|
بیرۆكه‌ی ویست و ئیراده
ن/ فردریك نیتشه و/ تانیا
24-5-2011
زانست ئه‌و پرسیاره ناكات چ شتێك ئێمه به‌ره‌و ویست و ئیراده ده‌بات:
ته‌نانه‌ت زیاتر له‌وه‌ش حاشا ده‌كات كه ویست و ئیراده سه‌پێنراوه،
له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌شه كه شتێكی زۆر جیاواز رووده‌دات- به كورتی:
باوه‌ڕ به "ویست و ئیراده" و "ئامانج" خه‌یاڵه. زانست به دوای
مه‌به‌ستی كاره‌كانه‌وه نیه، گوایه ئه‌وانه پێش روودانی كار له
هوشیاریدا ئاماده بوون، به‌لام سه‌ره‌تا كاره‌كه ده‌كات به چه‌ند گروپێك
له دیارده مه‌كینه‌گه‌راكان و به دوای مێژووی رابردووی ئه‌و بزوێنه‌ره
مه‌كینه‌گه‌راییه ده‌ڕوات- به‌ڵام ئه‌وه له هه‌ست و ئه‌ندێشه‌دا
نابینێته‌وه. هه‌رگیز له‌م شووچه‌وه راڤه‌یه‌ك په‌سه‌ند ناكات: هه‌ست
مه‌سه‌له‌یه‌كه ده‌بێ شرۆڤه بكرێت. مه‌سه‌له‌ی زانست وه‌هایه: شرۆڤه‌ی
جیهان به بێ ئه‌وه‌ی هه‌سته‌كان به هۆكار بزانێت چونكه هه‌ڵسوكه‌وتێكی
وه‌ها به‌و واتایه دێت كه: له به‌ر چاوگرتنی هه‌سته‌كان به واتای
هۆكاری هه‌سته‌كان. گومانێكی تیا نیه كه ناگات به ئركه‌كه‌ی.
بۆیه: یان ویست و ئیراده‌یه‌ك له ئارادا نیه- بیرۆكه‌ی زانستی- یان ویست
و ئیراده‌ی ئازاد بوونی هه‌یه. بیرۆكه‌ی دووهه‌م/ ئه‌و هه‌سته زاڵه‌ی كه
ناتوانین خۆمانی لێ به‌ده‌ر بكه‌ین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیرۆكه‌ی زانستی
بسولمێت.
باوه‌ڕی گشتگیر بۆ هۆكار و هۆگر له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پێشمه‌رجه
سه‌قامگیره كه ویست و ئیراده‌ی ئازاد، هۆكاری هه‌ر هۆگرێكه: ته‌نها
له‌وه‌یه كه هه‌ست به هۆكاركردن بخه‌ینه‌ڕوو. بۆیه ئه‌و هه‌سته‌ی تیا
ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ر هۆكارێك هۆگر نیه به‌ڵكو به‌رده‌وام ته‌نها
هۆكارێكه. ئه‌گه‌ر ویست و ئیراده هۆكار نه‌بێت. "كاره خۆوسته‌كانمان
پێویست ناكات"- ئه‌و به‌شێكی بچوكه له چه‌مكی "ویست و ئیراده". ئه‌و
شته‌ی پێویسته هۆگرێكه كه به دوای هۆكاردا دێت- ئه‌وه شتێكه كه
هه‌ستی پێده‌كه‌ین- ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كه ویست و ئیراده‌مان له هه‌موو
بواره‌كاندا پێویسته، بیرۆكه‌یه. |