|
به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌یسبوك
ده‌نگۆی داخستنی سایته‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه
جوتیار خالد 11-1-2011
به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌یسبوك هه‌واڵی داخستنی ماڵپه‌ڕه نیوملیارییه‌كه‌یان
ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له‌ناو تۆرِه‌كانی ئه‌نته‌رنێتدا بڵاوبووه‌ته‌وه،
به‌هۆی ئه‌و فشاره زۆره‌ی له‌سه‌ر ده‌سته‌ی كارگێڕیی ماڵپه‌ره‌كه
دروستبووه، فه‌یسبووك له 15/3 دا داده‌خرێت.
ئه‌م هه‌واڵه ته‌نها پشت به‌و لێدوانانه ده‌به‌ستێت كه گوایه مارك
زوكه‌ر بێرگ دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك به‌ماڵپه‌ڕی weekly
world news راگه‌یاندووه كه‌تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ماڵپه‌ڕه‌كه
داده‌خرێت چونكه له كۆنترِۆڵ ده‌رچووه كه ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كی زۆری
له‌لای به‌كارهێنه‌ران و شه‌یدایانی فه‌یسبووكدا دروستكرد.
به‌ڵام دوێنێ 10-1 په‌یجی ره‌سمی فه‌یسبووك له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی
رایگه‌یاند: ئێمه هیچ بروسكه‌یه‌كمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه سه‌باره‌ت
به‌داخستنی فه‌یسبوك، بۆیه هه‌میشه به‌م شێوه‌یه له‌كاركردن به‌رده‌وام
ده‌بین، ئێمه تازه ده‌ستمان پێكردووه‌و بۆ هیچكوێش نارِۆین.
|