|
گردبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت
به‌ژنان داوا له‌ئاسیان ده‌كات راگه‌یاندنی كۆتایی له‌پرسه‌كانی ژنان
بێبه‌ش نه‌بێت
و/ والی شێخ عه‌لی
28-11-2011
هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی راگه‌یاندنی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی
رێكخراوی وڵاتانی ئاسیان له‌دورگه‌ی بالی له‌ئه‌ندۆنوسیا،
گردبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ژنان له‌هه‌رێمه‌كه ده‌ڵێت راگه‌یاندنه‌كه
هیچ ئاماژه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌به‌ره‌وپێشوه‌چوونی مافه‌كانی ژنان و
یه‌كسانی جێنده‌ریی له‌خۆ نه‌گرتووه.
گردبوونه‌وه‌ی ژنانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا داوا له‌و رێكخراوه
هه‌رێمییه ده‌كات راگه‌یاندنه‌كه كه‌ئێستا ره‌شنوسه‌كه‌ی ئاماده‌كراوه،
چه‌ند خاڵێكی تایبه‌ت به‌ژنان له‌خۆبگرێت.
ئه‌و گردبوونه‌وه كه‌تۆڕێكه 60 رێكخراوی ناحكومی له 10 وڵاتی ئه‌ندام
له‌ڕێكخراوی ئاسیان و ته‌یموری خۆرهه‌ڵات له‌خۆده‌گرێت، به‌ڕه‌سمی
پێشنیازه‌كانی راده‌ستی كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر
به‌ئاسیان كردووه به‌و هیوایه‌ی راگه‌یاندنه‌كه پرسه‌كانی یه‌كسانی،
جیاوازی ره‌گه‌زیی، ته‌ندروستی منداڵبوون و سێكسی و چه‌ند پرسێكی تری
تایبه‌ت به‌ژنان له‌خۆبگرێت.
رێنا هه‌ردیانی كه‌سه‌ر به‌ڕێكخراوێكی تایبه‌ت به‌پرسه‌كانی ژنانه
له‌ئه‌ندۆنوسیا رایگه‌یاند كه گردبوونه‌وه‌كه له‌نزیكه‌وه چاودێری
ره‌شنوسی راگه‌یاندنه‌كه‌ی ئاسیانی كردووه‌و به‌مدواییانه پاش كۆبوونه‌وه
لوتكه‌ییه‌كه‌ی ئاسیان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرێداوه بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی چه‌ند
خاڵێك بۆ ئه‌وه‌ی بدرێنه كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی ئاسیان.
وتیشی: "مافه‌كانی ژنان قابیلی دانسوتانی زیاتر نیه، پێویسته ئاسیان دان
به‌و مافه سروشتییانه‌ماندا بنێت كه چه‌ندین رێكخراوی نێوده‌ڵه‌تی
ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كردوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك گردبونه‌وه‌كه هۆشداریداوه له‌پشتگیریكردنی میانمار كه‌وڵاتێكه
توندوتیژی دژی ژنان تێیدا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و بڕیاروایه ببێته سه‌رۆكی
رێكخراوی ئاسیان له‌ساڵی 2014 دا.
سه‌رچاوه: The Jakarta Post
|