|
چ هۆكارێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر
نه‌زۆكی پیاوان داده‌نێت؟
و/ لیدا
1-5-2011
جگه له هۆكاری خواردن كه ئاماژه‌مان پێكرد، خوو و ره‌فتاری زۆر
له ژیانی پیاواندا ره‌نگه له سه‌ر ئاستی نه‌زۆكیاندا كاریگه‌ر بێت.
باشتر وایه زیاتر هۆكاره‌كانی له‌ناوبردنی وزه‌ی سێكسی بناسن:
حه‌مامی گه‌رم و سۆناو جلی ته‌سك: هێلكه‌كان كاتێك ده‌توانن كاره‌كه‌یان
به باشی ئه‌نجام بده‌ن كه ئه‌وانه به ساردی رابگرن. باشترین پله‌ی
هه‌وا بۆ جه‌سته 94 بۆ 96 پله‌ی فارینهایته، به‌ڵام پله‌ی گونجاو بۆ
هێلكه‌كان چه‌ند پله خوارتر له پله گه‌رمایه‌یه. سۆنا و پانتۆڵی ته‌سك
و لكێنراو به جه‌سته‌و هه‌روه‌ها ئه‌و شۆرتانه‌ی كه لاستیكن جسنه‌كه‌یان
بشۆره، هه‌موویان ده‌توانن گه‌رمای هێلكه‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه و
كاریگه‌ری له سه‌ر پێكهاته‌ی ئه‌سپه‌رم دابنێن. بۆ به‌رگری له
ده‌ركه‌وتنی وه‌ها كێشه‌یه‌ك ده‌بێ جلی ژێره‌وه ئاوه‌ڵا بێت و كه‌ڵك له‌و
شێوه جله‌كانه وه‌ربگرن.
كورسی پاسكێل دار: لێكۆڵینه‌وه‌كانی گروپی كۆلێژی پزیشكی كالیفورنیای
باشووری ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه له‌و كه‌سانه‌یدا به به‌رده‌وامی پاسكێل
سواری ده‌كه‌ن كورسیی پاسكێڵه‌كه گوشارێك ده‌خاته سه‌ر ماسولكه‌ی
ناوه‌وه‌ی ران و ره‌نگه زیان بگه‌یه‌نێته جوگه‌و ده‌ماری ئه‌و شوێنه.
ئه‌مڕۆكه هه‌ندێ كورسی دروستكراون كه ده‌توانێ ئه‌و راده گوشاره كه‌م
بكاته‌وه.
وه‌رزشی قورس: هه‌ندێ وه‌رزش وه‌كو تۆپی پێ و هاكی و باسكه و به‌یس باڵ و
ته‌نانه‌ت چالاكی له راده‌به‌ده‌ری سێكسی ده‌توانێ زیان بگه‌یه‌نێته
ئه‌ندامی سێكسی. ئه‌و شتانه ده‌بێته هۆی پێكهاته‌ی ئه‌سپه‌رم یان قۆناخی
ره‌حه‌ت بوون له پیاودا تووشی تێكدان ده‌كات.
ئه‌گه‌ر به‌و وه‌رزشانه‌وه خه‌ریكن باشتر وایه له شتۆمه‌كی پاراستن
كه‌ڵك وه‌ربگرن و ئاگادار بن ئه‌گه‌ر ئامانجتان له نزیكی كردن گیرسانی
توخمه، ده‌بێ له كاتی چالاكی جه‌سته‌ییدا زێده‌ڕۆیی مه‌كه‌ن.
دڵه‌ڕاوكێ: توێژینه‌وه‌ی دپارتمه‌نی فیزیۆلۆژیا له كۆلێژی پزیشكی ئوهایۆ
پیشانی داوه ته‌نانه‌ت راده‌ی كه‌می دڵه‌ڕاوكێ له ژیاندا ده‌توانێ راده‌ی
دروستبوونی تستێسترۆن كه‌م بكاته‌وه و له رێژه‌ی ئه‌سپه‌رمه‌كان له هه‌ر
میلیمی سێ جادا كه‌م بكاته‌وه. جگه له‌و خه‌مۆكیه‌ش ره‌نگه كاریگه‌ری
نێگه‌تیڤ له سه‌ر توانای سێكسیی پیاوان دابنێت.
مه‌ترسیه‌كانی شوێنی كار كردن: كه‌وتنه به‌ر تیشك یان ماده كیمیاویه‌كان
ده‌توانێ ببێته هۆی زیان یان كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌سپه‌رمه‌كان.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش ماده كیمیاویه‌كان و تیشك ده‌توانن له ده‌رخستنی
بۆشاییه‌كانی بۆماوه‌یی كۆرپه‌له‌دا كاریگه‌ر بێت.
ده‌رمانه‌كان: هه‌ندێ ده‌رمان كاریه‌گه‌ری خراپیان هه‌یه كه له سه‌ر
كۆئه‌ندامی سێكسی كاریگه‌ری داده‌نێت. له كاتی كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌ندێ
ده‌رمان وه‌كه ده‌رمانی په‌ستانی خوێن كه له سه‌ره‌وه بێت، برینی
ماعیده و شێرپه‌نجه و فێ و كولیت و ئاوسانی ریخۆڵه‌ی حه‌ساس و ته‌نانه‌ت
ئاوسانی ڤایرۆساوی حه‌تمه‌ن له‌گه‌ڵ پزیشه‌كه‌كه‌تاندا قسه بكه‌ن چونكه
له‌وانه‌یه به نزمكردنه‌وه‌ی ئاستی دروستكردنی ئه‌سپه‌رم كاریگه‌ری له
سه‌ر نه‌زۆكی دا دابنێت.
ده‌ست هه‌ڵبگرن له جگه‌ره‌كێشان: ئایا پێویستان به هۆكارێكی گرنگ هه‌یه
بۆ ته‌رك كردنی جگه‌ره؟ كه وایه سه‌رنجی خاڵه‌كانی لای خواره‌وه بده‌ن:
توێژینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه پیشانی داوه ئه‌و پیاوانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن
هه‌ر جاره و كه ره‌حه‌ت ده‌بن، راده‌ی ئه‌سپه‌رمێكی كه‌متریان هه‌یه بۆ
گیرسانی توخم. له لایه‌كی تره‌وه دووكه‌ڵی جگه‌ره بۆ هاوسه‌ر و ئه‌و
كۆرپه‌له‌یه‌ی بووه مه‌ترسیداره.
له‌مڕووه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ منداڵێكی ته‌ندروستان هه‌بێت، به‌ڵێن به
خۆتان بده‌ن لانیكه‌م بۆ چه‌ند مانگ ژیانێكی ته‌ندروستان هه‌بێت، واتا
خواردنێكی باش بخۆن، كه رێژه‌یه‌ك شیره‌مه‌نی و سه‌وزه‌ی تێدا بێت –
هه‌موو رۆژێك وه‌رزش بكه‌ن و حه‌تمه‌ن ده‌روونێكی ئارامتان هه‌بوو بێت. |