|
به‌شێك له نامه‌ی
میهره‌بانترین ژن
ئه‌کره‌م محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌حمه‌د
26-11-2011
به‌رزترله دووری نێوان ئاسمان و زه‌وی بۆن خۆشترله هه‌موو گوڵێک جوانتر
له سروشت دایکی پێشمه‌رگه‌یه .
خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت ( به‌هه‌شت له ژێر پێی دایکاندایه) .
که‌واته دایك هێنده گه‌وره و میهره‌بانه به هێنده‌ی پانتای هه‌موو
جیهان، ئه‌وه‌نده‌ش پیرۆزه که خواوه‌ند گه‌وره‌ترین ڕێزی لێناوه .
ئه‌رکی دایکان له پاراستنی ئه‌م هه‌موو جوانی پیرۆزه‌ییه‌دا پشکی گه‌وره
به‌ردایکی پێشمه‌رگه ئه‌که‌وێت .
دایکی پێشمه‌رگه ته‌نها کاری گه‌وره‌کردنی مناڵه‌کانی نه‌بووه به‌ڵکو شان
به‌شانی ته‌مه‌نیان گۆشی کردون به خۆشه‌ویستی گه‌ل و نیشتیمانه‌وه .
دایکێك به‌م شێووه‌یه منداڵه‌کانی په‌روه‌رده بکات بێگومان ئاماده‌ش
نابێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌رێکدا بژی که له به‌ره‌ی دوژمن‌دا بێت .
که‌واته دایك و باوکی پێشمه‌رگه توانیویانه ئه‌رکی نیشتمانی و
نه‌ته‌واتیه‌که بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان پێیان له جه ر‌گی خۆیان ناوه
ئاماده بون هه‌موو تاڵی و ده‌ربه‌ده‌ریه‌ك بچێژن ڕوبه‌روی دڕندانه‌ترین
ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو ببنه‌وه پێناوی سه‌ربه‌رزی گه‌ل و نیشتیمان‌دا.
له به‌شێکی نامه‌که‌ی دایکمدا !!!
من خاوه‌نی سێ کوڕم کوره گه‌وره‌که‌م مامۆستا بووبه‌شداری شوڕشی ئه‌یلولی
کرد تا کاره‌ساتی (1975) له (ڕادێوه )بانگه‌وازی ئاشبه‌تاڵ درا به‌دیار(
رادێوه) دانیشتبوین باوکیان ووتی (خۆزگه چاوم کوێر بوایه ئه‌م
کاره‌ساته‌م نه‌بینیایه).
دووکوره‌که‌ی ترم ته‌مه‌نیان که‌م بوو.
به‌ڵام له شۆڕشی نوێ‌دا به ڕابه‌رایه‌تی( یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان)
هه‌رسێ کوره‌که‌م له‌سه‌ره‌تای ساڵانی (1981) زۆر سه‌ربه‌رزانه درێژه‌یان
به خه‌بات و تێکۆشان‌دا بێ‌وچان که ئه‌مه جێگه‌ی سه‌ربه‌رزیه بۆمنی دایك
که ئه‌رکی نیشتیمانی خۆم راپه‌راندوه .
کوره‌کانم ناسراون(علی که‌مال- ئه‌کره‌م – ئه‌دهه‌م ) .
به‌ڵام ژیانم چۆن گوزه‌راندوه ئه‌مه به‌شێکی گرنگی ژیانی منه !!!
هه‌موو دایکێك منداڵی خۆی خۆش ئه‌وێت، هه‌رله‌منداڵیه‌وه په‌یوه‌ندی دایك
و منداڵ یه‌ك دڵن به‌ڵام له دوو جه‌سته‌دا ئاوێته‌ی یه‌کتری بون .
له به‌شێکی نامه‌که‌دا ئه‌ڵێت :
ئه‌و ڕۆژانه‌ی یه‌ك یه‌ك به جێتان هێشتم دڵم وه‌کو ڕۆنی قرچاو هه‌ڵ
ئه‌قوڵا دانم زۆر به‌خۆما ئه‌گرت له‌به‌ر چاوی ئێوه‌دا نه‌گریم تا خه‌فه‌ت
نه‌خۆن چاوم نه‌ئه‌تروکان تا زۆر دوور که‌وتنه‌وه له بینین‌دا نه‌مان .
که‌م دایك هه‌یه به په‌نجه‌ی ده‌ست ئه‌ژمێرێن که 3 کوڕی پێشمه‌رگه بێت
، ئه‌موت خۆزگه له هه‌موو خێزانێك یه‌ك که‌سی پێشمه‌رگه بوایه بۆ
ئه‌وه‌ی هه‌موو خێزانه‌کان به‌شداری ئه‌م شۆڕشه‌یان بکردایه و
ئه‌رکه‌که‌ش له‌سه‌ر ئێمه که‌متر ئه‌بۆوه .
له‌گه‌ڵ هاتنی مه‌فره‌زه بۆ ناو شار‌و یه‌که‌م ده‌نگی ته‌قه لێدانی دڵم
له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کانتانا بوو ئه‌چومه سه‌ر به‌رماڵه‌که‌م و هه‌دوو ده‌ستم
به ئاسمانه‌وه‌بووله خوای گه‌وره ئه‌پاڕامه‌وه که‌چالاکیه‌که‌تان
به‌سه‌رکه‌وتوی ئه‌نجام دابێت و دایکی هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ك جه‌رگ سوتاو
نه‌بێت ، بێگومان خه‌وم نه‌بوو هه‌موو جۆره لێکدانه‌وه‌یه‌ك هاتوه به
مێشکمدا هه‌تا ڕۆژ بۆته‌وه یان له خه‌ڵکی یان له (ئیزگه) هه‌واڵی
چالاکیه‌که‌م ئه‌بیست من ئارام نه‌بوم .
هه‌موو ساتێكیش چاوه‌ڕێی گرتن بووم که‌ی بێن بمان گرن دورمان بخه‌نه‌وه
له زێدی خۆمان .
که‌س و کاری پێشمه‌رگه لای ڕژێم هه‌مان مانابوو .
دایکم ئه‌ڵێت :
برۆن به‌سه‌رهات و ژیانی من له دراوسێکانم بپرسن ئه‌وان زیاتر شته‌کانیان
له بیر ماوه ئاگاداری زۆری ڕوداوه‌کان بون ، من به‌هۆی خه‌فه‌ت و
ده‌ربه‌ده‌ریه‌وه وه‌کو پێوست بیرم نه‌ماوه .
ئاگاداری موختاری گه‌ره‌کی چوارباخ کرابۆوه که ( ئامه‌خان)ی بینی
یه‌کسه‌ر ڕژێم ئاگادار بکاته‌وه به سودفه رۆژێك ( ئه‌مینی مختارم) بینی
ووتی ئامه‌خان ئه‌وه چێ ئه‌که‌یت بڕۆ با سوێند بخۆم نه‌مبینیوه‌یت .
به‌یانیه‌کیان له ده‌رگای ماڵ درا ته‌نها خۆم له ماڵ بوم ده‌رگام
کرده‌وه (قوه‌خاسه‌یه‌ك) بوو به کڵاشێنکۆفێکی پێ‌بوو له‌گه‌ڵ پیکابێك
(قوه‌خاسه) ده‌ستی کرد به‌قسه کردن به (عاره‌بی) منیش هه‌رگوێم له‌قسه
نه‌بوو وه نه‌شم ئه‌زانی چی ئه‌ڵێت ، به سودفه که‌سێك به‌وێدا ڕۆشت
بانگیان کرد و پێیان ووت به‌م ژنه بڵێ ، ئه‌و پیاوه‌ش ووتی پورێ ئه‌ڵێن
ئه‌و نوسراوه‌ی سه‌ر دیواره‌که‌یان بکوژێنێته‌وه ئینجا من توزێک ووریا
بومه‌وه که بۆ چی هاتون دیوار دیواری ماڵی خۆمانه به‌ڵام ئه‌وشه‌وه
له‌سه‌ر دیواره‌که نوسرابوو( بژی کوردستان) من نه‌چوبومه ده‌ره‌وه تا
بیبینم ، منیش به پیاوی مترجمه‌که‌م ووت پێیان بڵێ ئه‌وه دیواری ئێمه
نینه ئیتر یه‌کسه‌ر ده‌رگام داخست و هاتمه ژوره‌وه .
هیچ کاتێک به‌درێژایی ئه‌و به‌رواره من نه‌متوانیوه له‌گه‌ڵ هه‌رسێ
کوره‌که‌مدا له‌سه‌ر یه‌ك سفره دابنیشێن نان بخۆین ، ئه‌مه ئازارێك بوو
ته‌نها به بینینی وێنه‌کانیان یان بینی هاوڕێکانیان من که‌مێك ئارام
ئه‌بومه‌وه .
ساڵی(1985)له‌گه‌ڵ خێزان و هه‌ردوو مناڵی کوره‌گه‌وره‌که‌م خه‌ریبوو
ئه‌خه‌وتین شه‌و دره‌نگ بوو ته‌مه‌نی مناڵه‌کان(8 –3) سالان بون ، هه‌ستمان
کرد خه‌ڵك له‌سه‌ربانی ماله‌که‌مانه ده‌نگه ده‌نگ و رۆشتنی پێکان زۆرتر
بون ئه‌وه‌نده‌مان زانی له‌ده‌رگای مال درا له‌سه‌ربانه‌وه
هاتنه‌خواره‌وه منیش یه‌کسه‌ر په‌لاماری هه‌ردوو منداڵه‌که‌م یا هاتنه
ژوره‌وه خێزانی کوره‌که‌میان ناسیه‌وه به‌هۆی که‌سێکی خۆفرۆشه‌وه
له‌گه‌ڵ مناڵه بچوکه‌که‌یا بردیان چه‌ند ووتمان ئه‌مه ئه‌و نیه به‌ڵام
خۆفرۆشه‌که ووتی زۆرچاك ئه‌یناسمه‌وه، خه‌ریبوو کچه 8 ساڵه‌که‌شی به‌رن
به‌ڵام وتم ئه‌مه مناڵی منه نه‌م هێشت بیبه‌ن.
پاش چه‌ند ڕۆژێك هاتنه‌وه له ماڵه‌که‌ی خۆم ده‌ریان کردم و خۆفرۆشێکیان
له ماڵه‌که‌مدا دانا تا ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ساڵی
(1991) .
هه‌روه‌ها بۆم نه‌بوو ته‌نانه‌ت به‌و کۆڵانه‌شدا برۆم چه‌ندین جار
هه‌ره‌شه‌ی کوشتنم لێکراوه یان هه‌وڵیانداوه بچم کوره‌کانم بهێنمه‌وه
به‌ڵام هه‌موو هه‌ره‌شه‌و هه‌ڵچونه‌کانیان وه‌کو بڵقی سه‌ر ئاو وابوو.
ماڵی کوره‌که‌م له (قزله‌ر)بوو خواردنم بۆ ئه‌بردن جلم بۆ ئه‌کردن نامه‌ی
هاوڕێکانیان یان ڕێکخستن ئه‌مگه‌یانه ده‌ستیان.
له‌سه‌ر ڕێگا به‌ره‌و (قزله‌ر) زۆرجار شه‌هید(حمه‌علی به ر‌خانه‌قام)
ئه‌بینی ئه‌یوت (ئامه‌خان) هاتوه دایکی هه‌مومانه هه‌زار ره‌حمه‌ت له‌و
گۆره‌ت هه‌رگیزاوهه‌رگیز ئه‌و کوره جوان و گه‌نج و ژیرانه‌م بیر
ناچێته‌وه که چۆن هه‌موو ته‌مه‌نی خۆیان کردۆته مۆم بۆ کوردستان.
له‌و معاشه‌ی خانه‌نشینه‌ی باوکیان که بۆ من مابۆوه یارمه‌تیم ئه‌دان،
جارێك ڕژێم هێرشی کرده سه‌ر گوندی(کانی به‌ردینه) به هێزی سه‌ربازی و
کۆپته‌ر پێشمه‌رگه‌ش له قزله‌رو گونده‌کانی تروه هه‌ڵۆ ئاسا چون بۆ
به‌رپه‌چ دانه‌وه‌یان ، منیش له‌سه‌ربانی ماڵه‌وه له( قزله‌ر) به‌درێژایی
شه‌ره‌که هه‌رله چاوه‌ڕوانیدا بوم که کوره‌کانم وهاوڕێکانیان
به‌سه‌رکه‌وتویی و به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه .
شه‌ونیه خه‌وتان پێوه نه‌بینم تا هه‌واڵێم پێئه‌گات ئارام ناگرم ،
له‌گه‌ڵ هه‌واڵی بیستنی راکێشانی پێشمه‌رگه به دوای سیاره‌کاندا و یان
له مه‌یتخانه لاشه‌ی پێشمه‌رگه‌ی لێیه ئه‌مانه‌و چيندین هه‌واڵی له‌م
جۆره ده‌ست له‌ملانی من و خۆراکم بون.
چه‌ندین سه‌ردانیشم کردوه نه‌متوانیوه هه‌رسێ کوره‌که‌م به یه‌که‌وه
ببینم به‌هۆی جه‌وله‌کردن و یان ڕۆشتن بۆ ناوچه‌یه‌کی تر.
ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم هه‌یه بۆ هه‌موو دایکێکی دڵسۆز که ڕۆڵه‌یه‌ك
په‌روه‌رده ئه‌کات بۆ خزمه‌ت کردنی گه‌ل و نیشتمان و مرۆڤایه‌تی.
ئه‌مه به‌شێکی که‌مه له خه‌رمانێک ده‌رده‌سه‌ری و نه‌هامه‌تی به‌ڵام هیچ
په‌شیمان نیم وه زۆر سه‌ربه‌رزم به خۆم و کوره‌کانم، وه زۆر دڵخۆشم
گه‌له‌که‌م ئه‌بینم به ئازادی.
هیوادارین په‌یکه‌رێك بکرێت بۆ دایکی پێشمه‌رگه که چه‌ند گرنگ بون له
خه‌باتی ڕزگاری خوازی میلله‌ته‌که‌ماندا.
(منیش ئه‌ڵێم دایه گیان بخه‌وه به ئارامی تۆ پیرۆزترین مرۆڤیت)
سه‌رچاوه: PUKmedia |