|
بۆچی مێش به‌ده‌وروپشتی
مرۆڤدا دێت؟
و/ لیدا 21-8-2011
پرۆفیسوری مێرووناس به ناوی (والیر لیل) و هاوكاره‌كانی
تێكه‌ڵاوێكی كیمیاییان دۆزیوه‌ته‌وه به ناوی نانۆنال (Nanonal) كه
راكێشه‌ره و ده‌بێته هۆی بزواندنی هه‌ستی بۆنكردنی مێرووه‌كان و بانگی
ده‌كات بۆ ژه‌مێك خواردن و مژینی خوێن. ئه‌مه تێكه‌ڵاوی ماده‌یه‌كی
كیمیاییه كه هه‌ڵگری په‌یامێكه.
توێژه‌رانی زانكۆی كالیفورنیا بۆنێكی به‌هێز كه شێوه‌ی سروشتی هه‌یه و
له جه‌سته‌ی مرۆڤ و باڵنده‌كاندا دروست ده‌بێت ده‌ست نیشانیان كردووه كه
ده‌بێته هۆی راكێشانی مێشی خوێنمژ به ناوی Cluex بۆ لای خانه‌خوێیه‌كه‌ی.
ئه‌م مێشه گوازێنه‌ری ڤایرۆسی نیلی رۆژئاوایی و نه‌خۆشییه
مه‌ترسیداره‌كانی تره. ڤایرۆسی نیلی رۆژئاوایی ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی
تووشبوون به ئانسفالیت (ئیلتیهابی مێشك) و مننژیت كه له نێوان مرۆڤ و
ئاژه‌لڕ دا هاوبه‌شه. لێكۆڵینه‌وه نوێیه ئه‌نجامدراوه‌كان پیشانده‌دات
كه بۆچی مێش خانه‌خوێیه‌كه‌ی خۆی له باڵنده‌كانه‌وه بۆ مرۆڤ گۆڕیوه.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه رێگا ده‌كاته‌وه بۆ كونترۆڵكردنی مێش و رێگه خۆشكه‌ره
بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی به‌و هۆیه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه.
هه‌ستوه‌رگره‌كانی مێشی Cluex ئه‌وه‌نده هه‌ستیار و به‌هێزه كه
ته‌نانه‌ت به كه‌مترین ته‌ركیز نانۆناله‌كه (Nanonal) ده‌دۆزێته‌وه.
باڵنده‌كان كه خانه‌خوێی سه‌ره‌كی مێشه‌كانن وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌ك له
ڤایرۆسی نیلی رۆژئاوایی په‌یڕه‌وه‌ی ده‌كه‌ن. كاتێك مێشه ڤایرۆساوییه‌كه
خوێنی بوونه‌وه‌رێك ده‌خوات، ڤایرۆسه‌كه ده‌گوازێتوه بۆ جه‌سته‌ی. ئه‌م
بوونه‌وه‌رانه بریتین له:
باڵنده‌كان، مرۆڤ ، ئه‌سپ، سه‌گ، پشیله، شه‌مشه‌مه‌كوێره، مشكی خورما
(جانباز)، مشك و كه‌روێشكی ماڵی.
له ساڵی 1999ی زایینی تا ئێستا ناوه‌ندی كونترۆلڕ و پێشگیری له
نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌مریكا 29 هه‌زار و 397 جۆری تووشبوونی مرۆڤ به
ڤایرۆس و 1147 حاڵه‌تی مردن به‌و هۆیه‌وه ته‌نها له ئه‌مریكا تۆمار
كراوه.
توێژه‌ران له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا سه‌دان تێكه‌ڵاوی سروشتیان له جه‌سته‌ی
مرۆڤ و باڵنده‌كان دروست كردووه و بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه
تاقیكردنه‌وه‌یان له سه‌ر كردووه. پاشان هه‌ستیاربوونی وه‌رگری شاخی
مێشه‌كانیان بۆ هه‌ر یه‌ك له‌م تێكه‌ڵاوییانه ده‌ست نیشان كردووه.
ده‌ره‌نجامه‌كان پیشانیدا كه تێكه‌ڵاوی نانۆناڵ له‌گه‌ڵ دوو ئۆكسیدی
كاربۆن تێكه‌ڵاوێكی به‌هێزی راكێشانه بۆ مێش. |