|
ژن له‌یاساكانی كۆماری
لوبنان-
به‌شی چواره‌م
نووسینی/ غاده حمدان 28-6-2011
و. پارێزه‌ر/ ئومێد حسێن
به‌شی چواره‌م
شه‌شه‌م/ ژن و ده‌سه‌ڵاتی رێوشوێنی (إجرائی):
ده‌سه‌ڵاتی رێ وشوێنی بارودۆخ و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت
ده‌گرێته‌وه تاكو ئه‌مرۆ ژنانی لوبنان نه‌گه‌یشتونه‌ته ناوه‌ندی
وه‌زاره‌ت به‌جاوپۆشی له‌بوونی توانای به‌رز له‌نێوان ژناندا.
حه‌وته‌م/ ژنانی لوبنان له‌ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان:
لوبنان دانیناوه به‌مافه سیاسییه‌كانی ژنان له‌ساڵی (1953)وه، یه‌كه‌م
ژن كه‌چووه‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه له‌ساڵی (1963)دابوو، دواتر
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی ساڵی (1992، 1996، 2000)
سێ (3) ژن توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن و ده‌نگێكی زۆر كۆبكه‌نه‌وه و
بوونی خۆیان بسه‌لمێنن له‌ناو په‌رله‌ماندا و ئه‌وه دووپات بكه‌نه‌وه
كه‌ژنانیش توانایان هه‌یه به‌شداری بكه‌ن له‌ناوه‌نده‌كانی بڕیاردا.
هه‌شته‌م/ ژنانی لوبنان له‌سلكی دادوه‌ریدا:
له‌كۆتایی هه‌ژده‌كان و سه‌ره‌تای نۆزده‌كاندا ژنانی لوبنان چوونه ناو
سلكی دادوه‌ریه‌وه و دانیشتنه‌كانی دادگاییان به‌ڕێوه‌ده‌بردو حوكمیان
ده‌كرد به‌ناوی گه‌لی لوبنانه‌وه .
به‌پآی ئه‌و سه‌رژمێریه‌ی كراوه له‌ساڵی (2000)دا ژماره‌ی دادوه‌ره
ژنه‌كان بریتی بووه له(68) دادواه‌ر له‌كۆی (364) دادوه‌ر له‌دادگای
دادوه‌ریدا (القضاء العدلی)، و (6) دادوه‌ری ژن له‌كۆی (34) دادوه‌ر
له‌دادگای كارگێڕیدا (القچا و الڕداری)، و یه‌ك(1) دادوه‌ری ژنیش
له‌ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری ده‌وڵه‌تدا هه‌بووه.
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كه‌پارێزگاری له‌هه‌موو هاوڵاتیان ده‌كات و
مافه‌كانیان دابینده‌كات درێغی نه‌كردووه جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ناویشیاندا رێككه‌وتننامه‌ی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی
هه‌موو شێوه‌كانی جیاكاری دژی ژنان له‌یاسای لوبنانیدا ئه‌مه‌ش له‌كاتی
بوونی جیاوازی له‌یاسای رێوشوێنی دادگایكردنی شارستانی (قانون اصول
المحاكمات المدنية) له ماده (2)دا.
هه‌ربۆیه تاكو ئێستاش ژنانی لوبنان تێده‌كۆشن له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی
مافه‌كانیان و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانیش هه‌موو هه‌وڵێكیان خستۆته‌گه‌ڕ
بۆ گه‌یشتن و ده‌ستخستنی ئه‌و یه‌كسانییانه به‌شێوه‌یه‌كی كرداری، بۆ
ئه‌مه‌ش پشت ده‌به‌ستن به‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی لوبنانی بۆ
داواكردنی یه‌كسانی بۆ ژنان و رێزگرتنی مافه‌كانیان وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی تر.
له‌م بواره‌دا لوبنان ئیمزا (واژۆ)ی كردووه له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی
رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌موو شێوه‌كانی توندوتیژی دژی ژنان كه‌ئه‌مه‌ش جێگه
و پله‌یه‌كی پرشنگدار داگیرده‌كات بۆ پاراستنی مافه‌كانی ژنان
به‌چاوپۆشیكردن له‌و (تحفڤ)اتانه‌ی كه‌هه‌یه‌تی له‌سه‌ری.
نۆیه‌م/ یاسا و ژن له‌كاردا :
یاسای كار‌و مه‌رسومی ئیشتراكی ژماره (112) له‌یاساكان و سیستمه‌كانی
فه‌رمانبه‌ران جیاوازی نه‌كردووه له‌نێوان ژن وپیاودا له‌مافی كاركردن و
ڕه‌خساندنی هه‌لی فه‌رمانبه‌ری، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا بیری یاسایی نییه
كه‌پشتگیری ره‌خساندنی هه‌لی یه‌كسان بكات بۆ فه‌رمانبه‌ران له نێوان ژن و
پیاودا.
یاسای فه‌رمانبه‌ران جیاوازی نه‌كردووه له‌كرێدا له‌نیوان فه‌رمانبه‌رانی
پیاو و ژن‌دا له‌كه‌رتی گشتیدا (كرێی یه‌كسان بۆكاری یه‌كسان)، هه‌روه‌ها
یاسای كار دانیناوه به‌كرێی یه‌كسان بۆ كاری یه‌كسان له‌نێوان ژن و پیاوه
كرێكاره‌كاندا، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی ئه‌مانه له‌كه‌رتی تایبه‌تیدا
له‌هه‌ندێ كاتدا جیاوازه له‌ده‌قه یاساییه‌كان بۆیه ده‌بینین كرێكاره
ژنه‌كان له‌پێناو پێداویستییه مادییه هه‌نووكه‌ییه‌كانیاندا زۆریان
لێده‌كرێ بۆ به‌ستنی گرێبه‌ستی كار كه‌ناگونجآ له‌گه‌لڕ كرێكه‌یاندا.
ئاسایشی فه‌رمانبه‌رێتی مافێكه بۆ هه‌موو كرێكاره‌كان له‌هه‌ردوو كه‌رتی
گشتی و تایبه‌تی، به‌ڵام پیاده‌كردنی جیاوازه به‌رێژه‌ی جیاواز له‌سیستم و
یاساكاندا له‌هه‌ندآ بواردا.
1- به‌رده‌وامی كار:
ماده‌ی (29) خاوه‌ن كاری ئاگاداركردۆته‌وه له‌وه‌ی كه‌ژن كارپێبكات یان
ئاگاداری بۆ ده‌ربكات له‌ماوه‌ی منداڵبوونه‌كه‌یدا.
2- مۆڵه‌تی دایكایه‌تی:
ماده‌ی(28) له‌یاسای كار ماوه‌ی مۆڵه‌تی دایكایه‌تی دیاریكردووه به(7)
هه‌فته بۆ ئه‌و كرێكاره ژنانه‌ی كه له‌كه‌رتی گشتی كارده‌كه‌ن، ماده
(38) له‌مه‌رسومی ئیشتراكی ژماره (112)ی هه‌مواركراو به‌پێی یاسای ژماره
(48) مۆڵه‌تی دایكایه‌تی دیاریكردوه به(60) رۆژ بۆ ئه‌و ژنه
فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له‌كه‌رتی گشتیدان.
ماوه‌ی مۆڵه‌تی دایكایه‌تی له‌نێوان فه‌رمانبه‌ره ژنه‌كان و له‌نێوان ئه‌و
ژنانه‌ی به‌كرآ ئیشده‌كه‌ن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان
بۆمانده‌رده‌كه‌وێ كه‌لوبنان تائێستا دانینه‌ناوه به‌رێككه‌وتننامه‌ی
ژماره (103) له‌رێككه‌وتننامه‌كانی رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی
كه‌په‌یوه‌ندیداره به‌مۆڵه‌تی دایكایه‌تی.
3 - چاودێری كردنی منداڵ:
ماده‌ی (34) له‌یاسای كار جیاكارییه‌كی باشی (ایجابی) كردووه، كه‌ده‌بینین
مافیداوه به‌كرێكاری ژن كه‌پشووبدات بۆ ماوه‌یه‌ك كه له(یه‌ك) كاتژمێر
كه‌متر نه‌بێت هه‌رچه‌نده كاتژمێره‌كانی كار زیادبكات له(پێنج) كاتژمێر
ئه‌وه ئه‌بآ ئه‌و پشووه بدات بۆ شیردان و گرنگیدان به‌منداڵه‌كان.
4- چاودێری ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی كار بۆ ژن:
ماده‌ی (27) له‌یاسای كار ڕێگه‌یگرتووه له‌كارپێكردنی ژنان له‌و پیشه‌سازی
و كارانه‌ی كه‌كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی خۆی و ته‌ندروستی
منداڵه‌كه‌ی و ته‌ندروستی كۆرپه‌كه‌ی (ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ژنه سكی
هه‌بوو).
ده‌یه‌م/ رووه‌كانی جیاكاری دژی ژنان:
له‌خواره‌وه گرنگترین رووه‌كانی جیاكاری دژی ژنان ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه‌یاسای
لوبنانی له‌خۆیگرتووه له‌بواری كار و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا:
1- قه‌ره‌بووكردنی خێزانی (التعویض العائلی)/
ماده‌ی (3) له‌مه‌رسومی ئیشتراكی ژماره (3950) له‌یاسای فه‌رمانبه‌ران و
ماده (46) له‌یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌م دووانه مافیان داوه
به‌فه‌رمانبه‌ر یان كرێكار كه‌سود وه‌ربگرآ له‌قه‌ره‌بووكردنی خێزانی.
2- سیستمی كۆتایی هاتن و خانه‌نشینی/
ماده (26) له‌مه‌رسومی ژماره (47) له‌سیستمی خانه‌نشینی (ێرف)
له‌به‌رواری (19/6/1983) ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ژنه
خانه‌نشینه‌ی كه‌مردووه بێبه‌شده‌كات له‌سودوه‌رگرتن له‌مووچه‌ی
خانه‌نشینییه‌كه‌ی ته‌نها به‌چه‌ند مه‌رجێكی دیاریكراو نه‌بێت.
3-چاره‌سه‌ركردن )الگبابه والڕستشفا و(/
ماده‌ی (10) له سیستمی كه‌ڵك وه‌رگرتن و خزمه‌تگوزاری بۆ هاوكاریكردنی
فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت، ماده (14) له‌یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
جیاوازییان كردووه له‌نێوان ژن وپیاودا له‌رووی سوودوه‌رگرتن له‌هه‌مان
ئه‌و مافانه له‌ناو ئه‌ندامانی خێزاندا له‌سه‌ر ئاستی (گبابه واستشفا و
و.... تد) له‌خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌چاوپۆشیكردن
له‌به‌شداری ژنان به‌هه‌مان رێژه‌ی به‌شداری پیاوان (فه‌رمانبه‌ر بێت یان
كرێكار).
4- كه‌رتی كشتوكالڕ/
مادده‌ی (7) له‌یاسای كار هاتووه كرێكارانی كه‌رتی كشتوكاڵ و ئه‌وانه‌ی
كه له‌ناو ماڵدا كارده‌كه‌ن (كه‌زۆربه‌یان ژنن) به‌ده‌ریكردوون (استثناء)
له‌یاسای كار، هه‌روه‌ها یاسای كار‌و یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كرێكارانی
ناوكه‌رتی كشتوكاڵ ناگرێته‌وه. |