|
گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتی و ئه‌و
توێكاریانه‌ی كه‌ده‌كرێ بۆی
ئا: ئومێد حسین
1-5-2011
بنه‌مای زانستی ئه‌م كاره:
خۆپاراستنی ته‌ندروستی یه‌كێكه له‌گرنگترین بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگایه‌كی
ته‌ندروست.
له‌كاتی بوونی نه‌خۆشیدا ئه‌وا ئه‌و نه‌خۆشیه
كارده‌كاته سه‌ر:
1. یه‌كێك له‌هاوسه‌ره‌كان:-
یه‌كێك له‌هاوسه‌ره‌كان تووشی نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان ده‌بن،
وه‌ك(ده‌رده‌كۆپان، ئایدز،...تد).
2. هاوسه‌ره ژنه‌كه له‌كاتی دووگیانی‌دا:-
له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه‌ژنه‌كه تووشی نه‌خۆشیه گواستراوه‌كان بووه بۆیه
كارده‌كاته‌سه‌ر سكه‌كه‌شی.
3. كۆرپه‌له:-
ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی كه له‌یه‌كێك یان له‌هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌دا هه‌یه
ده‌گوازرێته‌وه بۆسه‌ر كۆرپه‌كه به‌تایبه‌تی نه‌خۆشیه گواستراوه‌و
بۆماوه‌ییه‌كان.
بیرۆكه‌ی گۆڕانكارییه‌كان:
1- یه‌كێتی ژنانی كوردستان.
2- كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیا و هیمۆفیلیا.
خێزان گیرۆده‌ی كۆرپه ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌خۆشی هه‌بوو
له‌هاوسه‌ره‌كانداو توێكارییان بۆنه‌كرابوو.
ئــابـــووری:
شیكاری(فحێ)و خۆپاراستن بۆ(65)منداڵی ته‌ندروست تێچوونه‌كه‌ی به‌قه‌ده‌ر
(1)یه‌ك منداڵ نیه كه‌نه‌خۆشی تالاسیمیای هه‌یه.
ئه‌و شیكاریانه‌ی له‌ئێستادا ده‌كرێن:
1. گروپی خوێن(RH).
2. نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان.
3. هه‌وكردنی جگه‌ر( سێ جۆره ):-
هه‌وكردنی جگه‌ری (TPA).
كه‌سه‌كه زه‌رد هه‌ڵئه‌گه‌ڕێ، به‌ڵام ترسناك نییه، له‌ڕێگه‌ی خوێنه‌وه
ده‌گوازرێته‌وه.
هه‌وكردنی جگه‌ری (TPB).
هه‌وكردنی جگه‌ری (STV).
4. شیكاری (HIVS).
5. شیكارییه‌كانی خوێن:-
ئه‌م شیكارییه بۆ زیاتر له(26) پێكهاته‌ی خوێن
ده‌كرێ.
سوده‌كانی ئه‌م توێكارییه:
1. له‌رووی ته‌ندروستییه‌وه.
ڕ. دڵنیا ده‌بین له‌سه‌لامه‌تی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه و نه‌بوونی هیچ جۆره
نه‌خۆشییه‌كی گواستراوه تیایاندا.
ب. پاراستنی ئه‌و كۆرپه‌یه‌ی كه‌دروستده‌بێت دوای هاوسه‌رێتییه‌كه‌یان.
2. له‌رووی یاساییه‌وه:
سودی ئه‌م جۆری توێكارییانه له‌رووی یاساییه‌وه ئه‌وه‌یه
كه‌كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست پێكدێنین له‌ئاینده‌داو نه‌وه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت
دروست ده‌بێت.
نه‌خۆشی تالاسیمیا:-
كه‌م خوێنییه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌یه‌كێك له‌هاوسه‌ره‌كان هه‌ڵگری ئه‌و
نه‌خۆشییه بێت.
بۆچی باس له‌تالاسیمیا ده‌كه‌ین؟
له‌به‌ر:-
1. ڕێژه‌ی تالاسیمیا به‌رزبۆته‌وه بۆیه پێویسته ڕێگه‌ی لێبگرین.
2. هاوسه‌ری له‌نێوان خزمه‌كاندا زۆره بۆیه فاكته‌ری بڵاوبوونه‌وه‌و
گواستنه‌وه‌ی زیاتره.
ئه‌گه‌ر هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه هه‌ڵگری ئه‌و تالاسیمیایه بن چیده‌كه‌ین؟
پێی ده‌ڵێی (50%)ی مناڵه‌كانیان ده‌مرێ، له(25%)ی سروشتی ده‌رده‌چێ،
له(25%)ی وه‌كو باوك و دایكه‌كه ده‌بن كه‌هه‌ڵگری ئه‌و جینه‌ن.
له‌ئوردون و قبرێ و ئێران و...تد هه‌یه، پڕۆگرامێكیان داناوه كه‌به‌پێی
ئه‌و پڕۆگرامه پێیانده‌وترێ كه‌هه‌ڵگری ئه‌و جینه‌ن، ئیتر خۆیان ئه‌توانن
په‌شیمان ببنه‌وه له‌گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتیه‌كه، به‌ڵام (1%)یان
په‌شیمانبوونه‌وه.
له‌مانگی (11 و12)دا (4303)كه‌س توێكاری بۆكراوه، ده‌ركه‌وت (27%)یان
خزمبوون، یان دایك و باوكی كوڕ وكچه‌كه خزمن (32%)، له(72%)ی
هاوسه‌ره‌كان كوڕه‌كه گه‌وره‌تره و (20%)ی هاوسه‌ره‌كان كچه‌كه
گه‌وره‌تره و (8%)یان هاوته‌مه‌نن، ئیتر له‌وڕێژه‌یه (3.4%) تووشی
ئه‌وجینه‌بوون (هه‌ڵگری ئه‌وجینه‌ن) واته (172)كه‌س، له‌و (172)كه‌سه‌شدا
ڕێژه‌ی (10%)ی خزمن.
پێشنیاره‌كان:
1. پێویسته به‌ده‌قی یاسا ئه‌و توێكارییانه بچه‌سپێنرێ.
2. دادوه‌ر هیچ گرێبه‌ستێكی هاوسه‌رێتی ئه‌نجام نه‌دات به‌بێ بوونی پسوڵه‌ی
تایبه‌ت به‌و توێكارییانه كه‌ده‌رچووبێت له‌لایه‌ن لایه‌نی به‌رپرسه‌وه.
3. دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێكی توێكاری پزیشكی تایبه‌ت به‌هه‌موو ئه‌و
توێكارییانه‌ی كه‌پێویستن بكرێن بۆ هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه بۆئه‌وانه‌ی
كه‌گرێبه‌ستی هاوسه‌ری ده‌به‌ستن له‌لایه‌ن ده‌زگای ته‌ندروستییه‌وه. |