|
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی
ئه‌لجه‌زیره ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه‌و هۆكاره‌كه‌ی ئاشكراناكات
والی شێخ عه‌لی 21-9-2011
دوێنێ سێشه‌ممه وه‌زاح خه‌نفه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی ئاسمانی
ئه‌لجه‌زیره رایگه‌یاند كه واز له‌كه‌ناڵه‌كه ده‌هێنێت به‌ڵام ئاماژه‌ی
به‌هۆكاره‌كه‌ی نه‌دا.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خه‌نفه‌ر له‌كاتێكدایه كه ئه‌و كه‌ناڵه رۆڵێكی
به‌رچاوو كاریگه‌ر ده‌بینێت له‌ڕوماڵكردنی ئه‌و بزوتنه‌وه ناڕه‌زاییه
بێوێنانه‌ی جیهانی عه‌ره‌بی هه‌ژاندووه.
خه‌نفه‌ر وتی یاداشتی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی به ئیمه‌یڵ ناردووه بۆ
كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه، هه‌روه‌ك له‌سه‌ر ئه‌كاونتی خۆی له‌ماڵپه‌ڕی
تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه كه بڕیاریداوه واز له‌و كه‌ناڵه بهێنێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره وتیشی ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی كه‌ناڵه‌كه تاووتوێ ئه‌و پرسه‌ی كردووه‌و ئاره‌زووی
خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه، ئه‌ویش تێگه‌یشتنی بۆ
ئاره‌زووه‌كه‌ی بووه‌و بڕیاره‌كه‌ی قبوڵكردووه.
هاوكات به‌یاننامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره رایگه‌یاند كه شێخ ئه‌حمه‌د
بن جاسم ئال سانی كه یه‌كێكه له‌ئه‌ندامانی خێزانی فه‌رمانڕه‌وا
له‌قه‌ته‌رو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمپانیای حكومی گازه پۆسته‌كه‌ی
خه‌نفه‌ری وه‌رگرتووه.
خه‌نفه‌ریش له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌خودی ئه‌لجه‌زیره بڵاوكرده‌وه
رایگه‌یاند له‌وه‌ته‌ی ده‌ستبه‌كاربووه ئامانجێكی بۆ خۆی دیاریكردووه كه
ئه‌ویش ئه‌وه بووه ئه‌لجه‌زیره ببێته پێشه‌نگ له‌بواری میدیای جیهانی و
ئه‌م ئامانجه‌ش به‌دیهاتووه.
جێی ئاماژه‌یه له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ئه‌لجه‌زیره‌وه له‌ساڵی 1996 ،
ئه‌و كه‌ناڵه بووه‌ته به‌هێزترین كه‌ناڵی هه‌واڵی له‌ڕووی سه‌رنجڕاكێشانی
زۆرترین بینه‌ری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، هه‌میشه‌ش له‌گه‌ڵ
چه‌ندین حكومه‌تی رۆژئاوایی و عه‌ره‌بیدا روبه‌ڕووی گرفتبووه‌ته‌وه.
ئه‌لجه‌زیره كه خاوه‌نه‌كه‌ی حكومه‌تی قه‌ته‌ره به‌به‌رده‌وامی روماڵًی
ئه‌و راپه‌ڕینانه ده‌كات كه‌ئه‌مساڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی تونس و میسر‌و لیبیای
روخاندو خۆی وا ده‌ناسێنێت كه‌ده‌نگی دیموكراسییه له‌ناوچه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ك ئه‌م كه‌ناڵه رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له‌زیادكردنی پله‌وپایه‌ی
ئه‌م وڵاته بچوكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌ب.
له‌به‌رامبه‌ردا ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گیرێت كه ئه‌و كه‌ناڵه سه‌باره‌ت
به‌ڕوماڵكردنی روداوه‌كانی نزیك باره‌گاكه‌ی دوودڵه‌و وه‌ك پێویست گوێی پێ
نادات و كامێراكانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌كاتی مانگێك ناڕه‌زاییه‌كانی
وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌حره‌ین ونبوون كه حكومه‌ت له‌مانگی ئازاردا به‌توندی
سه‌ركوتی كردن.
مانگی نیسانیش غه‌سان بن جه‌دو به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی به‌یروتی
ئه‌لجه‌زیره به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كه‌ناڵه‌كه سه‌باره‌ت
به‌ڕوماڵكردنی كه‌ناڵه‌كه بۆ راپه‌ڕینه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی كه‌ئه‌و
كاته سوریا‌و یه‌مه‌نیشی گرته‌وه، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
چه‌ند بروسكه‌یه‌كی دزه‌كراوی دیبۆلماسی ئه‌مریكیش كه‌ناڵه‌كه به‌ئامێرێك
به‌ده‌ستی دیبلۆماسیه‌تی قه‌ته‌رییه‌وه وه‌سفده‌كه‌ن. |