|
بازرگانی سێكسی له‌عیراقی دوای
سه‌دامدا
و/ نه‌وشیروان ئه‌حمه‌د 13-11-2011
له‌كاتی هێرش و په‌لاماره‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه تا ئێستا
بۆسه‌ر عیراق، به‌هه‌زاران له‌ژنان و كچان به‌مه‌به‌ستی سێكسی بازرگانیان
پێوه ده‌كرێت.
به‌پێی راپۆرتێكی دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند كه‌باره‌گاكه‌ی
له‌له‌نده‌نه له‌كاتی هێرش و په‌لاماره‌كانی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆسه‌ر عیراق له‌مانگی ئازاری 2003وه تا ئێستا، زیاتر
له 5000 له‌كچان و ژنان بازرگانی سێكسییان پێوه‌ده‌كرێت و زۆربه‌ی
قوربانییه‌كانیش له‌سوریان.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته سه‌ره‌تاییانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌وه
كه له 9-11 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌دوای سوریا ئوردون به‌پله‌ی دووه‌م
دێت له‌ڕووی بازرگانیكردن به‌ژنانه‌وه.
ئه‌م دوو وڵاته تاڕاده‌یه‌ك سیاسه‌تێكی لیبرالیان هه‌یه له‌پێدان و
دابینكردنی ڤیزا بۆ ئاواره‌كان له‌كاتێكدا كه بواره‌كانی كاركردنیان بۆ
سنورداركردوون.
راپۆرته‌كه ده‌ریده‌خات كه ئه‌م دوفاقییه، ژنان ده‌خاته به‌رده‌م
مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له گه‌ڕان به دوای به‌ده‌ستهێنانی پاره‌دا له
رێگه‌ی له‌شفرۆشیه‌وه‌و وه كردنیان به له‌شفرۆش له‌لایه‌ن خێزانه‌كان و
تۆڕ‌و بانده‌كانه‌وه.
هه‌ردوو حكومه‌ت، حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون
له‌خستنه‌ڕووی كێشه‌ی بازرگانی له‌شفرۆشیدا، راپۆرته‌كه ئه‌وه‌ش
ده‌خاته‌ڕوو كه له ده‌ستوری عیراقدا هیچ یاسایه‌ك نیه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی
بازرگانیكردن به ژنان و منداڵان و هه‌روه‌ها بازرگانی له‌شفرۆشی
وكۆیلایه‌تی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش حكومه‌تی عیراق له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌كان
سه‌ركه‌وتوونه‌بووه له‌دۆزینه‌وه‌و دادگاییكردنی بازرگانه‌كان یان
به‌رگریكردن له‌قوربانیه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌نانه‌ت حكومه‌ت زۆر جار
سزای قوربانیه‌كان ده‌دات و ده‌یانخاته به‌ندینخانه‌وه .
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك به‌ناوی "كرامتنا" واته (ئابڕومان)، له‌قۆناغی یه‌كه‌می
پرۆژه‌یه‌كدایه بۆ دیاریكردنی ته‌واوی ئه‌وبوارانه‌ی بازرگانیكردن به
مرۆڤه‌وه كه تێیدا به‌خراپی سود له‌ژنانی عیراقی وه‌رگیراوه،
پێشكه‌شده‌كات.
ئه‌مه‌ش پشتده‌به‌ستێ به‌شیكاری ئه‌و سه‌رچاوه‌و زانیاریانه‌ی
له‌به‌رده‌ستدان و له‌لایه‌ن رێكخراوه ناحكومی و نێو ده‌وڵتیه‌كانه‌وه
كۆكراونه‌ته‌وه، له‌قۆناغی دواتریشدا لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان چاوپێكه‌وتن
له‌گه‌ڵ قوربانیه‌كاندا ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئیمان ئه‌بو عه‌تا كه‌دامه‌زرێنه‌رو به‌ڕێوبه‌ی دامه‌زراوه‌كه‌یه ده‌ڵێت
ئه‌وه‌ی كه له‌نێو ئه‌م راپۆرته‌دا خراوه‌ته‌ڕوو پارچه‌یه‌كی بچوكه
له‌شاخێكی سه‌هۆڵین، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌كاركردن بۆ ئاشكراكردن و
خستنه‌ڕووی راستییه شاراوه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌نجامدانی
لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد‌و لێپرسینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌ك كه‌جیهان بتوانێت روبه‌ڕووی ئه‌و
جۆره بازرگانیكردنه له‌جیهانی عه‌ره‌بیدا ببێته‌وه.
ڕاپۆرته‌كه باسی ره‌وشی له‌یلا ده‌كات ،كه‌ئاواره‌یه‌كی عیراقیه له‌وڵاتی
سوریا‌و له‌گه‌ڵ دایك و براكانیدا ده‌ژی و كاركردنی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی لێ
قه‌ده‌غه‌كراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئاواره‌یه.
له‌یلا له‌ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه له‌لایه‌ن دایكییه‌وه ناچاركراوه
كه‌وه‌ك له‌شفرۆش كار له‌یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌دا بكات له‌پێناو دابینكردنی
بژێوی خێزانه‌كه‌ی.
هه‌رچه‌نده سوریا‌و ئوردون شوێنی سه‌ره‌كین له‌ڕووی بازرگانیكردن به
له‌شفرۆشیه‌وه به‌ڵام چه‌ندین وڵاتی تری ناوچه‌كه‌ش كوێت، لوبنان، ئێران،
ئیمارات و سعودیه له‌م كاره‌دا تێوه‌گلاون.
لێكۆڵینه‌وه‌ی (ئابڕومان) ده‌ریده‌خات كه بێسه‌روبه‌ری و بێیایاسی وای
له‌خه‌ڵك كردووه كه‌بێده‌سه‌ڵات بن له‌به‌رامبه‌ر بازرگانیكردن به
مرۆڤه‌وه، ژنان زۆرترین كاریان تێكراوه. پشت گوێخستنی چاره‌سه‌ركردنی
كێشه كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات دارانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر بووه
به‌هۆی دروستكردنی بارێك كه تێیدا تاوانه‌كانی دژی ژنان پشت گوێخراون، وه
تاوانبارانیش به‌بێ سزا بۆی ده‌رده‌چن. |