|
چۆنیه‌تی زاوزێ
و/ لیدا
29-5-2011
ئاوه‌ڵا بوونی ماسولكه‌ی مناڵدان تا ئاوه‌ڵابوونی هه‌موو مناڵدان كه
پیشانده‌ری ده‌سپێكی قۆناخی دواییه. قۆناخی یه‌كه‌م: خۆی ده‌بێته دوو
به‌شی نهێنی و چالاك. له‌وباره‌وه زیاتر شرۆڤه‌ی ده‌كه‌ین. قۆناخی دووه‌م:
ته‌واو بوونی ئاوه‌ڵابوونه‌وه‌ی مناڵدان تا كاتی له دایك بوونی مندالًَ و
قۆناخی سێیه‌م : ده‌رچوونی كۆرپه‌ڵه له جه‌سته‌ی دایك.
ئاستی پێشكه‌وتنی قۆناخی یه‌كه‌می زاوزێ به ئه‌ندازه‌ی تیره‌ی ملی
منالڕدان پێوانه ده‌كرێت. ئه‌ندازه‌ی زێ (كون) له سفره‌وه (به ته‌واوی
داخراو) تا ئاوه‌ڵابوونێكی زۆر یان نزیكه‌ی 10 سه‌نتی مه‌تر بۆ ئه‌و
كۆرپه‌لانه‌ی كه قۆناخی كۆرپه‌له‌یان به ته‌واوی پێواوه. كه‌مترین ئاستی
ئاوه‌ڵابوون ته‌نانه‌ت به ئه‌ندازه‌ی یه‌ك په‌نجه‌ش تۆماركراوه. ملی
مناڵدان له زۆربه‌ی منداڵان به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زاوزێی
یه‌كه‌می خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ره‌نگه چه‌ند سه‌نتی مه‌تر بكرێته‌وه ...
ده‌سپێكی زاوزێ له‌گه‌لڕ گرژبوونی رێك و پێكی مناڵدان و ئاوه‌ڵابونی ورده
ورده‌ی ملی مناڵدانه. بۆ ئاماده‌بوونی بارودۆخی پێویست، ملی مناڵدان ده‌بێ
پێش ده‌ستپێكی زاوزێ كردن 3 بۆ 4 سه‌نتیم بكرێته‌وه هه‌ڵبه‌ت ماوه‌ی زاوزێ
له كاتی ده‌سپێكردنه‌وه به گرژبوونی به‌رده‌وامی مناڵدان ده‌ژمێردرێت.
هه‌ندێجار دایك ئه ئه‌ندازه‌ی زۆر كه‌می ئاوه‌ڵابوونی مناڵدان و ئه‌ند
گرژبوونێكی كورت واده‌زانێت تووشی ئازاری زاوزێ بووه. زۆرجار ئه‌و
گرژبوونانه له كۆتایی ده‌ورانی دووگیانی رووده‌دات و پێی ده‌ڵێن گرژبوونی
"براكێستۆن هیكس". ئه‌و گرژبوونه‌وانه دۆخێك پێكدێنن كه پێی ده‌وترێت
زاوزێی روتینی. زۆرجار ئه‌و گرژبوونه‌وانه نارێك و پێكن و ماوه‌كه‌ی و
به‌هێزبوونی گرژبوونه‌وه و رێژه‌كه‌ی پێشبینی ناكرێت. زۆرجار زاوزێی
روتینی كه ته‌نها ئازاره‌و هێشتا كۆرپه‌له‌كه له دایك نه‌بووه به
چالاكی راده‌وستێت. جووڵه و گۆڕانكاری به شێوه‌ی دانیشتن ( یان به
پێچه‌وانه‌وه) یان حه‌مامی ئاوی گه‌رم زۆرجار ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی
ئه‌و كێشه‌یه. به پێه‌وانه‌ی ئه‌و زاوزێیه روتینیه له زاوزێی
راسته‌قینه‌دا گرژبوونه‌وه‌كان له بواری ماوه‌كه‌ی و هێزی گرژبوونه‌وه و
له بواری دووپاتكردنه‌وه و پێشهاته‌ی ئه‌و كارانه رێك و پێكه. ئه‌و
گرژبوونه‌وانه راناوه‌ستێت و به چالاكی به‌هێزتر ده‌بنه‌وه. زۆرجار
ده‌ستپێكردنی زاوزێ به له ناوچوونی كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ستی شله‌مه‌نی لینج
ده‌سا پێده‌كات. "موكۆسی خوێنی " له زێ ده‌رده‌چێت و زۆرجار له
ئاوده‌ستدا یان به سانتیه‌كه‌وه ده‌بینرێت. ئه‌و شله‌مه‌نیه خوێنیه
ره‌نگه نه‌ختێ پێش زاوزێ یان به شێوه‌ی به‌رده‌وام چه‌ند رۆژ دوا به
دوای یه‌ك ببینرێت. به هه‌ر حالڕ ئه‌و خوێن به‌ربوونه‌وه پیشانده‌ری نزیك
بوونه‌وه‌ی زاوزێیه. 10% ی زاوزێیه‌كان به هه‌ڵقڵیشانی كیسه‌ی ئاو یان
كیسه‌ی ئامینۆتیك دیار ده‌كرێت. هه‌ندێ له ژنان ده‌رچوونی ئه‌و
شله‌مه‌نیه له‌گه‌لڕ میزكردندا به هه‌ڵه ده‌گرن. دڕاندنی كیسه‌ی ئاو،
مناڵدان و كۆرپه‌له ده‌خاته به‌ر مه‌ترسی ئاوسان له لایه‌ن ئه‌و
ڤایرۆسانه‌ی به شێوه‌ی سروشتی له ناو زێدان و ئه‌گه‌ر زاوزێ به‌خێرایی
ئه‌نجام نه‌بێت پێویسته چاودێری تایبه‌ت بكرێت به مه‌به‌ستی به‌رگری له
ئاوسان. جیاوازی له نێوان زاوزێ ی راسته‌قینه و روتینی دا له شێوازی
ئاوه‌ڵا كردنی ملی مناڵدانه‌كه‌دایه. زۆرجار له زاوزێ ی روتینی دا ژنان
پێیان وایه كه زاوزێ ده‌ستی پێكردووه به‌ڵام دوای نه‌ختێ تێده‌گه‌ن به
هه‌ڵه‌دا چوون. هێمای زاوزێی روتینی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تووشی دڵه‌ڕاوكێ
بن و سه‌ردانی نه‌خۆشخان بكه‌ن.
به‌و هۆیه‌وه كه گرژبوون هێمای ده‌سپێكی زاوزێ نیه‌ه تا كاتێك ئاستی
ئاوه‌ڵابوونی ملی مناڵدانه‌كه نه‌گاته ئاستی پێویست له نه‌خۆشخانه له
ئه‌ستۆیان ناگرن. له سه‌ره‌تای زاوزێ كردنه‌وه ئاستی ئاوه‌ڵا كردنی
مناڵدان له سفره‌وه بۆ 100% ده‌گۆڕدرێت. به‌ڵام ئاستی ئاوه‌ڵابوونی ملی
مناڵدان زۆرجار كاتێك زاوزێ كردن ده‌گاته قۆناخی چالاك بوون ئه‌وسا خۆی
كاملڕ ده‌كات. له راستیدا ده‌توانین بڵین ملی مناڵدان له كاتی قۆناخی
یه‌كه‌مدا بۆ زاوزێ ئاماده ده‌بێت.
ئه‌و خاڵه‌ی كه له دسه‌ت نیشانكراوی ئاستی پێشكه‌وتنی زاوزێدا ده‌بێ
سه‌رنجی بخرێته سه‌ر بارودۆخی كۆرپه‌له به گوێره‌ی شێوه‌ی ده‌رچوونی
كۆرپه‌له‌كه‌یه. شێوه‌ی وه‌ستانی سه‌ری كۆرپه‌له له شوێنی هاتنه
ده‌ره‌وه‌ی زاوزێ كردن زۆرجار په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه له‌گه‌لڕ
پێكهاته‌ی حه‌وز دا. شوێنی ناوه‌ڕاستی حه‌وز به شوێنی سفر ده‌ژمێردرێت.
كاتێك سه‌ری كۆرپه‌له ده‌گاته شوێنی سفر قۆناخی دووه‌می زاوزێ ده‌ست
پێده‌گات. سه‌رووتر له ئاستی مامناوه‌ندی حه‌وز به شوێنی نێگه‌تیڤ
ده‌ناسرێت و خواره‌وه‌ی به شوێنی پۆزه‌تیڤ ده‌ناسرێت. واتا پوزه‌تیڤی یه‌ك
به واتای یه‌ك سه‌نتیم سه‌رووی شوێنی مامناوه‌ندی حه‌وزه. قۆناخی
ده‌رچوونی كۆرپه‌له به ریزبه‌ندی نێگه‌تیڤیانه‌ی سێ و نێگه‌تیڤی دوو و
نێگه‌تیڤی یه‌ك و سفر (ئاستی مامناوه‌ندی حه‌وز)، پۆزه‌تیڤی یه‌ك و
پۆزه‌تیڤی دوو و پۆزه‌تیڤی سێ ( كاتێك كه سه‌ری كۆرپه‌له‌كه
ده‌رده‌كه‌وێت) تۆمار كراوه.
جگه له ده‌ست نیشانكردنی بارودۆخی كۆرپه‌له‌كه، سه‌ره‌تا چ به‌شێك له
جه‌سته‌ی كۆرپه‌له‌كه ده‌ربكه‌وێ زۆر گرنگه. زۆرجار به تاقیكردنه‌وه‌ی
زێ ئه‌وێ ده‌ست نیشان ده‌كرێت. بۆ نموونه دیاریكردنی له رێگه‌ی شێوه‌ی
سوڕانی سه‌ر یان تایبه‌تمه‌ندیی لاوه‌كی له‌گه‌لڕ ئاماژه‌دان یان به هێلێك
كه به ناو شوێنی ده‌رچوونی مناڵه‌كه‌وه . زۆرجار ده‌كرێ به گوێره‌ی
بارودۆخی سه‌ری كۆرپه‌له‌كه له رێگه‌ی "فۆنتانێل"ه‌كانه‌وه بناسرێن و
پێشی كه‌لله سه‌ر له پشته‌وه‌ی دیاری بكه‌یت. فۆنتانێله‌كان درزی نێوان
ئێسكی كه‌لله سه‌ره كه شێوه‌ی سێ گۆشه له به‌ین ئێسكی كه‌لله سه‌ردا
پێكدێت. فۆتانێلی گه‌وره‌تر له‌پێشه‌وه‌یه‌و پێی ده‌وترێت فۆنتانێلی
قه‌دامی. به یارمه‌تی ئه‌و هێمایانه ده‌توانین تێبگه‌ین سه‌ر بۆ لای
پێشه‌وه یان دواوه یان خوار بووه‌ته‌وه.
پزیشك به ده‌ست نیشانكردنی شوێنی ئێسكی پێشه‌وه‌ی سه‌ر ده‌توانێت
ئاراسته‌ی سه‌ر ده‌ست نیشان بكات. بۆ نموونه ده‌توانین بڵین كه سه‌ر
نه‌وه‌د پله بۆ لای راست یان چه‌پی هێڵی ناوه‌ڕاسته. ده‌سته‌واژه‌ی LOA
به‌و واتایه‌یه كه ئێسكی پێشه‌وه‌ی سه‌ر بۆ لای چه‌پ و پێشه‌وه‌یه.
به ده‌ست لێدان بۆ سه‌ر منداڵه‌كه پزیشك ده‌توانێ ئاوسانی "ئه‌سكاڵپ"
ده‌ست نیشان بكات. ئه‌و ئاوسانه پیشانده‌ری بوونی گوشاری شوێنی
كۆرپه‌له‌كه‌یه له لایه‌ن ملی منداڵدانه‌وه كه ده‌خرێته سه‌ر ئه‌سكاڵپ
و ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێن له پێشته‌وه بۆ ناوه‌ندی گوشار. بوونی
ئه‌و ئاوسانه هێمای نه‌رمبوونی ملی مناڵدانه له به‌رامبه‌ر
ئه‌وگوشاره‌یدا كه سه‌ر بۆ هاتنه ده‌ره‌وه ده‌یسه‌پێنێت و ئه‌و كاره‌ش
ره‌نگه به هۆی بوونی به‌ربه‌ستێكه‌وه بێ بۆ هاتنه ده‌ره‌وه‌ی
كۆرپه‌له. هه‌ندێجار ئاوسانی كۆرپه‌له چه‌ند سه‌نتیم ئه‌ستووره كه
هێمای گوشاری زیاتره. گوشاری زیاتر له شوێنی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی كۆرپه‌له
ده‌توانێ كاریگه‌ری له سه‌ر كه‌لله‌ی كۆرپه‌له‌كه دابنێت. له كاتی
له‌دایك بوونی ئ وه‌و كۆرپه‌لانه، سه‌ری كۆرپه‌له‌كه وه‌كو سه‌ری كه‌سی
گه‌وره و ته‌نانه‌ت منداڵان نییه به‌ڵكو به هۆی ئه‌وه‌یه كه ئێسكی
كه‌لله سه‌ر هێشتا نه‌گیرساوه‌ته‌وه و سه‌ر ده‌توانێ بكشێت یان كۆ
ببێته‌وه. درزه‌كانی كه‌لله سه‌ر كراوه‌ن و ئێسكه‌كان ده‌توانن بكه‌ون
به سه‌ر یه‌كتردا. بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و ئێسكانه به سه‌ر یه‌كتردا
كه‌وتوون یان نا به تاقیكردنه‌وه‌ی زێ ده‌ست نیشان ده‌كرێن و زۆرجار
گۆڕینی كه‌لله سه‌ری كۆرپه‌له به شێوه‌ی راكشان له سه‌ره‌تای
زاوزێیه‌وه ده‌بینرێت به‌ڵام زۆرجار خۆ له خۆوه دوای چه‌ند رۆژێك سه‌ر
بۆ شێوه‌ی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه. تایبه‌تمه‌ندی شێوه‌ی سه‌ری كۆرپه‌له به
گوێره‌ی گوشار و دڵه‌ڕاوكێیه جۆراوجۆره‌كان له كاتی زاوزێدایه. نه‌رم
بوونی كه‌لله سه‌ر له شكاندنی ئه‌وه‌به‌رگری ده‌كات و یارمه‌تیده‌ره بۆ
ئه‌وه‌ی زاوزێیه‌كه به ئاسانی ئه‌نجام بدرێت. جگه له‌وه ده‌بێته رێگر
له‌به‌رده‌م زاوزێدا. گۆڕینی شێوه‌ی كه‌لله سه‌ر به سست بونه‌وه‌ی
جومگه‌كانی حه‌وزی دایك ئاسانكاری ده‌كات بۆ هاتنه ده‌ره‌وه‌ی
كۆرپه‌له‌كه‌ی.
له كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا له رێگای زێ یه‌وه زۆرجار دایك له زاری
پزیشكه‌كه‌وه ده‌بیستێت كه به پێی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی بینیویه‌تی
ده‌ڵێت:" ئاوه‌ڵابوونی ملی مناڵدان، قۆناخی كردنه‌وه‌ی ته‌واو، ده‌ركه‌وتنی
سه‌ری كۆرپه‌له و ده‌رچوون"، هه‌ر كام له‌و ده‌سته‌واژانه هێمای
قۆناخێكێن له زاوزێ بۆ نموونه : كاتێك پزیشك ده‌ڵێت :" 6 سه‌نتیم، سه‌دا
هه‌شتا (80%)، ناقس یه‌ك، LOA، " واتا ده‌رچه‌ی مناڵدان به ئه‌ندازه‌ی 6
سه‌نتیم كراوه‌ته‌وه، ئاستی لادان له ملی منالڕچداندا 80% یه، سه‌ر یه‌ك
سه‌نتیم له ئاستی مامناوه‌ندی حه‌وز تێپه‌ڕیوه، هه‌روه‌ها له كاتی
جووڵه‌ی ئێسكی پێشه‌وه‌ی سه‌ر بۆ پێش و لای چه‌په. ئه‌و پێوانانه له
كاتی گرژبوونی خێرا و توند ده‌گاته‌ه ئاستی به‌رزی خۆی. ئاڵۆگۆڕ له‌و
پێوانانه‌دا به‌نده به ئاستی گه‌وره‌یی حه‌وز له كاتی زاوزێدا.
كاتێك پێوانه‌كانی زاوزێ بگاته ئاستی به‌رزی خۆی، پزیشك به ده‌ستێكی
گوشار ده‌خاته سه‌ر سكی له شوێنی سه‌رووی مناڵدانه‌وه تا كۆرپه‌له بۆ
لای خواره‌وه‌ی شوێنی ده‌رچوون ببات و له‌و كاته‌شدا به‌و ده‌سته‌كه‌ی تری
ده‌ست له سه‌ری كۆرپه‌له‌كه له ناو زێ دا ده‌دات. ئه‌و جووڵه ساده‌یه
یارمه‌تیده‌ره تا گونجاوبوونی سه‌ری كۆرپه‌له له‌گه‌لڕ شوێنی ده‌رچوونیدا
ده‌ست نیشان بكات. بۆ یه‌كه‌مجار دكتۆر ئه‌مانۆییل فریدمه‌ن له
چه‌ماوه‌یه‌كدا ئاستی كردنه‌وه‌ی ده‌رچه‌ی مناڵدانێك له كاتی زاوزێ دا
پیشان ده‌دات. ئێستا له زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی زاوزێدا، چه‌ماوه‌ی دكتۆر
فریدمه‌ن رێنوێنیه‌كی باشه بۆ نمایشكردنی پێشكه‌وتنی سرووشتی زاوزێ كردن.
چونكه پێشچوونی زاوزێ له هه‌موو ژنێكدا به‌و چه‌ماوه‌یه پێوانه
ده‌كرێت.
به‌و شێوه‌یه‌ی باسمان كرد قۆناخی یه‌كه‌می زاوزێ بریتییه له دوو قۆناخی
كردنه‌وه‌ی ده‌رچه‌ی مناڵدان. یه‌كێك قۆناخی شاراوه و ئه‌ویتر قۆناخی
چالاك، قۆناخی چالاك خۆی ده‌بێته دوو به‌شه‌وه : خێرا و هێواش. به‌شی
كۆتایی، خێرا و به‌شی سه‌ره‌تایی هێواشه. له‌و به‌شه له زاوزێدا زۆرجار
ملی مناڵدان به خێرایی له 7 سه‌نتیمه‌وه ده‌گاته قۆناخی كردنه‌وه‌ی
ته‌واو. قۆناخی گواستنه‌وه زۆرجار سه‌ختترین به‌شی زاوزێیه و ئازار
له‌وه‌دا ته‌حه‌مولڕ نه‌كراو دیاره و زۆرجاریش رشانه‌وه‌ی به دواوه‌یه.
له زاوزێی سه‌ره‌تاییدا، قۆناخی شاراوه به پێی زانیاریه‌كانی فریدمه‌ن
زۆرجار كه‌متر له 20 خولكه ده‌خایه‌نێت و له زاوزێیه‌كانی دووه‌مدا و
كۆتاییدا زۆرجار كه‌متر له 14 كاتژمێره. له قۆناخی چالاكی زاوزێی
یه‌كه‌مدا زۆرجار لووله‌ی مناڵدان له هه‌ر كاتژمێردا نزیكه‌ی 2/1 سه‌نتیم
ده‌كرێته‌وه و له زاوزێی دووه‌م و پاش ئه‌وه‌ش ده‌گاته ئاستی 1.5
سه‌نتیم. قۆناخی نهێنی له ژێر كاریگه‌ریی هۆكاره جۆراوجۆره‌كاندایه وه‌ك
ده‌رمانه‌كان و ماوه‌كه‌شی له قۆناخه‌كانی پاش زاوزێ كه‌متره. به
واته‌یه‌كی تر ره‌نگه قۆناخی چالاكی درێژخایه‌ن هێمای نه‌گونجاوی
كۆرپه‌له‌یه له‌گه‌لڕ ده‌رچه‌ی زاوزێ.
هه‌ر قۆناخێكی زاوزێ كردن تایبه‌تمه‌ندیی خۆیی هه‌یه و دایكیش ئه‌گه‌ر
به‌تایبه‌تی پێشتر زاوزێی ئه‌زموون كردبێت ده‌توانێ بارودۆخی زاوزێ به هۆی
دووپات بوونه‌وه و ماوه‌كه‌ی و خێرایی گرژبوون بوون یان نه‌بوونی هه‌ست
به گوشار كردن له ده‌رچه‌ی زاوزێ دا له قۆناخی یه‌كه‌م و گرژبوونه‌وه‌ی
ماوه‌ی 5 پێنج دانه و له ماوه‌ی 15 بۆ 40 چركه درێژه‌ی هه‌یه. زۆرجار
ئه‌و گرژبوونه‌وانه هاوكاته له‌گه‌لڕ گرژبوونی ماسولكه‌یی ئارام و غازی
رێخۆڵه و ئازاری كه‌مه‌ر یان گوشاره. له كاتی قۆناخی چالاك ماوه‌ی
گرژبوون 2 بۆ 5 خوله‌كه و هه‌ر كامه‌یان 45 بۆ 60 چركه ده‌خایه‌نێت. ئه‌و
گرژبوونه‌وانه به‌هێزتره و خێراییه‌كی زیاتری هه‌یه. له قۆناخی
گواستنه‌وه‌ی گرژبوونه‌وه له ماوه‌ی 1.5 بۆ 3 خوله‌ك رووده‌دات و هه‌موو
گرژبوونه‌وه‌یه‌ك 45 بۆ 90 چركه درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌و گرژبوونه‌وانه
به‌هێزترین جۆریه‌تی له كاتی زاوزێدا. زۆرجار ماوه‌ی نێوان دوو
گرژبوونه‌وه ئه‌وه‌نده كورته كه دایك ده‌رفه‌تی ئیسراحه‌تی نابێت.
كاتێك كردنه‌وه‌ی لووله‌ی مناڵدان كامل ده‌بێت ره‌نگه ماوه‌ی گرژبوون له
3 بۆ 5 خوله‌ك یان ته‌نانه‌ت زیاتر بێت له‌مڕوه‌وه هه‌ندێ له دایكان
ده‌توانن له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌مێ بخه‌ون. كاتێك كۆرپه ده‌گاته شوێنی
دووڕێیان (په‌رینه)، زۆرجار دایكان هه‌ست به سوتانه‌وه ده‌كه‌ن. له‌و
چركه‌یه‌دا گرژبوونه‌وه‌كان خێراییه‌كی كه‌متریان هه‌یه و هه‌ست به ئازار
له به‌شی مناڵدان بۆ به‌شی كۆم و واژن ده‌گواسترێته‌وه و وه‌كو جۆرێك
هه‌ست به گوشار به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات. ئه‌و گوشاره ده‌بێت تا
راده‌یه‌ك بێت كه دایك هه‌ست بكات به هاتنه ده‌ره‌وه‌ی كۆرپه‌له هه‌ست
به ئارامی بكات.
قۆناخی دووه‌می زاوزێ كردن له كاتی ئاوه‌ڵابوونی ته‌واوی ده‌رچه‌ی مناڵدان
و هه‌ندێجار كه‌متر له دوو كاتژمێر درێژه ده‌خایه‌نێت. هه‌رچه‌ند
به‌ره‌وپێشچوونی زاوزێ كردن به شێوه‌یه‌ك بێت كه دایك و كۆرپه‌له‌كه
هه‌ست به ته‌ندروستیه‌كی زیاتر بكه‌ن هیچ سنورێك له قۆناخی دووه‌می زاوزێ
دا روونادات. به‌و شێوه‌یه‌ی پێشتر وتمان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه له
زاوزێیه‌كاندا له‌یه‌كتر جیاوازن، به‌ڵام زاوزێی ئاسایی یه‌كه‌مجار نزیكه‌ی
8 كاتژمێر ده‌خایه‌نێت و له 95%ی بواره‌كاندا تا 16 كاتژمێر یان كه‌متر
ده‌خایه‌نێت. له زاوزێ كردنه‌كانی دووه‌م و پاش ئه‌وه‌ش زۆرجار زاوزێ
كردنه‌كه 6 كاتژمێر ده‌خایه‌نێت و له 95% ی حاڵه‌ته‌كاندا زۆرجار
16كاتژمێر ده‌خایه‌نێت . له زاوزێی دووه‌م یان دوایین زاوزێ كردن‌دا زۆرجار
6 كاتژمێر ده‌خایه‌نێت و له 95%ی بواره‌كان تا 12 كاتژمێر درێژه
خایاندووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و راده‌یه ئاستێكی مامناوه‌ندن . پزیشكانی به
ئه‌زموون هه‌رگیز به هۆی بوونی ئاڵۆگۆڕی زۆر له كاتی زاوزێ كردن
ناشڵه‌ژێن و ناپه‌شۆكێن. له كاتی چاره‌سه‌ریی هه‌موو پزیشكێكدا رووده‌دات
كه ئاوه‌ڵابوونی لووله‌ی مناڵدان هه‌ندێجار له 1 كاتژمێر ته‌نها ده‌گاته
2 سه‌نتیم. ته‌نانه‌ت هه‌ندێجار له زۆر ژناندا گرژبوون و ناهاوسه‌نگی و
ئازاری مناڵدان زیاتر له 48 كاتژمێر ده‌خایه‌نێت. به‌و شێوه‌یه‌ی كه
باسمان لێیه‌وه كرد كاتی نهێنی ره‌نگه زۆر بخایه‌نێت. بۆ ده‌ست
نیشانكردنی كاتی زاوزێ كردن یه‌كێك له ماماكان به یارمه‌تیی كه‌مێ رۆن
تاقیكردنه‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌دات و پاش چه‌ند خوله‌ك زاوزێ كردن كه
یه‌كه‌مین زاوزێی ئه‌زموون ده‌كات هه‌ست به گوشار ده‌كات و ئه‌و گوشاره‌ش
درێژه ده‌خایه‌نێت له كاتێكدا كه تاقیكردنه‌وه‌ی واژن ئه‌نجامدرا كه
ده‌رچه‌ی مناڵدان به ته‌واوی ئاوه‌ڵا بێت. هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ رۆیشتن بۆ
نه‌خۆشخانه نه‌بوو و پزیشك به‌و ئامێرانه‌ی هه‌یبوو هه‌ر له‌وێ ده‌ستی به
ئیش كرد و دایكه‌كه‌ش به ته‌ندروستی كۆرپه‌له‌كه‌ی بوو.
|