|
وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق 10
هه‌زار پله‌ی دامه‌زراندن راده‌گه‌یه‌نێت
2011-09-21
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌مڕۆ 21/9 له به‌غدای پایته‌خت
سازی ده‌كات، د. مه‌جید حه‌مه‌ده‌مین جه‌میل وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق 10
هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق راده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌باره‌ت به‌و پله وه‌زیفیانه، د.كاروان دزه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی
وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند: ئه‌و پلانه تایبه‌تمه‌نده پزیشكه‌كان و
تاقیگه‌كان و ئیدارییه‌كان و ته‌مریزه‌كان ده‌گرێته‌وه، له سه‌رتاسه‌ری
عیراقیش دابه‌شده‌كرێن به‌پێی پێویستی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان به‌و
هیوایه‌ی كه ئه‌و كه‌موكوڕییانه پڕبكاته‌وه كه له ده‌زگاكاندا هه‌یه.
زیاتر گوتی: له میانه‌ی ئه‌و پله وه‌زیفیانه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
ده‌یه‌وێت خزمه‌تی زیاتر بخاته سه‌ر ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه له دوو ساڵی
رابردوودا پێشكه‌شی هاووڵاتیانی ده‌كات.
PUKmedia |