|
6 رێگای زۆر گرنگ بۆ
دابه‌زاندنی كێش
و/ دیار ئه‌كره‌م 16-1-2011
به‌هۆی شێوازێكی ژیانی نوێ و زۆر دانیشتنه‌وه كارێكی زۆر ئاسانه كێشت
زیاد بكه‌یت. ئه‌مانه‌ش چه‌ند رێنماییه‌كی پراكتیكین تاكو رووبه‌رِووی
گۆشتی زیاده ببیته‌وه و كێشت كه‌م بكه‌یته‌وه. كاتێكی زۆر ده‌خایه‌نێت
تاكێشت زیاد بكات، بۆیه پێویسته هیوایه‌كی زۆرت له‌باره‌ی
دابه‌زاندنیه‌وه هه‌بێت. گۆرِانكاری خێرا له‌سیستمی خۆراكدا كاریگه‌ری
نابێت. تۆ پێویستت به‌گۆرِانكاریه له‌شێوازی ژیانتدا. ئه‌مه‌ش ئه‌و
رێژیمه‌یه كه بۆمن كاریگه‌ری هه‌بوو.
1- كه‌مكردنه‌وه‌ی دوژمنان
مه‌به‌ست له‌دووژمنان ئه‌و خۆراكانه‌ن رێژه‌یه‌كی زۆر له‌چه‌وری و
كاربۆهیدرات له‌خۆ ده‌گرن. گرنگترین و تاكه شت تۆ بتوانیت ئه‌نجامی بده‌یت
نه‌هێشتنی ئه‌و دووژمنانه‌یه له‌ژه‌مه خۆراكیه‌كانتدا. به‌تایبه‌تی
دڵنیابه له‌وه‌ی له‌ماڵه‌كه‌تدا ئه‌م خۆراكانه بوونی نه‌بێت: نان،
په‌تاته، پاستا، چبس، له‌فه‌ی به‌تام، كێك، بسكیت، شیرینی، چكلێت و
خواردنه‌وه‌ی شه‌كراوی. ئه‌مه سه‌خته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توانیت وابكه‌یت
ئه‌وا هه‌لی خواردن و به‌كارهێنانیان نامێنێت. ئه‌ی له‌بری ئه‌وانه چی
ده‌خۆیت؟
2- زۆر بخۆ
سه‌وزه‌و میوه و مریشك و ماسی و كه‌ره و هێلكه‌ی زۆر بخۆ. ده‌توانیت
هێنده‌ی ده‌خوازیت سه‌وزه‌و میوه‌ی په‌سه‌ندكراوت بخۆیت. با شۆرباكه‌ت
بۆخۆت دروست بكه سه‌وزه‌ی تیابێت یان شۆربایه‌ك بكرِه رێژه‌ی چه‌وری
تیایدا كه‌م بێت. له‌هه‌فته‌یه‌كدا جارێك یان دووجار گۆشتی سوور بخۆ.
ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌یت ژه‌مێكی سووكت هه‌بێت هه‌ندێ باده‌م، چه‌ره‌سی تر،
مۆز، سێ‌و، هه‌رمێ، میوه و پاقله‌مه‌نی كه‌م چه‌وری بخۆ.
3- كه‌متر له‌ده‌ره‌وه نان بخۆ
گونجاوه له‌لیستی خۆراكدا ئه‌و ماددانه هه‌ڵبژێریت چه‌وریان كه‌مه.
به‌ڵام له‌كاتی نان خواردن له‌ده‌ره‌وه سه‌ختتره خۆت رابگریت، له‌به‌ر
ئه‌و هۆیه له‌ماڵه‌وه نان بخۆ. هه‌ندێ كات خۆراكی زۆر له‌ده‌ره‌وه
ئاساییه به‌و مه‌رجه‌ی رژێمی ئاسایی له‌ماڵه‌وه په‌یرِه‌و بكرێت. به‌هۆی
نان خواردنت له‌ماڵه‌وه پاره پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌یت.
4-ئۆتۆمبیله‌كه‌ت له‌به‌رده‌م ماڵه‌وه‌دا رابگره
له‌كاتی رۆیشتن بۆشوێنه لۆكاڵییه‌كان هه‌وڵبده به‌پێ برِۆیت یان پاسكیل
به‌كاربێنیت. به‌هۆی به‌جێ هێشتنی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت له‌رِۆیشتنی كه‌مدا تۆ
یارمه‌تی ئه‌م زه‌وییه ده‌ده‌یت.
5- یاری تێنس بكه
هه‌موو راهێنانێكی زیندوو ئه‌نجام بده. یاری تێنس به‌تایبه‌تی باشه
چونكه له‌نێوان ته‌مه‌نی 17-70 ساڵیدا ئه‌نجام ده‌درێ و یارییه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تی و كێبه‌ركێ له‌سه‌ركراو و خۆشه.
6- له‌گه‌ڵ هاورِێیه‌كدا ئه‌مه بكه
ئه‌گه‌ر هه‌موو خێزانه‌كه‌ت به‌شداربن ئه‌وه زۆر ئاسانتر ده‌بێت شێوازی
ژیانت بگۆرِی و خۆراكی فریوده‌ری خراپ له‌ماڵه‌كه‌تدا نه‌هێڵیت. هه‌وڵبده
له‌گه‌ڵ ژن، مێرد، هاورِێیه‌كه‌تدا ئه‌مه بكه‌یته تێكۆشانێكی هاوبه‌ش و
به‌رده‌وام بوونیش به‌كارێكی ئاسان ده‌بینیت. شكاندنی رێساكان وه‌ك
خواردنه‌وه‌ی كحولی مامناوه‌ند رێگه‌پێدراوه. ئه‌مانه چه‌ند خاڵێكی گرنگن
كه‌یارمه‌تی منیانداوه له‌ماوه‌ی سێ مانگدا 14 پاوه‌ند له‌كێشم دابه‌زێنم.
گۆرِانكاری سه‌ره‌تایی پێویستی به‌هه‌ندێ كۆشش ده‌بێت به‌ڵام دواتر به‌خووی
نوێ و باشتر ئاشنا ده‌بیت. ئه‌نجامه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه باشتر ده‌بینرێت و
هه‌ست به به‌به‌ژنرِێكی ده‌كه‌یت.
سه‌رچاوه: www.lifehack.org
|