|
ره‌خنه‌ی نیچه له‌ئه‌فلاتون
و هاوشێوه‌كانی
و/ شلێر 1-5-2011
ره‌خنه‌ی درۆی پیرۆز. چونكه درۆ به‌واتای ئامرازێكه بۆ ئامانجه‌كانی
پاكی، ئه‌وه شتێكی هه‌ل به‌خشه. به‌شێكه له بیرۆكه‌ی هه‌ر رۆحانیه‌تێك
– واته ئه‌و شته‌ی كه تا چ ئاستێك به‌شێك له‌كاره‌كانی ئه‌وانه دروست
ده‌كات، مه‌سه‌له‌ی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌یه.
به‌ڵام فه‌یله‌سۆفه‌كان خێرا پاش ئه‌وه‌ی به‌هه‌ندێ هاندان له‌وپه‌ڕی
پیاوانی ئایینی ئاسادا ده‌یانه‌وێت ئاراسته‌ی جۆرێك له مرۆڤ به‌ده‌ست
بگرن، خێرا مافی درۆ وتن بۆخۆیان به‌ڕه‌وا داده‌نێن: ئه‌فلاتون پێش
هه‌موویان. سه‌پێنه‌رترین شێوه‌ی ئه‌و درۆیه دوو جۆریه‌تێكه كه
له‌لایه‌ن نموونه‌ی فه‌یله‌سۆفه ئاریاییه‌كانه‌وه " وۆدانتا " گه‌شه‌ی
كردووه: دوو سیسته‌می ناكۆك له‌هه‌موو تایبه‌تمه‌ندی گشتی خۆیدا كه
به‌هۆكاری فێركاری جێ به‌جێ كراون و كامڵ بوون و پاڵپشتی یه‌كتریان جێبه‌جێ
كراوه. درۆ وتن مۆسیقای خوڵقاندنی ئه‌و بارودۆخه‌یه كه راستییه‌كی تر
ته‌نها له‌وه‌دا شیاوی بیستن ده‌بێت –
درۆی ئاسایی كراوی به‌رپرسانی ئایینی و فه‌یله‌سۆفه‌كان تاچ ئاستێك
ده‌ڕوات؟ ده‌بێ پرسیار بكرێت پێویست به‌چ پێش زه‌مینه‌یه‌ك ده‌كرێت بۆ
ئامانجی فێركاری و بنه‌مای بیروبۆچوونێك كه بۆ دامركاندنی ئه‌و پێش
مه‌رجه ده‌بێ بخوڵقێت، ئه‌وه كامانه‌ن؟
سه‌ره‌تا: ده‌بێ ده‌سه‌ڵات و هێز و متمانه وه‌رگرتنی به‌بێ مه‌رج له‌ناخی
خۆیاندا هه‌یانبێت.
دووه‌م: ده‌بێ هه‌موو رووداوی سروشت له‌به‌ر ده‌ست بگرن تا ده‌ره‌نجام وا
ده‌ربكه‌وێت ئه‌و شتانه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر تاك داده‌نێت مه‌رجه له‌سه‌ر
ئه‌و یاسایانه.
سێهه‌م: هه‌روه‌ها ده‌بێ خاوه‌نی چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ربڵاوتر بن كه
كۆنترۆڵه‌كه‌ی له‌ڕوانگه‌ی ژێرده‌سته‌كانیه‌وه هه‌ڵدێت: هێزی سزاكان له‌و
په‌ڕه‌وه " پاش مه‌رگ " و بێگومان شێوه‌ی دۆزینه‌وه‌ی رێگای گه‌یشتنه بۆ
به‌خته‌وه‌ری. |