|
كون كردنی سه‌ری مه‌مكه‌مژه
و/ تینا 14-2-2011
ئه‌گه‌ر كونی مه‌مكه مژه بچوك بێت كۆرپه ناتوانێ به راده‌ی پێویست
مه‌مك بمژێت ، ده‌گرێت و هلاك ده‌بێت و پێش ته‌واوبوونی مه‌مكه مژه خه‌وی
لێده‌كه‌وێت. ئه‌گه‌ر كونی مه‌مكه مژه زۆر گه‌وره بێت له كاتی خواردندا
ره‌نگه شیرێكی زۆر له قورِگی كۆرپه‌دا گیر بخوات ۆ ببێته هۆی خنكاندنی
یان تووشی به‌دخۆراكی بێت. جیا له‌وه‌ش پاش ماوه‌یه‌ك چونكه سروشتی مژین
له كۆرپه‌دا دانامركێت ره‌نگه كۆرپه ده‌ست بكات به مژینی په‌نجه‌ی خۆی.
بۆ زۆربه‌ی شیره‌خۆره‌كان خێرایی مژین و خواردنی شیر ده‌بێ به راده‌یه‌ك
بێت كه مه‌مكه مژه له ماوه‌ی بیست خوله‌ك دا ته‌واو بێت (بێ راوه‌ستان
له مژین دا). زۆرجار ئه‌ندازه‌ی كونی سه‌ری مه‌مكه مژه كاتێك باش ده‌بێت
كه مه‌مكه مژه‌كه سه‌راوخوار ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا یه‌ك بۆ دوو
چركه شیر له مه‌مكه مژه‌كه‌وه بێته ده‌ره‌وه كونه‌كه‌ی گه‌وره‌یه و
ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌راوخوار بوونیه‌وه مه‌مكه مژه دڵۆپ دڵۆپ
بێته‌خواره‌وه، كونه‌كه بچوك ده‌بێته‌وه.
كون كردنی زۆربه‌ی سه‌ره‌مه‌مكه مژه‌كان بۆ شیره‌خۆره بچوكه‌كان ،
گه‌وره‌یه به‌ڵام بۆ ئه‌و شیره‌خۆرانه‌ی تۆزێ گه‌وره‌ترن باشتره، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر كونی مه‌مكه مژه‌كه بۆ كۆرپه‌كه‌تان زۆر بچوكه ده‌توانن به‌و
شێوه‌ی لای خواره‌وه ئاوه‌ڵای بكه‌ن:
سه‌ره‌تا بنی ده‌رزیه‌كی دوورین بكه‌نه ناو ته‌پتۆرێكی دارین و پاشان له
خاڵێكدا ته‌په‌تۆره‌كه‌تان راگرتووه سه‌ره تیژه‌كه‌ی ده‌رزیه‌كه له ناو
ئاگر رابگرن تا به ته‌واوی سوور و گه‌رم ببێته‌وه و پاشان خێرا به كونی
مه‌مكه مژه‌كه‌وه بینێن و كه‌مێ بیبه‌نه ناوا. پێویست ناكات حه‌تمه‌ن
بیكه‌نه ناو كونه كۆنه‌كه‌دا. ده‌رزیی زۆر ئه‌ستوور مه‌كه‌نه ناو
كونه‌كه‌و و زۆریش مه‌یبه‌نه ناو كونه‌كه‌وه.
ئه‌گه‌ر به به‌رده‌وامی شیر كونی مه‌مكه مژه‌كه ده‌گرێت و ده‌بێته هۆی
زه‌حمه‌ت بۆتان ده‌توانن له‌و مه‌مكه مژانه‌ی كه‌ڵك وه‌ربگرن كه
كونه‌كه‌ی به شێوه‌ی خاچ برِاون. لێواری كونی ئه‌و سه‌ره‌مه‌مكه مژانه
به ته‌واوی به یه‌كه‌وه لكاوه و ده‌بێته هۆی ده‌رچوونی شیر و تا
كۆرپه ئه‌وه نه‌مژێت شیر لێیه‌وه نایه‌ته ده‌ره‌وه.
|