|
ته‌نها له‌سلێمانی 2080
ملیۆنه‌ر هه‌ن
28-11-2011
به‌گوێره‌ی ئامارێكی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ته‌نها
له‌پارێزگای سلێمانیدا 2080 ملیۆنه‌ر هه‌یه كه سه‌رمایه‌ی هه‌ریه‌كێكیان
له‌پێنج ملیۆن دۆلاره‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆ یه‌ك ملیار دۆلار،
له‌ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه رێژه‌ی خێرخوازیی له‌شاری
هه‌ولێر له‌سلێمانی زیاتره.
یاسین مه‌حمود وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان به‌ئاژانسی
هه‌واڵی ناوخۆی راگه‌یاند: له‌ساڵی پاردا له‌سلێمانی ته‌نها 1580
سه‌رمایه‌دار هه‌بوون كه سه‌رمایه‌كانیان له‌سه‌ر‌و پێنج ملیۆن دۆلاره‌وه
بووه، به‌ڵام ئێستا 2080 ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌ن كه سامانه‌كانیان له‌پێنج
ملیۆن دۆلاره‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆ یه‌ك ملیار دۆلار.
یاسین مه‌حمود راشیگه‌یاند كه‌بوونی ئه‌و رێژه زۆره له‌سه‌رمایه‌داران
له‌پارێزگای سلێمانی جێی خۆیه‌تی كه بواری خێرخوازی ببوژێننه‌وه‌و
زیاتر خزمه‌تی هه‌ژاران بكه‌ن هاوشێوه‌ی سه‌رمایه‌داران‌و بازرگانانی
شاری هه‌ولێر كه‌به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو یارمه‌تی هه‌ژاران ده‌ده‌ن.
وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه
به‌گوێره‌ی داتاكانی یه‌كێتیه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌بووه له‌شاری
هه‌ولێر ته‌نها له‌مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا 5 ملیۆن دۆلار زه‌كاتی
به‌سه‌ر هه‌ژاراندا دابه‌شكردووه.
یاسین مه‌حمود ئاشكراشیكرد ته‌نها له‌پارێزگای سلێمانیدا زیاتر له 50
هه‌زار خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت هه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندێك
مووچه بۆ 25 خێزانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ببڕێته‌وه پێویستیان
به‌موچه‌ی حكومه‌ت نابێت.
وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان داواشی له‌ڕێكخراوه‌كانی
كه‌رتی تایبه‌تی كوردستان كرد، كه هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیكه ده‌زگای
خێرخوازی در‌وستبكه‌ن‌و هاریكاری خه‌ڵكانی كه‌مده‌رامه‌ت‌و هه‌ژار‌و
نه‌خۆشی كوردستان بكه‌ن.
سه‌رچاوه/ ماڵپه‌ڕی ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ |