|
مه‌ترسیدارترین شوێنی جیهان
بۆ ژنان
و/ لیندا 17-7-2011
پسپۆڕانی مه‌سه‌له ره‌گه‌زییه‌كان سه‌باره‌ت به بارودۆخی ژنانی وڵاتانی
جۆراوجۆر (ئه‌فغانستان)یان به "مه‌ترسیدارترین شوێنی جیهان بۆ ژنان"
ناساند.
ئه‌م توێژینه‌وانه له لایه‌ن رێكخراوی رۆیته‌رز – تامسۆن جێبه‌جێكراوه و
ئه‌نجامی لێوه‌رگیراوه كه توندوتیژی و هه‌ژاری له ئه‌فغانستاندا ده‌ستی
داوه ده‌ستی یه‌كتر تا خراپترین هه‌لومه‌رج بۆ ژنانی ئه‌م وڵاته دروست
بكات.
كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فغانستان:
پاش ئه‌فغانستان، كۆماری دیموكراتیكی كونگو و پاكستان له بواری خراپی
بارودۆخی ژنان له ریزی دووهه‌م و سێیه‌مدا دانراون، پاشان هیندووستان به
هۆی زۆر كوشتن و بڕینی كۆرپه‌ی كچ و په‌ره‌سه‌ندنی بازرگانی سكسی پله‌ی
چواره‌می له خۆ گرتووه.
سۆمالی له ریزی پێنجه‌مدایه:
(ئانتۆنیلا نۆتاری) به‌رپرسی گرۆپی (ژنانی ئاڵوگۆڕ) ده‌ڵێت: "درێژه‌پێدانی
گوشار و بێ ئاسایشی، هێرشی ئاسمانی ناتۆ و به‌ها كلتۆریه‌كانی ئێستا ده‌ستی
داوه‌ته ده‌ستی یه‌ك و ئه‌فغانستانی كردووه‌ته یه‌كێك له‌مه‌ترسیدارترین
شوێنه‌كانی جیهان بۆ ژنان."
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "جیا له‌مه‌ش ئه‌و ژنانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت
ده‌نگیان به‌رز بكه‌نه‌وه یان به دوای به‌ده‌ستهێنانی پێگه‌یه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تین كه ده‌توانێ ره‌خنه له چوارچێوه داخراوه‌كانی ره‌گه‌زی
بگرێت، وه‌كو كار له هێزی پۆلیس یان بێژه‌ری و كاركردن له به‌رنامه
میدیاییه‌كاندا به‌گشتی ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه و ته‌نانه‌ت زۆرجار
زۆربه‌یان ده‌كوژرێن."
له‌م توێژینه‌وه مه‌یدانیه‌دا له دوو سه‌د سێنزه پسپۆڕ له پێنج
كیشوه‌ری جۆراوجۆری جیهاندا له سه‌ر هه‌ندێ بنه‌ما وه‌ك راده‌ی مه‌ترسی،
ئاستی ئیمكاناتی ته‌ندروستی، توندوتیژی، كاتۆری جیاكاری و قاچاخی مرۆڤ
پۆلێن كراون.
له سه‌ر ئه‌م پۆلێن كردنه جیا له‌وه‌ی كه ئه‌فغانستان به‌گشتی به
مه‌ترسیدارترین شوێنی جیهان بۆ ژنان دانراوه، له سێ بواره‌كه‌ی تردا
ئاستی ئیمكاناتی ته‌ندروستی، توندوتیژی و نه‌بوونی هه‌ل بۆ سه‌رچاوه‌ی
ئابوری بۆ ژنان به خراپترین شوێن بۆ ژنان دانراوه.
به پێی وه‌رگرتنی ئه‌م راپۆرتانه راده‌ی مردنی دایكان له ئه‌فغانستاندا
به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار روو له زیادبوونه، پزیشكی تایبه‌ت بۆ ژنان
سنورداره، بۆ ژنان هیچ جۆره مافێكی ئابوری دانه‌نراوه.
(مۆنیكا ویلا) به‌رپرسی رێكخراوی رۆیته‌رز- تامسۆن ده‌ڵێت: "ئه‌م
توێژینه‌وه مه‌یدانیه پیشانده‌دات كه "مه‌ترسییه شاراوه‌كان" وه‌كو
نه‌بوونی سیستمی په‌روه‌ده و فێركاری یان ئیمكاناتی ته‌ندروستی ده‌توانێت
له ئاستی مه‌ترسییه جه‌سته‌ییه‌كان كوشنده بێت وه‌كو لاقه‌كردن و
كوشتن."
جیا له ئه‌فغانستان، پاكستان به پێی زیاترین سه‌رژمێریی راده‌ی كوشتن به
هۆی نامووس و هاوسه‌رگیری خوار ته‌مه‌ن یاسایی له‌م پێڕست و پۆلێنه‌دا
دانراوه.
سه‌رچاوه:
BBCPERSIAN.COM
|