|
داواده‌كرێت ماچكردن
له‌شوێنی كاركردندا قه‌ده‌غه‌بكرێت
و/ والی شێخ عه‌لی 14-8-2011
له‌ئه‌ڵمانیا كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ئه‌ته‌كیه‌ت و هه‌ڵسوكه‌وتی
كۆمه‌ڵایه‌تی، داواده‌كات ماچكردن له‌شوێنی كاركرندا قه‌ده‌غه‌بكرێت.
كۆمه‌ڵه‌ی كینگ ده‌ڵێت ماچكردنی رومه‌تی یه‌كتری له‌كاتی سه‌لامكردنی
هاوكارانی فه‌رمانگه‌و شوێنه ره‌سمییه‌كاندا له‌لای زۆربه‌ی ئه‌ڵمانه‌كان
شتێكی بێزاركه‌ره.
هانس میشێل كله‌ین سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه رایگه‌یاند كه له‌و باره‌یه‌وه
چه‌ندین ئیمه‌یڵی له‌كارمه‌ندانه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه‌تێیدا
نبگه‌رانی خۆیان له‌و جۆره ماچه ده‌ربڕیوه، بۆیه كله‌ین ئامۆژگاری
خه‌ڵك ده‌كاتن له‌باتی ماچ ته‌نها ته‌وقه‌ی ته‌قلیدی بكه‌ن.
هاوكات كله‌ین له‌لێدوانێكدا بۆ BBC دانی به‌وه‌شدا نا كه موسته‌حیله
بتوانرێت ماچ به‌ته‌واوه‌تی یان به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌شوێنی كاردا
قه‌ده‌غه‌بكرێت به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت: هاوكات پێویسته ئه‌و كه‌سانه
بپارێزین كه نایانه‌وێت ماچبكرێن.
كله‌ین وتیشی: "بۆیه ئێمه پێشنیارده‌كه‌ین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێیان
ناخۆش نیه ماچ بكرێن ده‌توانن له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی بچووك بینوسن و
له‌سه‌ر مێزه‌كانی خۆیان داینێن".
كله‌ین ده‌ڵێت ته‌نها له‌مساڵدا 50 ئیمه‌یڵی به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه
ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ماچكردنی رۆژانه‌ی روومه‌ت جا یه‌كێكیان بێت یان
هه‌ردوو روومه‌ت، له‌كاتی سه‌لامی كاركردندا زیادیكردووه.
ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته نمونه‌ی هه‌ڵسوكه‌تی ئه‌ڵمانه‌كان نیه،
به‌ڵكو له‌شوێنه‌كانی تری وه‌ك ئیتاڵیا، فه‌ره‌نساو باشوری ئه‌مریكاوه
هاتووه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كولتورێكی دیاریكراو كه‌ئه‌ڵمانه‌كان ده‌ڵێن
ئێمه حه‌زمان لێی نیه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه روپێوییه‌كی ئه‌نجامداوه كه
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی زۆربه‌ی خه‌ڵك حه‌زیان له‌و ماچه نیه، خه‌ڵك
هه‌ستده‌كات ئه‌و ماچه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان دیارده‌یه‌كی سێكسییه‌و
شێوازێكه له‌په‌یوه‌ندی جه‌سته‌یی كه ره‌نگه له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه بۆ
نزیكبوونه‌وه له‌خانمان به‌كاربهێنرێت.
وتیشی: ئه‌وروپا دووری سروشتی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان ژن و پیاو پێویسته
نزیكه‌ی 60 سم بێت و ده‌بێت ئه‌وه ره‌چاوبكرێت.
كۆمه‌ڵه‌ی كینگ پێشتریش كێشه‌ی په‌یوه‌ندیداری چاره‌سه‌ركردووه‌و
باره‌گه‌كاكه‌ی له‌خۆرئاوای ئه‌ڵمانیایه.
سه‌رچاوه: BBC |