|
ئه‌و که‌سانه‌ی په‌نا بۆ
خۆکوشتن ده‌به‌ن خواستێکی ئینسانیان هه‌یه‌و به‌رله‌وه‌ی خۆیان بکوژن
ده‌کوژرێن
ئا/ ئیلهام عه‌بدوڵڵا 29-11-2011
له‌م دیداره‌ی رۆژنامه‌ی ژیانه‌وه‌دا سه‌باره‌ت به‌هۆکاره‌کانی
خۆکوشتن‌و هۆکاره‌کانی زیادبوونی رێژه‌ی خۆکوشتن که له‌ئێستادا بۆته
باسێکی گرنگی میدیاکانی کوردستان‌و به‌جۆرێک له‌جۆره‌کانیش بۆته
پرسیارێکی مه‌ترسیدار بۆ رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و
رێکخراوه‌کانی تایبه‌ت به‌مافه‌کانی مرۆڤ، مامۆستا هاوژین مه‌لا ئه‌مین
تیشک ده‌خاته سه‌ر چه‌ند لایه‌نێکی ئه‌م پرسه، هاوژین مه‌لا ئه‌مین
مامۆستای به‌شی کۆمه‌ڵناسییه له‌زانکۆی سلێمانی‌و پسپۆڕی بواری
فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی و هه‌روه‌ها له‌زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین مامۆستایه له
به‌شی فه‌لسه‌فه.
ژیانه‌وه: ئایا کرداری خۆکوشتن چییه؟
هاوژین مه‌لا ئه‌مین: خۆکوشتن بڕیارێکی خودی مرۆڤه‌کانه له‌سه‌ر ژیانی
خۆیان‌و په‌یوه‌ندی به‌سروشتی بینینی ئه‌وانه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌و
کێشانه‌ی که تێی ده‌که‌ون له‌ژیانی رۆژانه‌یاندا.
ژیانه‌وه: هۆکاره‌کانی دیارده‌ی خۆکوشتن چین؟
هاوژین مه‌لا ئه‌مین: هۆکاره‌کانی خۆکوشتن به‌هۆی کۆمه‌ڵێک فشاری
دهروونیو کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه که دواجار فشاری عه‌قڵی ده‌که‌وێته سه‌ر
ئه‌و تاکه‌و ئه‌و ره‌شبینیانه‌ی که له‌ده‌روونی مرۆڤدا هه‌یه
له‌ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و بارودۆخی عه‌قڵی‌و له‌جیهانبینی به‌رامبه‌ر
به‌ژیان‌و به‌رامبه‌ر به‌خۆی‌و به‌رامبه‌ر به‌ئه‌وانه‌ی تر دروست ده‌بێت
دۆخێک دروست ده‌کات، که ته‌نگه‌ژه‌یه‌که‌و ئه‌و مرۆڤه هه‌ست ده‌کات
ده‌رچوون لێی ئه‌سته‌مه‌و ناتوانێت جارێکی تر ژیانی ئاسای خۆی درێژه
پێبداته‌وه، له‌به‌رئه‌وه په‌نا ده‌باته به‌ر خۆکوشتن، بۆ کۆتایهێنان
به‌ژیانی خۆی بۆئه‌وه‌ی له‌کۆی ئه‌و هه‌لومه‌رجه کۆمه‌ڵایه‌تییه
دهروونیو عه‌قڵیه ده‌ڕژێت که تێیدا ده‌ژی، که ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر
خۆکوشتن بکه‌ین وه‌ک دیارده‌یه‌کی نێگه‌تیڤ‌و دیارده‌یه‌کی خراپ که
ئه‌نجامی کێشه‌و گیروگرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و دهروونیو عه‌قڵی
ناله‌باره که مرۆڤه‌کان تێی ده‌که‌ون.
ژیانه‌وه: ئایا خۆکوشتن چاره‌سه‌ره بۆ رزگاربوون له‌کێشه‌کان؟
هاوژین مه‌لا ئه‌مین: بێگومان چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی که
په‌نا بۆ خۆکوشتن ده‌بات‌و وه‌ک چاره‌سه‌ر ته‌ماشای ده‌کات، وه‌ک
ده‌رفه‌تێ بۆ ده‌ربازبوونی رۆحی خۆی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ست
ده‌کات هه‌موو ده‌رگاکانی لێ داخراوه ناتوانێت درێژه به‌و ژیانه‌ی بدات
که خۆی ته‌سه‌وری ده‌کات‌و به‌رچاوی ته‌نگ ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه په‌نا
بۆ خۆکوشتن ده‌بات بۆ ده‌رچوون له‌وهه‌لومه‌رجه نه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی
چاره‌سه‌ربکرێت له‌ڕاستیدا، به‌ڵام قسه هه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێجار
ئه‌و که‌سه‌ی په‌نا بۆ خۆکوشتن ده‌بات چێژێکیش له‌وکرده‌وه‌یه ده‌بینێت،
له‌به‌رئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵێک خواستی ئینسانی له‌ناو ده‌روونیدا یاخود
له‌عه‌قڵیدا هه‌یه ئه‌و هه‌سته ده‌دات که ئه‌مه چاره‌سه‌ره یاخود
ئه‌مه ده‌ربازگه‌یه‌که په‌نای بۆ ده‌بات.
ژیانه‌وه: بۆچی زیاتر ژنان قوربانی ده‌ستی خۆکوشتنن؟
هاوژین مه‌لا ئه‌مین: له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و
ده‌روونی ژنان زۆر زۆر قورستره، پێودانگ‌و له‌مپه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
زۆر قورستره له‌به‌رده‌م جیهانی ژناندا، ئه‌و بێمافی‌و په‌ڕاوێزخستن‌و
نابه‌رامبه‌ریه‌ی که له‌ناو ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌دا هه‌یه،
بڕیارێکی زۆری به‌سه‌ر ژیانی ژنانه‌وه هه‌یه، له‌ڕاستیدا له‌لایه‌کی
تریشه‌وه ژن به‌پێی ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی که پێێ په‌روه‌رده کراوه
هه‌م لاوازه‌و تائه‌ندازه‌یه‌کیش هه‌ست‌و سۆزی زیاتره، که بڕیاره‌کانی
ده‌دات بڕیارێکی عاتفی‌و سۆزداریه، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی بۆ
ژنێک دروست ده‌بێت له‌وانه‌یه که بۆ پیاویش دروست ببێت خۆی ده‌رباز
بکات، به‌ڵام چاره‌سه‌ری تری هه‌بێت، بۆیه مه‌جالی جموجوڵی
ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانه‌کان بۆ ژنان له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا که‌متره.
ژیانه‌وه: ئایا سانسۆری کۆمه‌ڵایه‌تی چه‌ند رۆڵی بینیوه
له‌دیارده‌کانی خۆکوشتندا؟
هاوژین مه‌لا ئه‌مین: ئه‌گه‌ر ئاوا به‌گشتی قسه له‌سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی
سانسۆری کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ین خراپه له‌به‌رئه‌وه هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌و
هه‌موو کلتورێک کۆمه‌ڵێک کۆدی سانسۆری کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی
هه‌یه‌و هه‌ندێجار ئه‌و سانسۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه رۆڵی گرنگ ده‌بینێت
له‌ده‌ربازکردنی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و پارێزگاری له‌به‌ها
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، که رێ له‌زۆر دیارده‌ی نێگه‌تیڤی کۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌گرێت، هه‌روه‌ک‌و ئێمه له‌کۆمه‌ڵگه‌ی خۆماندا سانسۆری
کۆمه‌ڵایه‌تیمان هه‌یه له‌سه‌ر زۆر هه‌ڵسوکه‌وتی روونه‌دانی کاره‌کانی
تاکه‌کان، وه‌ک ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی ده‌بێته هۆی رێژه‌ی
به‌ریه‌ککه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی بێ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌ریه‌ککه‌وتنی
ته‌نگه‌تاوی مرۆڤه‌کان له‌ناو ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌کان که‌م
بێته‌وه، بۆنموونه ئێمه هه‌ر له‌خۆکوشتندا کلتوورێکی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و
ئاینیمان هه‌یه له‌ناو کۆمه‌ڵدا، که ئه‌م دیارده‌یه به‌دیارده‌یه‌کی
ناپه‌سه‌ند‌و دیارده‌یه‌کی ناشرین‌و خراپ ده‌زانرێت، بێگومان ئه‌م خراپ
سه‌یرکردنه له‌ڕووی ئایینی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌و له‌ڕووی کولتوورییه‌وه
کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر که‌متربوونی رێژه‌ی خۆکوشتن، به‌بڕوای من
ئه‌گه‌ر ئه‌و رێژه زۆره له‌توندوتیژی که له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا هه‌یه
ئه‌گه‌ر له‌کۆمه‌ڵگه‌کانی رۆژئاوادا هه‌بووایه له‌وه‌ده‌چوو رێژه‌ی
خۆکوشتن زۆر له‌وه زیاتر بوایه له‌وه‌ی که لێره هه‌یه، بۆ خۆتان
ده‌زانن رێژه‌ی زۆری خۆکوشتن له‌هه‌ندێک وڵات به‌تایبه‌تی له‌دوه‌لی
ئه‌سکه‌نده‌نافیا له‌سوید، له‌نه‌رویج، له‌فیرله‌ندا رێژه‌یه‌کی
زۆربه‌رزه له‌خۆکوشتن به‌تایبه‌تی له‌کاتێکدا کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
که‌متره‌و باری ئابووری‌و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی تاک دابینکراوه‌و
له‌وێ مرۆڤه‌کان بۆ هۆکاری تر په‌نا بۆ خۆکوشتن ده‌به‌ن، به‌ڵام
له‌کاتێکدا له‌وڵاتی ئێمه‌دا کێشه‌وگرفته‌کان زۆرن، به‌ڵام مرۆڤه‌کان
له‌به‌رخاتری ئه‌و به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تی‌و په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که هه‌ن که‌متر په‌نا بۆ خۆکوشتن ده‌به‌ن، سانسۆری
کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر هه‌ندێک شت هه‌یه وه‌ک دیدێکی کۆمه‌ڵایه‌تی
نێگه‌تیڤ بۆ خۆکوشتن دیدێکی خراپ‌و نائاینی وه‌ک ده‌ڵێن «ئه‌وه‌ی خۆی
ده‌کوژێت قیامه‌تی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات».
ژیانه‌وه: بوونی هۆشیاریی ئایینی تاچه‌ند رێگره له‌که‌مبوونه‌وه‌ی
ئه‌م جۆره دیاردانه؟
هاوژین مه‌لا ئه‌مین: بێگومان هۆشیاریی ئایینی کاریگه‌ری خۆی هه‌یه،
به‌تایبه‌تی ئه‌و خۆکوشتنانه‌ی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌پشته‌وه‌یه
له‌به‌رئه‌وه‌ی دیدی ئایینی هه‌میشه وا سه‌یری ژیان ده‌کات که شتێکی
کاتییه‌و چاره‌نووس‌و داهاتووی ژیان له‌و دونیادایه، بۆیه ئه‌مه رێ
له‌وه ده‌گرێت ئه‌گه‌رچی کێشه‌و گرفتی مرۆڤه‌کان چه‌ند زۆر‌و که‌م بن‌و
ئه‌و په‌نا بۆ خۆکوشتن ببات، یه‌کێکی تر له‌ڕۆڵه‌کانی ئایین له‌ژیانی
کۆمه‌ڵایه‌تیدا باوه‌ڕی ئایینییه، که پێیوایه باوه‌ڕدار دامه‌زراوتره
له‌ڕووی دهروونیو دامه‌زراوتره له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌عامولی
بۆ کێشه‌وگرفته‌کانی ژیان زیاتره له‌به‌رئه‌وه‌ی وا وێنه ده‌کات خوا
له‌به‌رامبه‌ر مه‌ینه‌تیه‌کان‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ناره‌حه‌تیانه‌وه
پاداشتی ده‌داته‌وه‌و له‌گوناهه‌کانی خۆش ده‌بێت.
ژیانه‌وه: بۆچی له‌م ساڵانه‌ی دوایدا‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو
پێشکه‌وتنانه‌ی که له‌کۆمه‌ڵدا روویانداوه رێژه‌ی خۆکوشتن
زیادیکردووه؟
هاوژین مه‌لا ئه‌مین: هۆکار زۆره بۆ دابه‌زین‌و زیادبوونی رێژه‌ی
خۆکوشتن، چونکه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌هه‌ڵکشان‌و چاوه‌ڕوانی
کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و ئابوورییه‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ سه‌ختبوونی ئه‌و
هه‌لومه‌رج‌و له‌مپه‌رانه‌ی که هه‌یه له‌به‌رده‌م ئه‌م چاوه‌ڕوانیه‌دا،
ئێمه بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت کرانه‌وه به‌ڕووی دونیادا له‌نێو
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا دروستبووه‌و کچان‌و کوڕانی ئێمه چاو
له‌کۆمه‌ڵگه‌کانی تر ده‌که‌ن که بۆ زۆرێک له‌گه‌نجانی وڵاتان
له‌ئاسوده‌یی‌و به‌خته‌وه‌ری ژیاندا ده‌ژین، بۆیه ئه‌میش چاوی
بڕیوه‌ته ئاینده‌یه‌کی له‌وشێوه‌یه له‌کاتێکدا که کێشه‌وگرفت‌و
له‌مپه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان زیادیکردووه‌و ئه‌مه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی
هه‌ڵکشان یاخود زیادبوونی له‌ڕێژه‌ی خۆکوشتن زیاد بکات.
هه‌روه‌ک هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌کی راسته‌وانه هه‌یه له‌نێوان کێشه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان‌و دیارده‌کانی خوکوشتندا، که کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
زیاد ده‌کات رێژه‌ی خۆکوشتن زیاد ده‌کات، ئه‌مه له‌م (10) ساڵه‌ی
رابردوودا به‌تایبه‌ت رێژه‌یه‌کی زۆر له‌و کرانه‌وه له‌کولتووری
کۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌ربه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و کولتووری له‌ڕاستیشدا
له‌سه‌رئاستی سیاسیش هاتۆته ناو ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیمانه‌وه‌و
کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له‌ئاستی گواستنه‌وه‌دا ده‌ژی له‌قۆناغێکه‌وه بۆ
قۆناغێکی تر که ئه‌مه بڕیارێکی زۆر کێشه‌وگرفتی له‌گه‌ڵ خۆی
هێناوه‌و ئه‌م کێشه‌وگرفتانه بونه‌ته هۆی زۆربوونی دیارده‌ی خۆکوشتن
یان په‌نابردن بۆ خۆکوشتن له‌ناو تاکه‌کانیدا.
ژیانه‌وه: کێن ئه‌وانه‌ی که ئه‌و بڕیاره ده‌ده‌ن؟
هاوژین مه‌لا ئه‌مین: ئه‌م پرسیاره قورسه له‌وانه‌یه من‌و تۆش رۆژێک
له‌ڕۆژان بڕیاربده‌ین که خۆمان بکوژین، قسه‌یه‌ک هه‌یه که ده‌ڵێت:
«ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشن یان ئه‌و که‌سانه‌ی که باری ده‌روونیان
ئاسایی نییه زۆر تر ئه‌م بڕیاره ده‌ده‌ن»و من پێموانییه، چونکه
هه‌مووکه‌س له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری بڕیاردانی خۆکوشتندایه، به‌ڵام
هه‌ندێجار به‌ر له‌وه‌ی خۆمان بکوژین ده‌مانکوژن، هه‌روه‌ک رێژه‌ی ئه‌و
ژنانه‌ی ده‌کوژرێن له‌لایه‌ن باوک‌و براو ئامۆزا‌و مێرد‌و کۆنه
خۆشه‌ویست‌و هه‌رکه‌سێکه‌وه بێت، رێژه‌یه‌کی زۆرتره له‌وانه‌ی که
خۆیان ده‌کوژن، ئه‌میش به‌هۆی زۆری کێشه‌ی عه‌شایری‌و کێشه
کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیه‌کانه‌وه یان به‌هۆی کێشه‌ی جیاجیای تره‌وه،
له‌به‌رئه‌وه به‌بڕوای من ئه‌و که‌سه‌ی خۆی ده‌کوژێت ره‌نگه که‌سێکی
نه‌خۆش‌و که‌سێکی لاوازبێت یان خاوه‌نی خه‌له‌لێکی عه‌قڵی یان نه‌خۆشی
ده‌روونی یان شتێکی دیاریکراوی به‌سه‌رهاتبێت، بۆیه باشتروایه هه‌موو
که‌سێ هه‌میشه ئاگای له‌خۆی بێت بۆئه‌وه‌ی کێشه‌وگرفته
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌ست به‌سه‌ری نه‌که‌ن‌و نه‌یگه‌یه‌ننه ئه‌گه‌ری
ئه‌وه‌ی که رۆژێک له‌ڕۆژان بگاته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که پێویسته
ژیانی خۆی کۆتایی پێبێنێت‌و خۆی بکوژێت.
ژیانه‌وه: تۆ ده‌ڵێیت خۆکوشتن کرده‌یه‌کی شه‌خسیه، ئایا بۆچی زۆرجاران
ده‌کرێت به‌قه‌زییه‌کی سیاسی؟
هاوژین مه‌لا ئه‌مین: ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌هۆکاره‌کانی خۆکوشتن
تێڕوانینی دروستمان هه‌بێت‌و ئه‌گه‌ر به‌دیوێکی تردا سه‌یری بکه‌ین‌و
له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که موزایه‌ده‌ی سیاسی به‌م رووداوه
دیاریکراوانه‌وه بکرێت، باشتره هه‌وڵبده‌ین ئه‌و راستیه بزانین که
یه‌کێک له‌و هه‌لومه‌جانه‌ی ده‌بێته هۆی دروستکردنی نائومێدی بۆ تاکی
نێو ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ی خۆمان ئێمه ئه‌و نابه‌رامبه‌رییه ئابووری‌و ئه‌و
نایه‌کسانییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ناو چین‌وتوێژه جیاجیاکانه که
هۆکارگه‌لێکن که به‌ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆیی کارده‌که‌نه سه‌ر
ژیان‌و بڕیاره‌کانی گه‌نجان به‌گشتی‌و ژنان به‌تایبه‌تی، بۆیه ده‌کرێت
هه‌روه‌ک وتم تێڕوانینێکی دروستمان هه‌بێت بۆ ئه‌مجۆره دیاردانه‌و
له‌خۆمانه‌وه نه‌یانخه‌ینه ژێر ناو‌و لێکدانه‌وه‌ی تره‌وه.
سه‌رچاوه/ رۆژنامه‌ی
ژیانه‌وه |