|
جیابوونه‌وه (التفریق
القضائی)
پارێزه‌ر/ ئومێد حسێن 13-3-2011
جیابوونه‌وه: بریتییه له‌جیابوونه‌وه‌ی ژن و پیاو له‌سه‌ر داوای ژنه‌كه
یان پیاوه‌كه.
له‌كاتێكدا كه‌یه‌كێك له‌ژن و مێرد نه‌توانێ له‌گه‌ڵ یه‌كتر بژین ئه‌وا
داوای جیابوونه‌وه ده‌كه‌ن دادوه‌ر سه‌یری داواكه ده‌كات گه‌ر
مه‌رجه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی تێدابوو دادوه‌ر بڕیاری جیابونه‌وه ده‌دات.
مادده‌ی (40): (ضرر جسیم)
هه‌ریه‌ك له‌ژن و مێرد ده‌توانن داوای جیابونه‌وه بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌م
هۆكارانه‌ی هه‌بوو:
1- ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان زه‌ره‌رمه‌ند بوو وه‌نه‌توانرا پێكه‌وه بژین گه‌ر
(مدمن) بوو له‌سه‌ر (مخدرات) یاخود (مشروبات) یان قومارچی بوو له‌كاتی
هاوسه‌رێتیدا.
2- ئه‌گه‌ر خیانه‌تی هاوسه‌رێتی هه‌بوو.
3- ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ستنامه‌ی هاوسه‌رێتی كرابوو پێش ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر
یه‌كێك له‌لایه‌نه‌كان (18) ساڵیان ته‌واو نه‌كردبوو.
4- ئه‌گه‌ر هاوسه‌رێتییه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا به‌زۆر كرابوو( اكراهـ) و
گواستنه‌وه‌ش رویدا بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گواستنه‌وه رووی نه‌دابوو ئه‌وا
گرێبه‌سته‌كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌پووچه‌ڵ بووه‌وه (باگل) داده‌نری.
5- ئه‌گه‌ر ژنی دوه‌می هێنا به‌بێ ره‌زامه‌ندی دادگا.
هێنانی ژنی دووه‌م/
دادگا رێگه به‌ژنی دووه‌م ده‌دات ئه‌گه‌ر:
1- مندالڕ نه‌بوون هه‌بوو .
2- باری ته‌ندروستی ژن ته‌واو نه‌بوو.
3- به‌رژه‌وه‌ندی مشروع هه‌بوو.
ده‌بێت مێرد ره‌زامه‌ندی له‌دادگا وه‌ربگرێت و دادگا لایه‌نی دووه‌م
ده‌نێرێت بۆ لیژنه‌ی پزیشكی دوای دڵنیابوون له‌و بارانه دواتر ره‌زامه‌ندی
ده‌دات.
له‌كاتێكدا پیاو به‌بێ ره‌زامه‌ندی دادگا ژنی هێنا ئه‌وا ژنی یه‌كه‌م
ده‌توانێت:
1- سكاڵا تۆمار بكات له‌دادگای لێكۆڵینه‌وه به‌پێی بڕیاری(62) كه
10هه‌زار دیناری سویسری غه‌رامه و حوكم به‌زیندانی كه له‌سێ ساڵ زیاتر
نه‌بێت.
2- یان داوای جیابونه‌وه به‌هۆی ژنی دووه‌م تۆمار بكات له‌دادگای باری
كه‌سێتی و مافه‌كانی پارێزراو ده‌بێت.
مادده‌ی (41): (خلاف وشقاق)
ئه‌م مادده‌یه باسی ناكۆكی و نه‌گونجان ده‌كات كه‌لێره‌دا دادگا دوو
ناوبژیوان (حوكم) داده‌نێت دوای سه‌لماندن خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر رێك نه‌كه‌وتن
حكمی سێیه‌م داده‌نێت و رێژه‌ی كه‌م ته‌رخه‌می هه‌ر دوولا ده‌ستنیشان
ده‌كات و ژن به‌پێی ئه‌و رێژه‌یه ماره‌یی ده‌كه‌وێت به‌م شێوه‌یه‌ی
خواره‌وه:
یه‌كه‌م/ پێش گواستنه‌وه (قبل الدخول):
1- ئه‌گه‌ر خه‌تای ژن بوو/ هیچ نابات و ئه‌وه‌ی بردوشیه‌تی ئه‌بێت
بیگێڕێته‌وه بۆ پیاوه‌كه.
2- ئه‌گه‌ر خه‌تای پیاو بوو/ لێره‌دا ژنه‌كه ماره‌یی پێشه‌كی ده‌بات،
به‌ڵام پاشه‌كی نابات.
3- ئه‌گه‌ر خه‌تای هه‌ردووكیان بوو/ لێره‌دا به‌ڕێژه‌ی خه‌تای
هه‌ریه‌كه‌یان ماره‌یی پێشه‌كیه‌كه دابه‌شده‌كرێت، چونكه ماره‌یی پاشه‌كی
(معجل) پیش گواستنه‌وه دروست نابێت له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر نایبات.
دووه‌م/ دوای گواستنه‌وه (بعد الدخول):
1- ئه‌گه‌ر خه‌تای ژن بوو/ ماره‌یی پێشه‌كی ده‌بات به‌ڵام پاشه‌كی نابات.
2- ئه‌گه‌ر خه‌تای پیاو بوو/ هه‌موو ماره‌یی ده‌بات.
3- ئه‌گه‌ر خه‌تای هه‌ردووكیان بوو/ لێره‌دا به‌رێژه‌ی خه‌تای
هه‌ریه‌كه‌یان هه‌موو ماره‌ییه‌كه دابه‌ش ده‌كه‌ین.
مادده‌ی (42):
ئه‌م مادده‌یه باس له‌جیابوونه‌وه ده‌كات له‌حاڵه‌تێكدا كه‌ژنه‌كه داوای
جیابوونه‌وه ده‌كات به‌پێی مادده‌ی (40) و داواكه‌ی بۆی ناسه‌لمێنری
وره‌دی داواكه‌ی ده‌كری و هه‌مدیسان ژنه‌كه له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت داوا
له‌سه‌ر مێرده‌كه‌ی تۆمار ده‌كاته‌وه بۆیه دادوه‌ر لێره‌دا داوای
سه‌لماندنی لێناكات به‌ڵكو مادده‌ی (41)ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كات واته
حسابی ناكۆكی و نه‌گونجانی (خلاف وشقاق) بۆ ده‌كات.
مادده‌ی (43):
ژن ده‌توانێت داوای جیابوونه‌وه بكات له‌م دۆخانه‌ی خواره‌وه‌دا:
1- گه‌ر پیاوه‌كه سزا درابوو به‌سجن له‌سێ (3) ساڵ زیاتر بوو.
2- گه‌ر پیاوه‌كه ژنه‌كه‌ی به‌جێ هێشتبوو له(2) سالڕ زیاتر به‌بێ عژر.
3- گه‌ر ده‌ستگیرانه‌كه‌ی خۆی نه‌گواستبوه‌وه و عژری مشروعی نه‌بوو، دوو
ساڵیش زیاتر به‌سه‌ر مێژووی به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوسه‌رێتیدا رۆیشتبوو.
4- گه‌ر پیاوه‌كه نه‌خۆشی(عضوی و ده‌روونی)له‌گه‌ڵدا بوو كه‌نه‌توانێت
هه‌ستێت به‌ئه‌ركی ژن و مێردایه‌تی.
5- گه‌ر پیاوه‌كه منداڵی نه‌بێت.
6- نه‌فه‌قه (خه‌رجی كێشان).
7- نه‌فه‌قه‌ی (متراكم).
8- تۆران (نشوز).
9- گه‌ر نه‌خۆشیه‌كی وای له‌گه‌لڕ بێت كه له‌كاتی (معاشره‌ی زه‌وجی)دا
ژنه‌كه زه‌ره‌رمه‌ند بێت وه‌ك (سیل، شێتی، گه‌ڕی، گولی).
پێوه‌ر بۆ ئه‌م نه‌خۆشیانه ئه‌مانه‌ن:
ڕ. قێزه‌ونی.
ب. گوێزه‌ره‌وه (ساری).
ج. ترسناك.
مادده‌ی (44):
باس له‌هۆكاره‌كانی سه‌لماندن (وسائل الاثبات) ده‌كات: واته دادگا ئه‌گه‌ر
هه‌ڵنه‌ستا به‌دیاریكردنی ئامرازه‌كانی سه‌لماندن ئه‌وا ئه‌توانێ به‌هه‌موو
ئامرازه‌كانی سه‌لماندن داواكه‌ت بسه‌لمێنی.
مادده‌ی (45):
باس له‌سروشتی جیابوونه‌وه ده‌كات: جیابوونه‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌و
حاڵه‌تانه‌ی كه‌باسكران ئه‌وا ئه‌بێته ته‌ڵاقی بائن (البینونة الصغری).
مافه‌كانی ژن له‌كاتی ته‌ڵاق یان جیابوونه‌وه‌دا:
1- هه‌موو ماره‌یی.
2- كه‌ل و په‌لی ناومالڕ و دیاری (هبه) جگه له‌وه‌ی خۆی كردبێتی.
3- مافی مانه‌وه له‌خانودا (3)ساڵ به‌مه‌رجێك خۆی خانوو یان شوقه‌ی
به‌ناوه‌وه نه‌بێت.
4- قه‌ره‌بوو (تعویض)ی ته‌ڵاقی ته‌عه‌سوفی.
5- خه‌رجی پێشوو (نفقة الماضی)، ئه‌گه‌ر مووچه خۆر نه‌بوو (بڕیاری 62).
6- خه‌رجی (نفقة) عده.
7- كرێی دایكایه‌تی (الاجرة الحضانة)، ئه‌گه‌ر منداڵی هه‌بوو.
|