|
رێژه‌ی توندوتیژی دژی ژنان
له‌مساڵدا به‌رزبووه‌ته‌وه
23-11-2011
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ كه‌وتوون،
ئاماره‌كانی توندوتیژی دژ به‌ژنان رووی له‌به‌رزبوونه‌وه كردووه‌و 11
مانگیشه هیچ ئامارێكی توندوتیژی دژ به‌ژنان له‌لایه‌ن
به‌رِێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی توندتیژییه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش
بووه‌ته هۆی ره‌خنه‌گرتنی چالاكوانانی ئه‌و بواره.
كوردۆ عومه‌ر به‌رِێوه‌به‌ری گشتی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان
رایگه‌یاند: پێدانی ئاماره‌كانی توندوتیژی دژی ژنان بووه به‌ساڵانه،
بۆیه له‌ماوه‌ی 11 مانگی رابردوودا هیچ ئامارێك ئاشكرا نه‌كراوه.
به‌پێی ئاماری ساڵی رابردوو، زیاتر له 34 ژن به‌ئه‌نقه‌ست كوژراون،
به‌ڵام له‌مساڵدا ئه‌و رێژه‌یه به‌رزبووه‌ته‌وه‌و زۆربه‌ی ئه‌و
كوشتنانه‌ش له‌سنوری رانیه‌و قه‌ڵادزێ بوون، ئه‌و ژنانه‌ی كوژراویشن
به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كوژراون‌و ته‌مه‌نیشیان له‌نێوان (19
بۆ 30) ساڵیدا بووه، زۆربه‌شیان كه (80%) پێكده‌هێنێت، شوویان كردووه‌و
باری ئابوریشیان مامناوه‌ندی بووه.
وتیشی:"بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژی، پێویسته به‌رنامه‌یه‌كی
تۆكمه دابنرێت‌و هۆشداریشیدا كه یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی
خێزانی ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وا هیچ ئومێدێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی
ئه‌و رێژه توندوتیژییه نییه".
كوردۆ عومه‌ر دووپاتیشیكرده‌وه، له‌ماوه‌ی ئه‌و 11 مانگه‌دا،
ئاماره‌كانی چه‌ند جۆرێكی توندوتیژی دژی ئافره‌تان زیادیكردووه.
به‌پێی ئاماره‌كانی ساڵی رابردوو 64 ژن له‌پارساڵدا خۆیان سوتاندووه،
به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌مساڵ رێژه‌كه به‌جۆرێكی زۆر زیاتر
به‌رزبووه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ی دۆسێی هه‌ندێك له‌و سوتاوانه دیارنییه‌و
نازانرێت له‌به‌رچی خۆیان سوتاندووه.
ئاماره‌كانی پارساڵ ده‌ریانخستووه، 68% ی ئه‌و ژنانه‌ی خۆیان سوتاندووه،
به‌هۆی رقی ناو ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیانه‌وه بووه، زۆربه‌شیان
خوێنده‌وار بوون‌و باری ئابورییان مامناوه‌ندی بووه‌و دۆسییه‌كانیشیان
ره‌وانه‌ی دادگا كراوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هودا زه‌نگه‌نه چالاكوانی كاروباری ژنان هه‌ر
به‌ئاژانسی ناوبراوی راگه‌یاند، ئه‌و ماوه‌یه‌ی حكومه‌ت بۆ
كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژی كاری تێداكردووه، ماوه‌یه‌كی
كه‌مه‌و دره‌نگوه‌خته.
هودا وتیشی: "په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌م بوون له‌چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌ی توندوتیژی ئافره‌تان‌و له‌ئاستی گه‌وره‌یی كێشه‌كه‌دا نه‌بوون".
له‌لایه‌كی تره‌وه هاژه سلێمان ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری ژنان
له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌په‌رله‌مانی كوردستان
یاسایه‌كی ده‌ركردووه بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی ناو خێزان، به‌ڵام
پێویسته له‌دادگاكاندا كار به‌و یاسایه بكرێت. |