|
فیزیۆلۆجیای مرۆڤ
ن/ نیتشه
2-7-2011
و/ لیدا
مرۆڤ، به درێژایی هه‌زاره‌كانی رابردوو له فیزیۆلۆجیای خۆیان هیچ نازانن:
ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆش خۆیان ناناسن. زانینی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كه بۆ نموونه
سیستمی عه‌سه‌بیه. (- به‌ڵام پێگه‌یه‌كی نیه-) هێشتا به‌رژه‌وه‌ندیی
به‌ئاگاترین تاكه‌كانه، به‌ڵام له‌وبواره‌وه مرۆڤ رازی نیه كه شتێك
بزانێت. ده‌بێ زۆر خێرخواز بێت تا بڵێت "له‌و مه‌سه‌له‌یه ئاگادار نیم" و
پێگه‌یه‌ك بۆ نه‌زانی به‌جێبهێڵێت.
ئه‌گه‌ر ئازار ده‌چێژێت یان بارودۆخێكی باشی هه‌یه، گومانی تیا نیه كه
ده‌توانێت هۆكاره‌كه‌ی بدۆزێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌دوایدا بگه‌ڕێت.
له‌وڕووه‌وه به دوای هۆكاردا ده‌گه‌ڕێت – له راستیدا ناتوانێت
هۆكاره‌كه‌ی بدۆزێته‌وه چونكه ته‌نانه‌ت بچوكترین بۆچوونی سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی ده‌بێ له كوێ به دوایدا بگه‌ڕێت له ئارادا نیه، چی روویده‌دا؟
ده‌ره‌نجامی بارودۆخه‌كه‌ی به هۆكاری ئه‌وه داده‌نێت، بۆ نموونه ئه‌و
كارانه‌ی كه به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی به بارودۆخێكی باش په‌سه‌ندی ده‌كه‌ین
(له راستیدا به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی په‌سه‌ند ده‌كه‌ین چونكه بارودۆخی
باشمان ئه‌و ئازایه‌تیه‌مان پێده‌دات) به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام ده‌بێت:
كار، هۆكاری بارودۆخێكی باشه- له راستیدا ئه‌و شته سه‌ركه‌وتنی ده‌ست
نیشان كردووه كه بارودۆخی باش دیاری ده‌كات- هه‌ماهه‌نگی به‌خته‌وه‌ری
وزه‌كان و سیستمه جه‌سته‌ییه‌كان.
هه‌ست به ناخۆشی ده‌كات: ده‌ره‌نجام ره‌نگه به سه‌ر نیگه‌رانی دا و به
سه‌ر راڕابوون و ره‌خنه له خود زاڵی نه‌كردبێت. له راستیدا ئه‌و كه‌سه
پێی وایه بارودۆخی ناخۆشی، ده‌ره‌نجامی راڕابوونی، تاوانه‌كه‌ی، ره‌خنه
له خۆگرتنه.
به‌ڵام بارودۆخی باشتر ده‌گه‌ڕێته‌وه، زۆرجار پاش داڕزانێكی قووڵ و عاره‌ق
رشتن. چۆن ده‌توانم وه‌ها هه‌ستێكی ئازادی به ده‌ست بهێنم؟ په‌رجۆیه،
ئه‌وه‌ش ته‌نها له لایه‌ن خواوه هه‌ڵدێت. ئه‌نجام وه‌رگرتن: تاوانی منی
به سه‌ر مندا به‌خشیوه.
لێره‌دا كارێكی دیاریكراو سه‌رهه‌ڵده‌دات: بۆ بزواندنی هه‌ست به تاوان،
ئاماده‌كردنی هه‌لومه‌رج بۆ ته‌وبه (لێبوردن)، ده‌بێ جه‌سته بهێنرێته
ئاستێكی نزم وه‌كو بارودۆخی ناته‌ندروست و عه‌سه‌بی. شێوازی ئه‌نجامدانی
ئه‌و كاره به باشی ناسراوه. به‌و راده‌یه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌كرێت، هیچ
گومانێك ناڕواته ناو مه‌نتقی به‌رچاوی مه‌سه‌له‌كه: له‌باره‌ی ئازارچێشتن
بۆ جه‌سته لێكدانه‌وه‌یه‌كی ئاینی له ئارادایه، وادیاره ئامانجێكی
تیایه له حاڵێكدا ته‌نها رێگایه‌كی نوێیه بۆ ئاسانكاری هه‌رسكردنی
ناته‌ندروستی ته‌وبه.
هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ له به‌رامبه‌ر جه‌سته‌دا بۆ هه‌ندێ "هه‌ست به
تاوانكردن" ئاماده‌ی ده‌كات، واته دۆخی گشتگیری ره‌نج كه پێویستی به
شرۆڤه نیه.
له لایه‌كی تره‌وه شێوازی "رزگاری" هه‌ر به دوای ئه‌م رێگایه‌دا
ده‌ڕوات: جۆره‌كانی هاوئامێزی كۆمه‌ڵێك له هه‌سته‌كان به‌پاڵپشتی به
دۆعا، جووڵه‌و دانوستاندن و وتۆوێژ، سوێنده‌كان ده‌بزوێندرێن- داڕزان
رووده‌دات زۆرجار به شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو زۆرجار به شێوه‌ی فێ گرتن. پاش
دۆخێكی خه‌واڵۆی قوولڕ، باشتربوون ده‌رده‌كه‌وێت- به زمانێكی
ئاینی:"رزگاری". |