهێنانی دادوه‌ری له‌باره‌ی خۆیان و ره‌خساندنی هه‌ل بۆ
هه‌ڵبژاردنه‌كانیان دابینده‌كرێت. هاندانی منداڵان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م
كارانه ده‌بێتـه هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی سه‌ربه‌خۆیی و له‌ئه‌ستۆگرتنی
لێپرسراوێتی و خۆباوه‌ڕی و متمانه به‌خۆبوون تیایاندا. په‌یوه‌ستبوون
به‌گروپه‌وه ده‌توانێت هه‌ستی كه‌سایه‌تی منداڵ له‌ده‌ستبدات و تێ‌یان
بگه‌یه‌نێت كه‌پێگه‌یه‌كیان له‌م دنیایه‌دا بۆ خۆیان له‌به‌رده‌ستدایه.
هه‌روه‌ها به‌ئه‌ندام بوون له‌و گروپه‌دا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی
پێویستی هه‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی كارامه‌یی نوی، تاكو ئه‌زمون وه‌ربگرن
له‌باره‌ی هه‌ستی یوتۆپیایی و ناخی خۆیان و وا هه‌ست بكه‌ن ئه‌ندامێكی
گرنگن له‌و گروپه‌دا.
|