|
نووسینه‌كانی سپینۆزا
و/ یاشار 14-2-2011
ئه‌و هه‌شت لێكدانه‌وه سه‌ره‌تاییه كه سپینۆزا هۆكاره
"هه‌نده‌سی"یه‌كه‌ی خۆی به گوێره‌ی ئه‌وه بنیات نا:
1) من شتێك به هۆكاری خۆم ده‌زانم كه جه‌وهه‌ره‌كه‌ی پێویستی به بوونی
هه‌بێت و نه‌كرێ به‌بێ هه‌بوون جه‌وهه‌ر و سروشته‌كه‌ی وێنا بكرێت.
2) شتۆمه‌ك له جۆری خۆیدا جیاوازه، ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌گه‌ره له ئارادا
هه‌بووبێت كه له‌گه‌لڕ شتۆمه‌كێكی تر له جۆری خۆیدا سنوردار بكرێت، بۆ
نموونه: شتۆمه‌كێك به جیاواز داده‌نین چونكه ده‌توانین به‌به‌رده‌وامی
شتۆمه‌كێكی تر به‌گوێره‌ی ئه‌و گه‌وره‌تر وێنا بكه‌ین. له‌مڕوه‌وه
بیرۆكه‌یه‌ك به بیرۆكه‌یه‌كی تر به‌ربه‌ست ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ری نییه
جه‌سته‌یه‌ك به بیرۆكه‌یه‌ك یان بیرۆكه‌یه‌ك به جه‌سته‌یه‌ك سنوردار
بكرێت.
3) مه‌به‌ستی من له جه‌وهه‌ر ئه‌و شته‌یه كه له خۆیدایه و ته‌نها له
رێگای خۆیه‌وه به ده‌ست دێت. به واتایه‌كی تر وێناكردنی به‌ند نییه
له‌سه‌ر وێنای شتێكی تر كه له‌وه دروست كرابێت.
4) مه‌به‌ستی من له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وه‌یه كه هێزی تێگه‌یشتنه‌كه‌ی
وه‌ك ناخی جه‌وهه‌ر و سروشت تێده‌گه‌یه‌نرێت.
5) مه‌به‌ستم له شێواز یان دۆخ، ئاڵۆگۆڕی كاریگه‌ره له‌سه‌ر بنه‌ما. ئه‌و
شته كه له شتێكی تردایه و له رێگای ئه‌وه‌وه شتێكی تر به ده‌ست دێت.
6) مه‌به‌ستم له خوا بوونه‌وه‌رێكه به ته‌واوی ناجیاواز، سرووشتێك كه
خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی بێكۆتایی بێت، هه‌ر جۆره تایبه‌تمه‌ندییه‌ك
سه‌رچاوه‌كه‌ی جه‌وهه‌ری بنه‌مایی و ناجیاوازه.
7) كه‌سی ئازاد ئه‌وه‌یه كه ته‌نها به هۆی پێویستی سروشتی خۆی بوونی
هه‌یه. ته‌نها خۆی ده‌بێته هۆی چالاكیی خۆی. "پێویست"، یان روونتر باسی
بكه‌ین "ناچار" ئه‌و شته‌یه كه به هۆی شتۆمه‌كێكی تره‌وه بوونی هه‌یه
و بوون و جووڵه و كاره‌كانی له رێگایه‌كی پێشتر دیاریكراو ده‌ست نیشان
كراوه.
8) مه‌به‌ستم له هه‌تاهه‌تاییبوون، جه‌وهه‌ری ناخی، له‌مڕوه‌وه كه
وێناكراوه به پێویست له لێكدانه‌وه‌ی شتۆمه‌كی هه‌تاهه‌تاییبوون
سه‌رچاوه وه‌رده‌گرێت.
ئه‌خلاق، به‌شی یه‌كه‌م لێكدانه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان
|