|
خه‌وتن له‌ژووری تاریك
پێشگیری ده‌كات له...
و/ لینا 13-8-2011
بۆ ئه‌وه‌ی له‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك دووره‌په‌رێز بن، شه‌وان له كاتی خه‌وتن
گلۆپ بكۆژێننه‌وه. ئه‌و كاره به‌رگری ده‌كات له تووشبوون به نه‌خۆشی
شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
به پێی هه‌واڵی پێگه‌ی ئه‌نته‌رنێتی (نیۆكرالا) توێژه‌ران بڕوایان وایه
هه‌رچه‌ند ئاستی رووناكایی له شه‌ودا زیاتر بێت، ئه‌گه‌ری تووشبوون به
شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زیاتره.
به وته‌ی لێكۆله‌ران، جه‌سته له كاتی تاریكی شه‌واندا هۆرمۆنی
(ملاتۆنین) ده‌ڕژێنێت كه ئه‌م هۆرمۆنه گه‌شه‌كردنی خانه
شێرپه‌نجه‌ییه‌كان دوا ده‌خاتء هه‌ر له‌مڕوه‌وه هه‌ر جۆره
كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌م هۆرمۆنه له خوێندا به هۆی روناكاییه‌وه
ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له ژناندا.
هه‌روه‌ها لێكۆله‌ران پێشنیار ده‌كه‌ن، شه‌وان به دیار ته‌له‌فزیۆنه‌وه
نه‌خه‌ون كه رۆشنه.
www.avalinkhabar.com |