|
ژنانی ئه‌فغانستان بۆکس بۆ یه‌کسانی
ده‌وه‌شێنن
مایک سۆمسۆن
و/ حه‌کیم ش. حه‌مه
19-11-2011
به‌شداریکردن له چالاکی وه‌رزشی بۆ ژنان شتێکی تازه‌یه له ئه‌فغانستان،
وه هه‌ندێکیان سوود له‌م ئازادیه وه‌ر‌ده‌گرن به له‌ده‌ستکردنی
ده‌ستکێشی بۆکسینگ بۆ به ده‌ستهێنانی یه‌کسانی.
هه‌موو ئه‌و چالاکییه وه‌رزشیانه له‌یاریگای سه‌ره‌کی کابوڵ
ئه‌نجامده‌درێن، که ئه‌م شوێنه هه‌مان ئه‌و شوێنه‌یه که رژێمی تالیبان
به‌کاریده‌هێنا بۆ جه‌لدلێدان وه ته‌نانه‌ت له‌سێداره‌دانی ژنان، به‌ڵام
دیاره ئه‌و سه‌رده‌مه تێپه‌رِیوه که ژنانی بێبه‌ش ده‌کرد له چالاکیه
وه‌رزشیه‌کان.
نزیکه‌ی 20 ژنی گه‌نج که سه‌رپۆش و ده‌ستکشی بۆکسینگیان له‌ده‌ستدابوو،
سه‌رگه‌رمی راهێنان بوون.
سۆنیا که کچه‌هه‌ر‌زه‌کارێکی قژرِه‌ش بوو باسی له یه‌که‌م ساته‌وه‌ختی
خۆی کرد له بۆ کیک بۆکسینگ و وتی، " یه‌که‌م لێدان که لێمدرا له‌لوتم بوو
که ئازارێکی زۆری هه‌بوو، وه خوێن له لوتمه‌وه هات، به‌ڵام پاش
ماوه‌یه‌ک ئازاری نه‌ما."
سۆنیا کیکبۆکسینگی به‌جدی وه‌رگرتبوو هه‌روه‌ک هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی که
له‌وێ بوون وه هیوای ئه‌وه‌ی ده‌خواست که له ئاینده‌دا ئه‌و ئه‌زموونه
په‌یدا بکات بۆ ئه‌وه‌ی له ئۆڵه‌مپیاتدا به‌شداری بکات.
پرسیاری ئه‌وه‌م له سۆنیا کرد که له وڵاتیکدا ژماره‌یه‌کی زۆر له
پیاوان رێگه‌ناده‌ن به ژنه‌کانیان که ماڵ جێبێڵن ته‌نانه‌ت بۆ ئێشکی
تایبه‌تیش، نه‌ک بۆ یاری کیک بۆکسینگ، هه‌ڵویستی خێزانه‌که‌ی تۆ چیه بۆ
کردنی ئه‌و وه‌رزشه‌ی که تۆ ده‌یکه‌یت؟
سۆنیا وتی له سه‌ره‌تادا باوکم پێی ناخۆش بوو بۆ ئه‌وه وه چه‌ندجارێکیش
داوای لێکردم که واز بێنم، به‌ڵام دواتر رازی بوو، به بیانووی ئه‌وه‌ی
که وه‌رژش کردن باشه بۆ ته‌ندروستیم.
سۆنیا باسی ئه‌وه‌ی کرد که دایکی زۆر هانده‌ری بووه بۆ ئه‌وه‌ی
به‌رده‌وام بێت و وتی: دایکم پێم ده‌ڵیت که راهێنانی زۆر بکه‌م وه پاشان
له پاڵه‌وانیه‌تیه‌کی بیانی به‌شداری بکه‌م و پاشان وه‌ک پاڵه‌وان
بگه‌رِیمه‌وه بۆ وڵات.
راهێنه‌ره‌که‌یان، که ناوی ناسر بوو و پیاوێکی ته‌مه‌ن 45-50 ساڵان بوو،
باسی له‌وه ئاسته‌نگانه کرد که روبه‌رِویان ده‌بێته‌وه، باسی له‌وه‌کرد
که زۆر له‌خێزانه‌کان پێیان ناخۆشه کچه‌کانیان جلوبه‌رگی وه‌رزشی
له‌به‌ربکه‌ن.
ئه‌و وتی: ئێمه ناتوانین زۆر له‌و که‌سانه بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به
کچه‌کانیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لێره راهێنان بکه‌ن به‌ڵام پێم باشه ئه‌و
خێزانانه‌ی رێگه به‌کچه‌کانیان ده‌ده‌ن بۆ وه‌رزشکردن، ئازادیشیان بکه‌ن
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وه‌رزشه‌ی که کچه‌کانیان حه‌زی لێده‌که‌ن چونکه
هه‌ندێك له‌خێزانه‌کان رێگه‌ناده‌ن که کچه‌کانیان یاری کیکبۆکسینگ بکه‌ن.
به‌خۆشحاڵییه‌وه تارین که یه‌کێکی تربوو له کچه وه‌زشکاره‌کان ئاماژه‌ی
به‌وه‌دا که خێزانه‌که‌ی هیچ لارییه‌کی نیه له‌وه‌ی ئه‌و وه‌رزشه بکات.
تارین وتی: " من حه‌زم له‌شه‌ڕکردن نیه به‌ڵام له‌کاتی پێویستدا،
حه‌زده‌که‌م توانای ئه‌وه‌م هه‌بێت به‌رگری له‌خۆم بکه‌م.
وتیشی: " لێره ژماره‌یه‌کی زۆر کورِی سه‌ر شه‌قام هه‌یه که کچان
هه‌راسان ده‌که‌ن و پێیان وایه که ژنان لاوازن، به‌ڵام ئێستا چانسی
ئه‌وه‌مان هه‌یه که‌بۆیان بسه‌لمێنین که ئه‌وان هه‌ڵه‌ن، وه ده‌تونین
به‌رگری له خۆمان بکه‌ین له‌دژی ئه‌وانه‌ی بێرِیزیمان به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن.
دواتر پرسیاری ئه‌وه‌م لێکرد که ئایا تا ئێستا له که‌ست داوه؟
له‌وه‌ڵامدا وتی: " به‌ڵێ له‌و ماوه‌یه‌ی پێشوو له کتێبخانه‌یه‌ک بووم،
کۆرِیک دوام که‌وتبوو وه ده‌ستی له جانتاکه‌ی پشتم دا، یه‌که‌م جار هیچم
نه‌کرد، به‌ڵام بۆ جاری دووه‌م که ئه‌وه‌ی دوباره‌کرده‌وه، بۆکسێکم لێدا،
ده‌م و لوتی پرِبوون له خوێن، هه‌ستم کرد هاورێکانی گاڵته‌ی پێده‌که‌ن و
پێیان ده‌وت که ئه‌وه شه‌رمه بۆ تۆ که کچ لێت بدات، پێم وانیه ئه‌و
كوڕه جارێکی تر ژن هه‌راسان بکات و ئێستا ده‌زانێت چۆن هه‌ڵسوکه‌وت
به‌رامبه‌ر به‌ژنان بكات"
تارین له‌کولێژی پزیشکی وه‌رگیراوه وه ده‌بێت به‌پزیشك به‌ڵام وادیاره
ئه‌وکه‌سانه چاره‌سه‌رنه‌کات که خۆی لێداون و وتی: " کاتیک من له‌که‌سێکم
دا، هه‌رگیز ناچم چاره‌سه‌ریشی بکه‌م، چونکه ده‌بێت ئه‌و که‌سه له
هه‌ڵه‌کانی خۆیه‌وه فێر بێت."
پاش ده‌یه‌یه‌ک له‌شه‌ڕ دواین شت که ئه‌فغانستان پێوستیه‌تی بۆ ژنه‌كانی،
شه‌ڕکردنه له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا به‌ڵام بۆ سۆنیا که ئاواته خوازه
له‌هاورِێ بۆکسه‌ره‌کانی ئه‌و توانایه په‌یدابکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
به‌شداریبکه‌ن له ئۆڵه‌مپیاتی ساڵی ئاینده‌ی له‌نده‌ن،که‌برِاوی وایه که
سه‌رکه‌وتنی ئه‌وان له‌بری رق هاورِێکیی بگه‌شێنیته‌وه.
تارین وتیشی: "جیاوازی له‌نێوان ئه‌و شه‌رِه درێژخایه‌نه‌ی ئه‌فغانستان و
شه‌رِی کیک بۆکسینگ ئه‌وه‌یه که یه‌كه‌میان شته‌کان کاولده‌کات وه
ناوبانگی وڵات تێکده‌دات به‌ڵام ئه‌و شه‌رِه‌ی که ئێمه ده‌یکه‌ین له کیک
بۆکسینگدا له‌گه‌ڵ یه‌کتر شه‌رێکی هاورِێیانه‌یه‌و نامه‌یه‌که بۆ ئاشتی."
سه‌رچاوه: بی بی سی |