|
ئه‌مساڵ شێرپه‌نجه ملیۆنێك
و 300 هه‌زار ئه‌وروپی ده‌كوژێت
و/ والی شێخ عه‌لی 9-2-2011
لێكۆڵه‌ران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایانگه‌یاند: هاوكات له‌گه‌ڵ
كه‌مبوونه‌وه‌ی تێكڕای ناوه‌ندی مردن به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه،
چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مساڵ نزیكه‌ی ملیۆنێك و 300 هه‌زار كه‌س له‌ئه‌وروپا
به‌و نه‌خۆشییه كوشنده‌یه گیان له‌ده‌ست بده‌ن.
وه‌ك لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان باسی ده‌كه‌ن، هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌مبوونه‌وه‌ی مردن
به‌شێرپه‌نجه له‌ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی مردن
به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌لای ژنان و شێرپه‌نجه‌ی سی و كۆڵًۆن
له‌لای پیاوان.
به‌ڵام لێكۆڵه‌ران ده‌ڵێن به‌له‌به‌رچاوگرتنی زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان
و رێژه‌ی به‌ساڵاچوان پێده‌چێت ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن وه‌ك چوار ساڵی
رابردوو بمێنێته‌وه‌و زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی به‌شێرپه‌نجه‌ی سی
ده‌مرن له‌زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپادا جگه له به‌ریتانیا، زیادده‌كات.
كارلۆ فیچیا له‌زانكۆی میلانۆی ئیتالًَیا كه سه‌رۆكایه‌تی
لێكۆلًَینه‌وه‌كه‌ی كردووه ده‌ڵێت: ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن به‌نه‌خۆشی
شێرپه‌نجه له 27 وڵاته‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ده‌گاته ملیۆنێك و 281
هه‌زارو 466 كه‌س له‌ساڵی 2011 دا به‌ڵام له 2007 دا ملیۆنێك و 256
هه‌زارو یه‌ك كه‌س مردوون.
شایانی وه‌بیرهێناننه‌وه‌یه كه پسپۆڕان هه‌میشه ته‌ئكید له‌وه
ده‌كه‌نه‌وه كه جگه‌ره كێشان هۆكارێكی سه‌ره‌كی توشبوونه به‌زۆربه‌ی
جۆره‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كه تائێستاش چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ
نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه/ Reuters
|