|
پۆلیسی كه‌ركوك كچێك
ونده‌كات
كوردستانی نوێ
7-12-2011
له‌شه‌وێكی تاریك و دره‌نگدا سه‌نای ته‌مه‌ن 18 ساڵ، كه له‌گه‌ڕه‌كی ئیمام
قاسمی شاری كه‌ركوك نیشته‌جێبوو، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵاتییه‌وه له‌ماڵ
هه‌ڵاتوو خۆی گه‌یانده بنكه‌ی پۆلیسی ئیمام قاسم.
هه‌ر هه‌مان شه‌و له‌بنكه‌ی پۆلیسه‌وه په‌یوه‌ندی كراوه به‌لقی كه‌ركوكی
یه‌كێتی ژنانه‌وه، چونكه به‌هۆی بارودۆخی نائارامی كه‌ركوك به‌رانبه‌ر
به‌ژنان پۆلیس ناتوانێت كچێكی 18 ساڵ لای خۆیان بهێڵنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی
نه‌بوونی سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت بۆ پاراستنی گیانی ژنان تا ببێته شوێنی
داڵده‌دانی ژنان و پاراستنی ئه‌و كچه، لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی ژنان
به‌پۆلیسه‌كانیان راگه‌یاندووه كه كچه هه‌ڵهاتووه‌كه له‌لای خۆیان
بهێڵنه‌وه تابه‌یانی، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌یسێكی تایبه‌تی بۆ بكه‌نه‌وه‌و
ره‌وانه‌ی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ژنانی كوردستانی بكه‌ن له‌سلێمانی، به‌ڵام
هه‌ر به‌و شه‌وه دره‌نگه پۆلیس كچه‌كه‌یان به‌ئۆتۆمبێلێكی تاكسی تایبه‌تی
ره‌وانه‌ی سلێمانی كردووه و گوێیان نه‌داوه‌ته قسه‌كانی یه‌كێتی ژنان.
ئه‌وه‌ی سه‌یره تائێستا نه‌زانراوه كچه هه‌ڵاتووه‌كه له‌كوێیه‌و ئایا
شوفێری ته‌كسیه‌كه بۆ كوێی بردووه؟
ئه‌مه گرێكه‌ی ژیانی سه‌نایه كه له25نۆڤێمبه‌ری هه‌موو ساڵێكدا،
هه‌فته‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتێژی راده‌گه‌یه‌نرێت، كه‌چی ئه‌وه‌تا
چه‌ندانی وه‌ك سه‌نا ونده‌بن، هه‌رچه‌نده وه‌ك رێكخراوه‌كانی ژنان باسی
ده‌كه‌ن هه‌فته‌یه‌ك به‌س نیه بۆ ئه‌و رۆژه.
له‌شارێكی وه‌ك كه‌ركوكدا سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو توندوتیژییه به‌رامبه‌ر
به‌ژنان، تائێستا هیچ به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كی ئه‌وتۆ نییه بۆ به‌رگریكردن
له توندوتیژی دژی ژنان، ئه‌م هۆكاره‌ش وایكردووه كه رێژه‌ی ته‌لاق
له‌كه‌ركوك به‌رزبێته‌وه‌و خۆكوشتنی ژنان روو له‌زیادبوون بكات، هاوكات
رێكخراوه‌كانی ژنان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی نیگه‌رانن
له‌بارودۆخی ژنان له‌كه‌ركوك و نه‌بوونی داڵده‌یه‌ك له‌كه‌ركوك.
یه‌كێتی ژنان
لاوه زه‌نگه‌نه لێپرسراوی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی ژنانی كوردستان، پێیوتین
به‌هۆی نائارامی شاری كه‌ركوكه‌وه ژیانی رێكخراوه‌كانی ژنان خۆیان
له‌مه‌ترسیدان نه‌ك ژنانیش، هه‌ر به‌هۆی بارودۆخی كه‌ركوكه‌وه تا ئێستا
شوێنێكی وه‌ها نییه بۆ داڵده‌دانی ژنان، تاكێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
به‌تایبه‌تی كێشه‌ی ژنان، یه‌كلایی بكرێته‌وه له‌كاتێكدا بارودۆخی ژنانی
كه‌ركوك زۆر خراپه.(من چی له‌كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵان بكه‌م كه ژیانی
له‌مه‌ترسیدایه؟!، بۆیه ناچاربووم له‌كاتی روودانی ئه‌و كێشه‌یه‌دا
به‌برایانی پۆلیس بڵێم لای خۆتان بیهێڵنه‌وه‌و با له‌بنكه‌ی پۆلیس بێت تا
به‌یانی چاره‌سه‌رێكی بۆ ده‌دۆزینه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی كه
بۆته جێی داخی هه‌موو رێكخراوه‌كان، تائێستا نه‌زانراوه شۆفێری
تاكسیه‌كه كچه هه‌ڵهاتووه‌كه‌ی بۆ كوێی بردووه؟).
لێپرسراوی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی ژنان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌وان وه‌ك
رێكخراوه‌كانی ژنان زۆر داوایان كردووه ئه‌و كیشه‌یه‌یان بۆ
چاره‌سه‌ربكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا نه حكومه‌تی هه‌رێم و نه
حوكمه‌تی به‌غدا، وه‌لامی داواكه‌یانی نه‌داوه‌ته‌وه.
نه‌بوونی په‌ناگه
بوشرا محه‌مه‌د زه‌كی چالاكوان له‌رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ
داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ژنان، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه ئه‌مه یه‌كه‌م
كێشه نییه روویداوه‌و دوایین كێشه‌ش نابێت، وتیشی: (نه‌بوونی سه‌نته‌رێك
بۆ داڵده‌دانی ژنان تا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان ده‌كرێت، گرفتی گه‌وره‌ی بۆ
دروست كردووین، ته‌نیا سه‌نته‌رێك له‌شاری كه‌ركوك هه‌بوو ئه‌ویش سه‌نته‌ری
په‌نا، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ئێستادا كاره‌كانی راگرتووه، چونكه بودجه‌ی
مانگانه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی دابینی ده‌كردو
له‌ئێستاشدا ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه بودجه‌كه‌ی راگرتووه‌و ئێمه‌ش
ناچارین چالاكییه‌كانمان رابگرین).
بوشرا هیوای خواست له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌دا كه هه‌فته‌ی
رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژ به‌ژنانه، سه‌نته‌رێك یاخود مه‌ڵبه‌ندێك
بۆ داڵده‌دانی ژنانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی كه‌ركوك بكرێته‌وه و چه‌ندینی وه‌ك
سه‌نا په‌نای بۆ به‌رن و پۆلیس بیانگه‌یه‌نێته ئه‌و سه‌نته‌ره. |