|
ئایا ده‌توانین ره‌گه‌زی
منداڵه‌كانمان هه‌ڵبژێرین؟
و/ به‌فرین 16-1-2011
ره‌نگه دووپاتی بكه‌مه‌وه‌و بڵێم نا. پسپۆرِان له‌وباره‌وه گومانیان
هه‌یه به‌ڵام ئه‌و گومانه نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ست له
لێكۆڵینه‌وه‌كانیان هه‌ڵبگرن. به زیادبوونی رۆژ به‌دوای رۆژی زانیاری
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی میكانیزمی جووت بوون، زانایان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی
ره‌گه‌زی منداڵه‌وه تیۆری زۆریان خستۆته به‌رده‌ست به‌ڵام هیچ كامه‌یان
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له لایه‌ن لیژنه‌ی پزیشكیه‌وه نه‌خراوه‌ته‌رِوو.
زۆربه‌ی تیۆریه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه‌ن كه له كاتی جووتبوونی
ئه‌سپه‌رمه‌كانی هه‌ڵگری كورومۆزومی كورِ، خێراتر له كورومۆزومی كچ
ده‌جووڵێن. به‌لام گروپێكی لێكۆڵه‌ر له گۆڤاری پزیشكی به‌ریتانیاوه له
ساڵی 1995 هه‌ستا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌یوه‌ندی نێوان كاتی هێلكه‌دانان و
جووت بوون ۆ رایگه‌یاند : " تا ئێستا هیچ جۆره په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوان
جووڵه‌ی ئه‌سپه‌رمه‌كان و دیاریكردنی ره‌گه‌زی مندالڕ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه."
له‌وانه‌یه ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له سێپته‌مبه‌ری ساڵی 1998 له لایه‌ن
توێژه‌رانی بۆماوه‌ییه‌وه له فیرفاكس (Fairfax" ئه‌نجام دراوه سه‌رنجی
ئه‌و دایك و باوكانه كه حه‌ز ده‌كه‌ن منداڵه‌كه‌یان كچ بێت بۆ لای خۆیان
رایبكێشن. ئه‌و توێژه‌رانه له سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه‌ن كه ده‌توانن
ره‌گه‌زی مندالڕ به شێوه‌ی تایبه‌ت دیاری بكرێت. له‌و شێوازه‌دا DNA به
ره‌نگی فلۆرسه‌نت ره‌نگ كراوه و پۆلێن كراوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راستیه كه ئه‌سپه‌رمه‌كانی هه‌ڵگری كورومۆزومی Y
(دروستكه‌ری خانه‌كانی كورِ-ه) 2.8 % كه‌متره له ئه‌سپه‌رمه‌كانی
هه‌ڵگری كورۆموزمی X (دروستكه‌ری كورومۆزومی كچ) خاوه‌نی ماده‌ی
بۆماوه‌ییه و ده‌كرێ ئه‌نجامی لێوه‌ربگرین كه ئه‌سپه‌رمه‌كانی هه‌ڵگری X
له كاتی ره‌نگ كردن‌دا به ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێت. پاشان به یه‌ك
دیاریكه‌ری DNA ئه‌و ئه‌سپه‌رمانه جیا ده‌كرێنه‌وه و به جووت بوونی
ناسروشتی ده‌یگوازنه‌وه بۆ مناڵدانی ژن.
سه‌رباری ئه‌وه له بیرتان بێ هیچ كام له‌و تیۆریانه بۆ دیاریكردنی
ره‌گه‌ز به ته‌واوی جه‌ختیان له سه‌ر نه‌كراوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت
هه‌ندێكیان ئه‌وانی تر ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه. دكتۆر وین برگ (Weinberg)
به‌رِێوه‌به‌ری په‌یمانگای ته‌ندروستی ئه‌مریكا ده‌ڵێت:" هه‌موو ئه‌و
تیۆریانه پاڵپیشتێكه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كه‌م."
به‌ڵام هێتا زۆربه‌ی باوك و دایكان هه‌وڵده‌ده‌ن به كرِینی كیت – ی
دیاریكراوی ره‌گه‌زو به كه‌ڵك وه‌رگرتن له چه‌ماوه دیاریكراوه‌كانی
گه‌رمای جه‌سته (BBT) ، یان كونترِۆڵی موكۆس سرڤیكس- ی ره‌گه‌زی
منداڵه‌كه‌یان دیاری ده‌كه‌ن.
|