|
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ: ژنان
بازاڕكردن له‌شوێنه بازرگانییه‌كان وه‌ك له‌ئینته‌رنێت به‌باشتر ده‌زانن
والی شێخ عه‌لی 22-11-2011
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ پاڵپشت به‌ئامارێك كه له‌سه‌ر زیاتر له 3000
هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه، ده‌ریخستووه كه‌بازاڕكردن له‌شوێنه
بازرگانییه‌كان بۆ كڕینی جلوبه‌رگ له‌لای ژنان زۆر له‌هاوتاكه‌ی له‌سه‌ر
ئینته‌رنیێت زیاتر‌و خێراتره.
رۆژنامه‌ی Daily Mail ی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه كه‌ژنان زیاتر چێژ
له‌شوێنه بازگارنییه‌كان وه‌رده‌گرن وه‌ك له‌ئینته‌رنێت له‌به‌رئه‌وه‌ی
یه‌كه‌میان خێراتره‌و كڕینی جلوبه‌رگ له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه شه‌ش
ئه‌وه‌نده‌ی كڕین له‌شوێنه بازرگانییه‌كان، ماندووبوونی ده‌وێت.
ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه كه ژنان مانگانه 22 سه‌عات بۆ
بازاڕكردن له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه به‌كارده‌هێنێت به‌ڵام 18 سه‌عات
له‌شوێنه بازگارنییه‌كان به‌كارده‌هێنێت، وه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا
له‌شوێنه بازرگانییه‌كان نزیكه‌ی 5 جلوبه‌رگ ده‌كڕێت له‌به‌رامیه‌ردا
ته‌نها یه‌ك دانه له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ده‌كڕێت.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه‌ژنان حه‌زیان له‌كڕینی جلوبه‌رگ
نیه له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌و له‌كۆی هه‌ر 10 ژنێك 8 یان حه‌زیان
له‌بازاڕكردنی شوێنه بازرگانییه‌كان هه‌یه له‌به‌رامبه‌ردا هه‌مان رێژه
له‌پیاوان حه‌زیان له‌بازاڕكردنی سه‌ر ئینته‌رنێت هه‌یه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه نزیكه‌ی نیوه‌ی ژنان ده‌ڵێن شێوازی
چێژبه‌خش بۆ به‌سه‌ربردنی كاته‌كانی بێكارییان بازاڕكردنه له‌كاتێكدا
پیاوان بازاڕكردنی ده‌ره‌وه به‌كاتكوشتن له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. |