|
ره‌خنه‌ی پوزه‌تیڤ له
منداڵان
و/ لیدا 8-3-2011
ئه‌ركی ئێمه وه‌كو باوك و دایك بۆ سه‌ربه‌خۆبوونی منداڵان، پێویستده‌كات
كه‌رێنوێنییان بكه‌ین له‌بواره‌كانی فێربوون و خۆپاراستن و ره‌فتاری
كۆمه‌ڵایه‌تی گونجاوو وه‌رزش و جۆره‌كانی سه‌رقاڵی و هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ
هاوڕێكانیان و نوسینه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی قوتابخانه. هه‌ندی له‌و كارانه
ده‌توانین به‌ده‌ستنیشان كردنی هه‌ڵه‌كانیان و هه‌ندێكی ترشیان
به‌ده‌ستنیشان كردنی رێگای باشتر بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان جێبه‌جی
بكه‌ین. زۆركات شرۆڤه‌كردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كه‌هه‌ندی ره‌فتار په‌سه‌ند
نییه‌و شێوه‌ی ده‌ربڕینی ئێمه‌ش كاریگه‌رییه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر خۆباوڕه‌ی
منداڵان داده‌نێت ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌و دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵه به‌شێوه‌یه‌كی
به‌رده‌وام دابنرێت به‌ڵنیاییه‌وه ده‌توانێت گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌ستی
خۆباوڕه‌ی و هه‌ستی ئازایه‌تی له‌منداڵاندا بڕوشێنێت.
باوكان و دایكان له‌كاتی ره‌خنه‌گرتن له‌منداڵاندا ده‌بێت سه‌رنجی ئه‌وه
بده‌ن نابێت ره‌خنه له‌ره‌فتاریان بگرن. هه‌وڵبده‌ن هه‌ندی رسته
به‌كارنه‌هێنن وه‌كو: "تۆ نا‌ئومێد بوی"، "چه‌ند ساویلكه‌ی"، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر به‌راستی بڕواتان به‌و شتانه‌ش هه‌بووبێت. باشتر وایه له‌و
كاتانه‌دا له‌سه‌ر ره‌فتاره‌كانتان ورد ببنه‌وه‌و رسته‌كه‌تان به‌وشه‌ی
"من" ده‌ست پێ بكات. ئه‌گه‌ر بڵێن "پێم وایه ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره
ناعاقڵانه بوو"، "كاتێك تۆبه‌و شێوه‌یه قسه ده‌كه‌ین هه‌رگیز پێم خۆش
نییه" ده‌توانن زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و شته‌ی كه‌روویداوه له‌گه‌ڵ
منداڵه‌كه‌دا قسه بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر قسه‌كردنه‌كانتان وه‌كو ئه‌زمونێكی فێربوون بۆیان بگێڕنه‌وه باشتر
له‌وه‌یه كه منداڵه‌كه تاوانبار بكه‌ن. ناونۆتۆره له‌سه‌ر منداڵ
هه‌ستیا ده‌روشێنێت و رق و توڕه‌ییان تێدا دابین ده‌كات و ئازاریان پی
ده‌گه‌یه‌نێت و له‌بری ئه‌وه‌ی ئاماده‌یان بكات كه سه‌رنجی
ره‌فتاره‌كانیان بده‌ن یان ببێته هۆی ئاڵوگۆڕ له‌ره‌فتاره‌كانیاندا،
ده‌ره‌نجامێكی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت. مه‌ترسییه‌كی تری ناوناتۆره لێنان
له‌سه‌ر مندالڕ ئه‌وه‌یه هه‌ندێجار هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌و شێوه‌یه
هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن كه‌ناونۆتۆره‌كه‌یان لێناوه. ئه‌گه‌ر بۆنموونه پێیان
بڵێن "ته‌مه‌ڵی بێكار"، "مۆنی توڕه" ره‌نگه ئه‌وه‌ش به‌ئه‌نقه‌س بیه‌وێت
بۆ ئازاردانتان بیسه‌لمێنی: "ئه‌گه‌ر پێتوایه من بێكارو ته‌مه‌ڵم منیش
ئه‌بی هه‌ر وابم".
له‌باره‌ی ئه‌و پێوانانه‌وه كه‌بۆ منداڵه‌كانتان له‌به‌رچاوتان گرتووه
كه‌مێك بیری لێبكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانییه‌كی له‌راده‌به‌ده‌رتان
هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌ره‌فتاره‌كانیان و مه‌به‌ستتان یۆتۆپیاو زاڵ بوون
به‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌داو، له‌ماڵه‌وه ره‌خنه‌گرتن زیاتر چاره‌سه‌ره وه‌ك
له‌هاندان. دڵه‌ڕاوكێ و گوشار ئێوه به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌كی نێگه‌تیڤانه‌و
بی ته‌حه‌مولی ده‌بات و له‌دۆخێكی وادا ته‌نها سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر
بۆشاییه‌كانی منداڵ. یاداشتكردنی ئه‌و شتانه‌ی كه به‌منداڵه‌كانتانی
ده‌ڵێن له‌باره‌ی ره‌فتاره‌كانیانه‌وه ره‌نگه بۆ مه‌به‌سته‌كانتان شتێكی
به‌سود بێت. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان په‌روه‌رده‌كردنی خۆباوه‌ڕی منداڵانه
كه‌واته ده‌بی هاندان و دڵگه‌رمی و ناسینی هه‌وڵدانه‌كانیان و ره‌خنه‌ی
دروستكه‌ریان ئاراسته بكه‌ن ئه‌مه‌ش به‌راستی شتێكی گرنگه. ئه‌گه‌ر
هاوسه‌نگی بۆ لایه‌كی تر ئاراسته‌ی هه‌بی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه ره‌نگه
چاوره‌ِوانییه‌كی زیاترتان له‌منداڵه‌كانتان هه‌یه یان گوشار به‌هۆی
مه‌سه‌له‌كانی تره‌وه وه به‌هۆی سه‌رنجتان بۆ سه‌ر مه‌سه‌له
نادروسته‌كان. ئه‌گه‌ر هه‌مان مه‌سه‌له بۆته هۆی دابینكردنی كێشه،
له‌رسته‌ی "هه‌موو رۆژێك لانیكه‌م یه‌ك جار كه‌ڵك له‌هاندان وه‌ربگرن".
|