|
پشكنینێكی نوێ ته‌مه‌نی مرۆڤ
دیاریده‌كات
والی شێخ عه‌لی
23-5-2011
رۆژنامه‌ی The Independent ی به‌ریتانیا بابه‌تێكی زانستی له‌لاپه‌ڕه‌ی
یه‌كه‌میدا بڵاوكردووه‌ته‌وه كه باس له‌وه ده‌كات زانایان
گه‌یشتوونه‌ته پشكنینێكی نوێی خوێن كه‌به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت بزانرێت
مرۆڤ چه‌ند ساڵ ده‌ژی.
له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پشكنینه‌وه كه تێچووه‌كه‌ی 500 یۆرۆیه‌و مشتومڕێكی زۆری
ناوه‌ته‌وه‌و بڕیاره له‌مساڵدا كاری پێ بكرێت، راده‌ی خێرایی پیربوونی
مرۆڤ ده‌رده‌كه‌وێت.
میكانیزمی پشكنینه‌كه كار له‌سه‌ر چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی زینده‌یی لاكانی
كرۆمۆسۆمه‌كانی تاك ده‌كات كه‌پێیان ده‌ووترێت تیلۆمیرات و زانایان پێیان
وایه ئه‌م تیلۆمیراته گرنگترین و وردترین ئاماژه‌ن سه‌باره‌ت به خێرایی
پیربوون.
ئه‌و زانایانه‌ی كار له‌سه‌ر ئه‌و پشكنینانه ده‌كه‌ن ده‌ڵێن كه
ده‌توانرێت بزانرێت ساڵی بایلۆجیی مرۆڤ كه به‌درێژیی تیلۆمیراته‌كان
ده‌پێورێت له‌ته‌مه‌نی راسته‌قینه گه‌وره‌تره یان بچوكتره.
لێكۆڵًه‌رانی بواری ته‌ندروستی پێیان وایه ئه‌و پشكنینه له‌ماوه‌ی 5 ساڵ
یان 10 ساڵی داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوده‌بێته‌وه به‌ڵام
هه‌ندێك له‌زانیایان بیروڕایان جیاوازه‌و به‌گومانه‌وه سه‌یری به‌های ئه‌و
پشكنینه ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا چی وا له‌خه‌ڵك ده‌كات گرنگی به‌و پشنكینه
بده‌ن، پرۆفیسۆر شی كه راوێژكارێكی زانستی كۆمپانیایه‌كه به‌ناوی درێژی
ژیان، ده‌ڵێت: خه‌ڵك له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌یانه‌وێت زۆر شت له‌سه‌ر كۆتایی
ژیانیان بزانن، وه كاتێك تۆ پرسیاریان لێ بكه‌یت كه خه‌فه‌ت له‌چی ده‌خۆن
زۆربه‌یان ده‌ڵێن له مردن ده‌ترسین و ره‌نگه هه‌ندێك بڵێن ئه‌گه‌ر بزانم
40 ساڵی تر ده‌ژیم شێوازی ژیانم عاقڵانه‌تر به‌سه‌ر ده‌به‌م.
|