|
له سعودییه كه‌مپینی
لێدانی ژنان دروست ده‌كرێت
و/ لیدا 28-5-2011
دوا به دوای ئه‌وه‌ی كه ژنێكی سعودی به ناوی "مه‌نال شه‌ریف" له
سعودییه ئوتومبێلی لێخوڕی، بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تی پیاوانی ئه‌و وڵاته.
مه‌نال له ئه‌مریكا ژیاوه. پۆلیسی سعودییه به‌هۆی لێخوڕێنی ئوتومبێل
ده‌ست به سه‌ری ده‌كات و پاشان باجی لێوه‌رده‌گرێت. ژنانی سعودییه به‌و
هۆیه‌وه كه‌مپینێكیان وه‌ڕێخستووه و داوا ده‌كه‌ن كه هه‌موو ژنانی
سعوییه ده‌بێ مافی لێخوڕینی ئوتومبێلیان هه‌بێت. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا
پیاوانی وه‌هابی كه‌مپینێكیان وه‌رێخستووه و داوا ده‌كه‌ن كه به هۆی
لێخوڕێنی ئوتومبێل ده‌بێ له ژنان بده‌ن. لێدانه‌كه‌ش به (عه‌قال) ده‌بێت-
هه‌ر ئه‌و گورێسه‌ی كه پیاوانی عه‌ره‌ب ده‌یبه‌ستنه سه‌ریانه‌وه. تا
ئێستا نزیكه‌ی 2000 پیاوی ئه‌و وڵاته له فه‌یس بووك و تۆیته‌ر ده‌نگیان
به كه‌مپینی پیاوان داوه بۆ لێدانی ژنان، له حاڵێكدا كه‌مپینی ژنانیش
به‌رده‌وامه بۆ لێخوڕینی ئوتومبێل له‌و وڵاته.
سه‌رچاوه:
http://www.asriran.com/fa/news/167067 |