|
مۆسیقا‌و دانه‌ره‌كه‌ی
و/ لیدا 8-5-2011
(مۆسیقا) و شێوازێكی گه‌وره.- شكۆداری هونه‌رمه‌ندێك ناكرێت به‌و (هه‌سته
جوانه‌ی) كه ده‌یبزوێنێت پێوانه بكرێت: ئه‌و بیرۆكه به ده‌ستی ژنان
بسپێرن. به‌ڵام به‌و راده‌یه‌ی كه به‌ره‌و شێوازێكی گه‌وره نزیك
ده‌بێته‌وه به هه‌مان راده‌ش توانای شێوازێكی گه‌وره پیشان ده‌دات. له‌و
بواره‌وه ئه‌م شێوازه‌وه به هه‌ستی به‌گڕ وتینی گه‌وره هاوشێوه‌یه.
له‌م بواریشه‌وه كه چێژبه‌خشین به شتێكی بچوك بژمێردرێت كه
به‌دواداچوون له بیر بباته‌وه كه فه‌رمان ده‌دات و ده‌یه‌وێت و ئیراده
ده‌كات. زاڵبوون به سه‌ر نارێك و پێكی دا كه ناوه‌ڕۆكی خۆیه‌تی، هاندانی
ناڕێك و پێكی خۆی بۆ گۆڕانی به پێكهاته: مه‌نتقی، نادیار، بیركرای، بوو
به یاسا- لێره‌دا ئم پاوانخوازییه گه‌وره‌یه. دووری ده‌خاته‌وه، وه‌ها
پیاوانێكی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ئیتر خۆشه‌ویست نین- بیابانێك له
ده‌وروبه‌ریاندا بڵاو ده‌بێته‌وه، بێده‌نگی و ترس كه وه‌كو بێده‌نگی و
ترسێك كه له ئاماده‌بوونی ئیدانه‌كردنه به پیرۆزیه‌كان هه‌ستێ
پێده‌كرێت- هه‌موو هونه‌ره‌كان به‌م به‌رزه فڕانه‌ی شێوازی گه‌وره
لێكنزیكن: بۆچی له مۆسیقادا نابینرێن؟ هێشتا هیچ مۆسیقاوانێك نه‌یتوانیوه
شتێك هاوشێوه‌ی ئه‌وه بخوڵقێنێت كه دانه‌ر (پالازۆپیتی) خوڵقاندوویه‌تی-
مه‌سه‌له‌كه لێره‌دا شاردراوه‌ته‌وه. ئایا ده‌كرێ كه مۆسیقا گرێدراوی
ئه‌و كلتۆره بێت كه زاڵبوونی هه‌موو جۆره مرۆڤێكی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی
تێدا كۆتایی پێهاتبێت؟ ئایا ده‌كرێ واتای شێوازی گه‌وره به‌وپه‌ڕی ناخی
مۆسیقاییه‌وه له‌گه‌لڕ ژن له مۆسیقاماندا له ناكۆكیدا بێت؟
من لێره‌دا ده‌گه‌مه مۆسیقایه‌كی نوێ: گشت مۆسیقاكه‌مان به چ شوێنێكه‌وه
به‌نده؟ سه‌رده‌مانی سه‌لیقه‌ی كۆن به‌و شته‌ی كه شیاوی پێوانه بێت
له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌دا لێك نزیك نه‌بوون: سه‌رده‌مانێك ده‌ستی به گه‌شه‌كردن
كرد كه جیهانی نوێبوونه‌وه‌ی رێنسانس گه‌یشتبووه ئه‌وپه‌ڕی رۆژئاوابوونی
خۆی، ئه‌و كاته‌ی كه (ئازادی) له ئه‌خلاق و ته‌نانه‌ت له مرۆڤیش جیا
ببووه‌وه:- ئایا ئه‌مه به‌شێكه له كه‌سایه‌تی كه دژی رێنسانس بێت؟
ئایا خۆشكی شێوازی (باروك) نیه، چونكه به هه‌ر حالڕ له یه‌ك سه‌رده‌مدا
بوون؟ ئایا مۆسیقا، مۆسیقای نوێ، له ئێستادا لای نه‌داوه؟
جارێكی تر ئاماژه‌م به‌م پرسیاره دا ئایا مۆسیقامان پارچه‌یه‌كی دژه
رێنسانس نیه له هونه‌ردا؟ تا ده‌ره‌نجام هه‌موو پاوانخوازییه
كۆنگه‌راكان له بواری سروشتی ئه‌م سه‌لیقه‌وه رێگایه‌كیان نه‌بووبێت بۆ
ئه‌وێ؟
وه‌لام بۆ مه‌سه‌له‌ی پله یه‌كی سه‌باره‌ت به به‌هاكان به گوماناوی
نامێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌و راستیه كه مۆسیقا له چوارچێوه‌ی
هه‌ستیارگه‌رایی دا گه‌یشتبێته ئه‌وپه‌ڕی كامڵبوون و پڕاوپڕبوونی خۆی كه
ده‌ره‌نجامی باشی لێده‌كه‌وێته‌وه، جارێكی تر به شێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
په‌رچدانه‌وه به‌رامبه‌ر به هه‌ستیارگه‌رایی.
مۆزارت- ناخێكی شكێنرا و و دڵدار، به‌ڵام به ته‌واوی تایبه‌ته به
سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی كه جدییه. – بێتهۆڤێن،
یه‌كه‌مین مۆسیقازانی گه‌وره‌ی هه‌ستیارگه‌رایی، به واتای چه‌مكی
فه‌ره‌نسی هه‌ستیارگه‌رایی، به‌و جۆره‌ی كه (ڤاگنه‌ر) دوایین
هه‌ستیارگه‌رای گه‌وره‌یه- هه‌ردووكیان دوژمنی سروشتی سه‌لیقه‌ی كۆنگه‌را،
شێوازی جدی- شتێك له‌باره‌ی شێوازی – گه‌وره- باس ناكه‌ین.
|