|
ژنه‌ڕاگه‌یاندنكارێك
شێرپه‌نجه توشی شۆك ده‌كات نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه
و/ والی شێخ عه‌لی 27-9-2011
مه‌یسا ئه‌بو غه‌نام ژنه‌ڕاگه‌یاندنكاری فه‌له‌ستینی رایگه‌یاند
كه‌توشبوونی به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كردوویه‌تی به‌ژنێكی خاوه‌ن هێزێكی زۆر
له‌ناخه‌وه‌و متمانه‌كی به‌رچاوو ئێستا زیاتر به‌های خۆی ده‌زانێت و نه‌ك
هه‌ر شێرپه‌نجه‌كه كاریگه‌ری توندی له‌سه‌ر نه‌بووه به‌ڵكو وه‌ك پاڵه‌وان
به‌ره‌نگاری ببێته‌وه.
ئه‌بو غه‌نام كه‌توشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بووه، شێرپه‌نجه‌كه‌ی توشی شۆك
كردووه نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه.
ئه‌م ژنه كاتێك زانی درێژی لووی شێرپه‌نجه‌ییه‌كه‌ی گه‌یشته
سه‌نتیرمه‌ترێك پزیشكان ناچاربوون هه‌ندێكی به‌نه‌شته‌ركه‌ری ببڕن.
ئه‌م خانمه ده‌ڵێت قورسترین قۆناغی ژیانی هه‌ڵوه‌رینی قژه ره‌شه
چڕه‌كه‌ی بووه له‌كاتی چاره‌سه‌ركردنی به‌ده‌رمانی كیمیایی،
له‌سه‌ره‌تاشدا بارۆكه‌ی به‌كارهێناوه به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م لای
بردووه‌و گوێی به‌ئامۆژگاری پزیشكانیش نه‌داوه كه‌ده‌بوایه ئۆتۆمبێل لێ
نه‌خوڕێت، به‌ڵكو خودی خۆی منداڵه‌كانی گه‌یاندووه‌ته قوتابخانه.
مه‌یسا ته‌نانه‌ت ئاماده‌ش نه‌بووه كه‌س له‌ماڵدا خزمه‌تی بكات و خۆی
كاره‌كانی جێبه‌جێكردووه‌و له‌باتی كڕینی خواردنی ئاماده‌كراو، چێشتی
لێناوه.
ئه‌بو غانم ده‌شڵێت كچه سێ ساڵان و كوڕه هه‌شت مانگه‌كه‌ی كاردانه‌وه‌یان
سه‌باره‌ت نه‌مانی قژی سروشتی بووه‌و چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت قژی
له‌ده‌ستداوه نه‌ك ژیانی.
ئه‌م ژنه باسی له‌وه‌ش كردووه كه‌پێویسته ژنان كاتێك توشی شێرپه‌نجه‌ی
مه‌مك ده‌بن مێرده‌كانیان رێزیان لێ‌بگرن به‌چاوپۆشین له‌له‌ده‌ستدانی
قژیان.
ئه‌بوغانم روونیشیكرده‌وه كه ئاواتی ئه‌وه‌یه به‌رنامه‌یه‌ك بۆ
كه‌ناڵێكی ئاسمانی ئاماده‌بكات، به‌رنامه‌یه‌ك نا كه‌قسه له‌سه‌ر
شێرپه‌نجه بكات به‌ڵكو هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك بێت به‌ڵام به‌مه‌رجێك به‌بێ
قژو به‌كارهێنانی باروكه، هیواشیخواست هه‌ڵمه‌تێكی تایبه‌ت به‌نه‌خۆشی
شێرپه‌نجه له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ردا ئه‌نجامبدرێت كه‌هه‌موو كه‌سێك به‌شداری
تێدا بكات. |