|
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی
گه‌رما ده‌وامی فه‌رمانگه حكومییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراقی راگرت
1-8-2011
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ی گه‌رمایه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری
عیراقی گرتۆته‌وه، ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌وامی
سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی راگرت.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا
هاتووه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق
گه‌یشتۆته سه‌رووی 50 ، بڕیاردراوه له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی وڵات‌دا
ده‌وامی ره‌سمی تا كاتێكی نادیار رابگیرێت.
شایانی باسه ئه‌م شه‌پۆله تونده‌ی گه‌رما هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی
مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان و هه‌ر ئه‌مه‌شه پاڵنه‌ری بڕیاری راگرتنی ده‌وامی
ئاسایی فه‌رمانگه حكومییه‌كان. |