|
په‌رله‌مانی كوردستان
پێشینیه‌ی هاوسه‌رگیریی بۆ 5 ملیۆن دینار‌و هی خانووبه‌ره‌ی بۆ 20 ملیۆن
به‌رزكرده‌وه
25-5-2011
سه‌عات 7 ی ئێواره‌ی رۆژی 24-5 په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی د.
كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی شێروان
حه‌یده‌ری سكرتێری كاتیی په‌رله‌مان، به‌شی دووه‌می دانیشتنی ژماره 19 ی
ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌م له‌ساڵی دووه‌می خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنی
به‌ڕێوه‌برد.
له دانیشتنه‌كه‌دا كه به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی دارایی و پلاندانان و
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی
په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری خوێنده‌وه، كه به‌رده‌وامبوون بوو له‌سه‌ر
خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق بۆ
ساڵی 2011.
دواتر په‌رله‌مانتاران به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خستنه‌ڕووی تێبینی و بۆچوونی
خۆیان له‌باره‌ی مادده‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه، كه له دوو بڕگه‌دا باسی
خه‌رجی و كورتهێنانی بودجه‌ی ئه‌مساڵ خراوه‌ته‌ڕوو، له‌لایه‌ن وه‌زیرانی
دارایی و پلاندانانیشه‌وه وه‌ڵامی زۆربه‌ی پرسیاره‌كانیان درایه‌وه‌و
وه‌زیری دارایی ئه‌وه‌شی بۆ په‌رله‌مانتاران ته‌ئكیدكرده‌وه كه له
چوارچێوه‌ی گه‌یاندنی پێشنیازه‌كانیان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، رای
حكومه‌ت له‌گه‌ڵ زیادكردنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره بۆ 20 ملیۆن و هاوسه‌رگیری
بۆ 5 ملیۆن دینار له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی 10% ی بودجه‌ی به‌كارخستن
و گرنگیدان به قه‌رزی كشتوكاڵی و پیشه‌سازیدایه.
پاشان لیژنه‌ی دارایی و یاسایی پوخته‌ی پێشنیازه‌كانیان خسته‌به‌رده‌م
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، كه پێشنیازی یه‌كه‌م تایبه‌تبوو به‌داوای
جیاكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان له به‌شه‌بودجه‌ی
وه‌به‌رهێنان و ئه‌م پێشنیازه به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكراو پێشنیازی دووه‌م
تایبه‌تبوو به كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌بڕی 10
ملیار دینار‌و ئه‌و پێشنیازه‌ش به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكراو پێشنیازی
سێیه‌میش تایبه‌تبوو به‌زیادكردنی به‌شه بودجه‌ی په‌رله‌مان به‌ڕێژه‌ی 20
ملیار دینار‌و په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پێشنیازه‌ش به زۆرینه‌ی ده‌نگ بوو، هه‌ر
له‌مادده‌ی یه‌كه‌مدا به‌پێی ئه‌و پێشنیازانه‌ی سه‌ره‌وه كه
په‌سه‌ندكران، خه‌رجییه‌كانی هه‌رێم له بڕگه‌ی یه‌كه‌م و كورتهێنان له
بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌كه به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 10 ملیار دینار
به‌رزكرانه‌وه، ئه‌م زیادكردنانه‌ش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكران و
دواتر كۆی مادده‌كه به‌و گۆڕانكارییانه‌ی سه‌ره‌وه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ
په‌سه‌ندكرا.
پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان گفتوگۆكانی دانیشتنه‌كه‌ی دواخست بۆ سه‌عات 10 ی
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 25/5/2011 بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی پڕۆژه‌یاساكه.
سه‌رچاوه: PUKmedia |