|
پاش ره‌تكردنه‌وه‌ی
به‌شوودانی له‌لایه‌ن كه‌سوكارییه‌وه چه‌ند چه‌كدارێك تێزاب به‌كچێكدا
ده‌كه‌ن
و/ دڵشاد محه‌مه‌د 3-12-2011
رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رپرسان رایانگه‌یاند كه‌وا چه‌ند چه‌كدارێك هێرشیان
كردۆته سه‌ر خێزانێك له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا‌و تێزاپی پێداكردووه، ئه‌مه‌ش
دوای ئه‌وه دێت كه باوكی كچه‌كه ئاماده‌نه‌بووه كچه‌كه‌ی هاوسه‌رگیری
له‌گه‌ڵ پیاوێكدا بكات كه‌سه‌ر به‌و چه‌كدارانه بووه.
به‌پێی به‌رپرسانی پارێزگای كوندوز، چه‌كداره‌كان چوونه‌ته ماڵه‌كه‌وه‌و
په‌لاماری كچه 18 ساڵه‌كه‌ی و دوو خوشكی و دایك و باوكیانی داوه.
عه‌بدول شوكور ره‌حیمی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی پارێزگاكه رایگه‌یاند كه هه‌ر
پێنجیان چاره‌سه‌ر پزیشكیان بۆ كراوه‌و دایكه‌كه‌و دوو كچیان
نێردراونه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌ڵام كچه‌كه له‌ژێر چاودێری چڕ‌وپڕ دایه‌و
باوكه‌كه‌ش هێشتا له‌نه‌خۆشخانه‌یه.
به‌وته‌ی نه‌زیره گیای لێپرسراوی كاروباری ژنان له پارێزگاكه "مانگێك
له‌مه‌وبه‌ر چه‌كدارێك هه‌وڵیداوه ئه‌و كچه بخوازێت، به‌ڵام دایك و باوكی
داواكه‌یان ره‌تكرده‌وه‌و كچه‌كه‌یان داوه به‌خزمێكی خۆیان".
نه‌زیره ده‌ڵێت "دوای چه‌ند شه‌وێك چه‌ند چه‌كدارێكی پیاو هه‌ڵیانكوتایه
سه‌ریان و باوكه‌كه‌یان شله‌كوته‌كردو تێزابیان به‌كچه‌كه‌و دوو خوشكه‌كه‌ی
و دایك و باوكی‌دا كرد.
به‌گوێره‌ی لێپرسراوانی نه‌خۆشخانه‌كه، رۆژی دوو شه‌ممه ته‌واوی
خێزانه‌كه گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌و لێكۆڵینه‌وه
له‌په‌لامارده‌ره‌كان به‌رده‌وامه كه پاش رووداوه‌كه هه‌ڵاتوون.
جێی سه‌رنجه تێزاب بووه‌ته ئامرازێكی باو بۆ میلیشیاو چه‌كداره‌كان
له‌ناوچه‌كه‌دا.
له‌ڕوداوێكی هاوشێوه‌شدا سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌باشووری پارێزگای
قه‌نده‌هار، چه‌ند چه‌كدارێك به‌سواری ماتۆڕه‌وه تێزابیان كردووه به 15
كچه‌خوێندكاردا.
سه‌رچاوه: CNN |