|
ئه‌مڕۆ ناوی دامه‌زراوانی
ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان راده‌گه‌یه‌ندرێت
2-8-2011
بڕیاره له‌ڕۆژی 2-8 ـه‌وه ئه‌و خوێندكارانه‌ی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان كه
فۆرمی دامه‌زراندنیان پڕكردووه‌ته‌وه و دامه‌رزاون به چه‌ند قۆناغێك
ناوه‌كانیان رابگه‌یه‌ندرێت.
دوێنێ 1-8 مه‌حمود عوسمان سه‌رۆكی لیژنه‌ی دامه‌رزاندن له سلێمانی و
ئیداره‌ی گه‌رمیان به PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره له سبه‌ینێوه
2-8ده‌رئه‌نجامی ئه‌و فۆرمانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌رچووانی زانكۆكان و
په‌یمانگاكانه‌وه به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندن پڕكرابوونه‌وه، به‌پێی
خشته‌یه‌ك ناوی دامه‌زراوه‌كان رابگه‌یه‌ندرێت.
جێی ئاماژه‌یه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا بۆ ئه‌مساڵ 25 هه‌زار
كه‌س له سه‌رجه‌م داموده‌زگانی حكومه‌تی هه‌رێمدا دابمه‌زرێنێت، بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش له 25 ی ئایاری ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی 15 هه‌زار فۆرم له‌لایه‌ن
ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان پڕكرانه‌وه به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندن،
به‌پێی لێدوانه ره‌سمییه‌كانیش پشكی شێری ئه‌و دامه‌زراندنه به‌ر
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كه‌وێت.
PUKmedia
|